(17)ى شوبات هاتەوە و هیچ داواكارى یەكى شەقام جێبەجى نەكرا

Wednesday, 08/02/2012, 12:00

1252 بینراوە





دواى ئەوەى كەپارساڵ شەپۆلى ناڕەزایەتى وڵاتانى عەرەبى گرتەوە وبوەهۆى ڕوخانى ژمارەیەك لەڕژێمى دیكیتاتۆرى دواكەوتوى ناوچەكە كەساڵەهاى ساڵ خۆیان سەپاندبوو ودەستیان نابووە نێو بینە قاقاى هاوڵاتیانى وڵاتەكەیانەوە لەپێناومانەوەیان لەسەركورسى دەسەڵات وسەپاندنى بنەماڵەكانیان،لەوچوارچێوەیەشداهەرچیان پى كرابێت درێغیان نەكردوە لەبەرامبەر خەڵكى بێدیفاع وبێ دەسەڵاتى خۆیان دا دەستیان گرتبووبەسەرسەرجەم كایەكانى سیاسە ت وئابورى وتەنانەت وەرزشى وهتد...سەرجەم ئازادیەكانیان لەخەڵك زەوت كردبوو،بەڵام شەپۆلى نارەزایەتى وتوڕەبوونى خەڵكى گەیشتەلوتكەو ڕژانەسەرشەقامەكان بۆ ڕوخانى ئەوڕژێمانەى كەلەهەموشتێك بێبەشى كردبوون... ئەوشەپۆلى نارەزایە تیە بەردەوام دەبێت تازە هیچ هێزێك ناتوانێت لەبەردەم خواستى گەلان راوەستێت وبەربە شەمەندنەفەرى دیموكراسى بگرێت...بێ بەختى ئەوڕژێمە دیكتاتۆریانە لەوەدایە كەهێشتا دەیانەوێت بەزەبرى هێزوتانك وزرێپۆش وفڕۆكە ولولەى تفەنگەكانیان درێژە بەتەمەنى خۆیان بدەن...لەهەندێكیاندائەوڕێگا ئێكسپایەرە شكستى خواردو ئاكامى روخاندنیان بوولەمانى تریشیاندا هەروادەبێت..تازەكوشت وبڕین دادیان نادات...لەكۆتایى داهەردەبێت گوێ بۆمیللەت وخواستەكانیان بدەن..بەتایبەتى ئەوانەى لەسەرحوكم ماون گەردەیانەوێت بەدەردى قەزافى وموبارەكیان لێنەیەت..دەبێت پەندوەربگرن و وازلەعەقڵیەتى كۆنە پەرستانە ودیكتاتۆریەتانەیان بێنن...!!هەروەك دەشزانین كوردستانیش بەدەرنیە لەوبارودۆخەى ناوچەكەى گرتۆتەوە لەگەڵ ئەوەى هەندێك جیاوازى وتایبەنمەندێتى ئێرە لەوان جیادەكاتەوە..ئەوەبوو29/1/2011بزووتنەوەى گۆڕان بەیاننامەیەكى دەركردكەداواى هەڵوەشانەوەى حوكمەت وپەرلەمانى كرد...كەئەوەبووەهۆكارى سەرهەڵدانى ناكۆكى وململانێ ى جدى ترلەهەرێمى كوردستان...كاتێكیش(17)شوبات جەماوەرى شارى سلیمانى كۆبونەوە بۆپشتوانى كردن لەگەلانى ڕاپەڕیوى ناوچەكەودەربڕینى نارەزایەتى بەرامبەردەسەڵات ناوخۆى لەبەرامبەر ناعەدالەتى وپاوانخوازى حزبى وهتد...ودواى ئەوەى كارەكان گەیشتەهەڵكوتانە سەربارەگاى حزبەكان وتەقەكردن لەجەماوەركوشتنى هاوڵاتیانى لێكەوتەوە بێگومان ئەوروداوانە نەخوازراوبوون وهەموانی دڵتەنكرد...ڕۆژبەڕۆژشەپۆلى نارەزایەتى كڵپەى سەندجەماوەرتوڕەتربوون...بەڵام پێویستە ئەوانەى خەڵكیان شەهیدكردوە بگیرین وبدرێن بەدادگا...لێپێچینەوە لەروداوەكان بكرێت...لەوچوارچێوەیەشداچەندین پڕۆژە پێشكەش كراون بۆچاكسازى وبۆبەدواداچوونى روداوەكان پێوستە هەموولایەنەكان دەسەڵات و ئۆپۆزسێونى پەرلەمانى وحزبەكانى تریش بەیەكەوەدابنیشن،یاخودكۆنگرەیەكى نیشتمانى بۆئەومەبەستە سازبكرێت،بۆدیالۆگ وگوێ لەیەكگرتن وچاكسازى بەشێوازێك هەموان یاخود زۆرینەى رەهالەسەرى كۆك بن...بۆئەوەى پەندلە وڵاتانى تروەرگرن،بۆئەوەى جیاوازتربن بۆئەوى شتەكان لەبەرژەوەندى گەل وخاكى كوردستان بشكێتەوە پێوستەبەوكارەهەڵبسن...گەروانەبێت هەركەس بۆخۆى بێ حساب كردن بۆبەرام یان كەمینە...ئاكامەكەى زۆرخراپ دەبێت...ئەوكاتەكێشەى ناوخۆیى دروست دەبێت ئەوكاتدەبێت سەدخۆزگە بەمیسروسوریاولیباوهتد بخوازن...لەكۆتایشدادەبێ بزانین كەهێشتاشەقام توڕەیە،چاوەڕوانى چاكسازى ولێكۆڵینەوە وئەنجامەكانێتى...هێشتاش (17)ى شوباتى ئەمساڵ نەهاتۆتەوە...چارەسەروچاكسازیەكانیش بەنیوەناچڵى ماونەتەوە...پێوستەدەسەڵات توڕەى شەقام بەهەندوەربگرێت.




 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە