حكومه‌تی کوردستان عه‌ره‌ب داده‌مه‌زرێنن له‌ دامو ده‌زگای هه‌رێم

Thursday, 05.07.2009, 12:00

1197 بینراوە


له‌م رۆژانه‌ منو هه‌لۆی براده‌رم جوینه‌ پیاسه‌ک بۆ شه‌قامی باتا و شه‌قامی سیروان له‌ بازاری هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ر بردنی ئه‌و کاته‌ بێکاریه‌ی خۆمان وه‌ تۆزێک له‌ مال دوورکه‌وینه‌وه‌ ،
له‌ رێگه‌ باسی کێشی گه‌نجو ده‌رجوه‌کانی کۆلیجو په‌یمانگاکانی کوردستانمان ده‌کرد، که‌ ئێمه‌ش ده‌رچوی کۆلیجی به‌روه‌رده‌ زانسته‌کانین دا نه‌مه‌زراوین سالیکه‌ بوینه‌ته‌ ئه‌رکێكێ قووڕس له‌سه‌ر شانی خێزانه‌کانمان ، باسمان له‌وه‌ش ده‌کرد که‌ له‌ که‌رتی تایبه‌تیش وه‌رگرتنمان ئاسان نیه‌ جونکه‌ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی کوردستان زۆربه‌ی سه‌رمایه‌ گوزارنی عه‌ره‌بن هه‌تا عه‌ره‌بێکی کۆجکردو هه‌بێت ئێمه‌ کارپێ ناکه‌ن
، هه‌ندێکه‌ش له‌و سه‌رمایه‌ گوزارانه‌ تورکن زۆربه‌ی کرێکارو فه‌رمانبه‌ره‌کان له‌ تورکیا له‌گه‌ل خۆیان ده‌هێنن
هه‌روه‌ها باسمان له‌ هه‌لبژاردنو لیستی جیاواز ده‌کرد ده‌مانپرسی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌ کردیان ئه‌وان زیاتریان پێده‌کرێت ؟ له‌و ده‌مو باسه‌بووین توشی براده‌رێکی عه‌ره‌بی کۆجکردووی بغدا بوین دانیشتوی هه‌ولیره‌ له‌ کۆلیج له‌گه‌لمان بوو ، پاش له‌ ئه‌حوال پرسین من له‌ دله‌ خۆم گوتم (ئه‌وه‌ ئێیمه‌ کوردو ده‌رچوی به‌شه‌ زانستیه‌کانین دانه‌مه‌زراوین ئاخۆ ئه‌و چۆن داده‌مه‌زرێت ؟ ،چۆن بزێوی به‌رێوه ده‌بات). له‌و بیرکردنه‌وه‌م بووم هه‌لۆی براده‌رم له‌ (ل) پرسی گوتی چ کار ده‌که‌ی ؟ کاک (ل) هاته‌ وه‌لام و گوتی : من له‌ پر ئیشیان بێزارم !
گووتم چۆن ؟!! تۆگالته‌ ده‌که‌ی !؟ به‌پێکنینه‌وه‌ گووتی له‌ وه‌زاره‌تی پلان دانان دامه‌زراوم به‌ ته‌عین ره‌سمی !
من و هه‌لۆ سه‌یریه‌کمان کردو لێی نزیک بوینه‌وه‌ گوتمان چۆن ؟ به‌ راستیته‌ ؟ گوتی بۆ باوه‌ر ناکه‌ن ؟ ئه‌وه‌ 6 مانگ ده‌بێت له‌وێ دامه‌ززامه‌(ل ده‌رچووی به‌شی عه‌ره‌بیبوو) ..وه‌ گوتی ئێوارانیش دوای کاتزمیر 3 له‌ کۆمپانیایه‌کی مۆبایل کارده‌که‌م .
به‌هه‌رحال گووتمان سه‌رکه‌وتوی ، له‌و تێپه‌رین هه‌ڵۆی براده‌رم سور هه‌لگه‌راو ده‌ستی به‌ پنده‌ پندو گله‌یی قسه‌ گووتن به‌ باوکی کۆچکردوی .. گوتم تۆ بۆ قسه‌ به‌ باوکت ده‌لێی ؟ گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌کی هه‌لنه‌گرتبا له‌ شۆرشی ئه‌یلول پێشمه‌رگایه‌تی نه‌کردبا ئه‌وه‌ توشی ئه‌و رۆژ نه‌ده‌بوین که‌ ئه‌و عه‌ره‌ب په‌روه‌رانه‌ ده‌سه‌لاتداربن .
دیاربوو جه‌وی هه‌لۆی ته‌واو گیرابوو له‌ شیوه‌و روخساری وای پیشانده‌دا .
وه‌ ده‌ی گووت : ئێستا بچمه‌وه‌ مالی برێمه‌ پیره‌ داکی لۆ له‌گه‌ ل باوکم به‌ چیاو جۆل که‌وتی لۆ نه‌تگیراوه‌ کاسبیه‌ک بکات واز له‌ پێشمه‌رگایه‌تی بینی ... له‌ وه‌لام دا هه‌مو جار ده‌لێت : کورم باوکت پیاو بوو ، ئه‌وه‌ی پیاو نه‌با نه‌ده‌بووه‌ پێشمه‌رگه‌ ! به‌و قسه‌ بێده‌نگم ده‌کات .
زۆری نه‌برد سه‌رکه‌وتی براده‌رم له‌ پێشمان راوه‌ستا له‌ شه‌قامی باتا ، ئه‌و کۆلیجی ئه‌ندازیاری ته‌واو کردوه‌ پار دامه‌زرابوو ، گوتیه‌ ها هالۆ جه‌وت باش ناخوینمه‌وه‌ ؟ من له‌ جیاتی هه‌لۆ هه مان بابه‌تی سه‌ره‌وه‌م بۆ باسکرد ،
به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ گوتی تۆ تازه‌ ده‌زانی ؟
که‌ ده‌چمه‌ ده‌وام ده‌لێم ده‌چمه‌ به‌غدای !! گوتم حها!! لۆ؟ گوتی ده‌وروبه‌رم هه‌مووی عه‌ره‌به‌ ئه‌من کوردم وه‌ دوو تورکمانیشم له‌گه‌له‌ ئه‌وانیش له‌گه‌ل وان به‌ عه‌ره‌بی قسه‌ی ده‌که‌ن له‌گه‌لمنیش فێربوونه‌ به‌عه ره‌بی قسه‌ ده‌که‌ن
ده‌یگوت ئه‌وسالیش ئامۆزاکه‌م ده‌رجوو له‌ هندسه‌ تا ئێستا دایان نه‌مه‌زراندیه‌ ده‌لێن دامه‌زراندن نیه‌ ! هه‌ر پێرێ کچێکی خه‌لکی دیاله‌ عه ره‌ب له‌ به‌شی ته‌نیشتمان دامه‌زرا !!
له‌و قسه‌ خۆشانه‌ بوو ته‌ماشای هه‌لۆم کرد جه‌وی فولتر ببوو ،
سه‌رکه‌وت به‌رده‌وام بوو گووتی :
ئه‌گه‌ر بته‌ویت ئه‌مرۆ دامه‌زرسه‌رکه‌وت به‌رده‌وام بوو گووتی :
ئه‌گه‌ر بته‌ویت ئه‌مرۆ دامه‌زرێیت تورکمان بی باشه‌ ، پارتی بی یان یه‌کێتی هیچت لۆ ناکرێت! گووتم لۆ؟
گووتی تخوا با قسه‌کانم ته‌واو بکه‌م گووتم فه‌رموو: گووتی نمونه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا (س) له‌ رێگی ناوچه‌ی زانکۆ پشتگیری دامه‌زراندنی بۆ وۆزیری خویندنی بلا بردوه‌ به‌و پێێه‌ی بنه‌ماله‌که‌یان له‌ ریگه‌ی کوردایه‌تیو پارتایه‌تی خزمه‌تی زۆری کردوه‌ وه‌ باوکی شهیدی شۆرشه‌ له‌ خواکورک شهید بووه‌ ، وه‌زیر نامه‌که‌ی لێوارگرتیه‌و دراندوتی له‌ پێش چاوی خۆی ... وه‌زیر زۆربێـمنه‌ته‌ له‌ پارتی له‌بیری چوه‌ که‌ پارتی نه‌باو باوکی ئه‌و کوره‌ نه‌با ئه‌و نه‌ده‌بوه‌ وه‌زیر ...
خوایه‌ که‌س حالی به‌ حالی هه‌ڵۆێ ىڕاده‌رم نه‌بی ئێستا ..
سه‌رکه‌وت درێژه‌ی به‌ قسه‌کانی دا گووتی :
کوره‌که‌ی جیرانمان کۆلیجی بنیاتی ئه‌مسال ته‌واو کرد له‌ قوتابخانه‌کی لای داره‌توو وه‌رگیرا به‌ واسته‌ی خزمایه‌تیان له‌گه‌ل به‌رێووىه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ که‌ تورکمانه‌ ..
مالی غه‌زوری برام تورکمانن کوره‌کیان زراعه‌ی ته‌واو کردبوو ته‌عینات نه‌بوو له‌ وه‌زاره‌تی زراعه‌ دامه‌زرا به‌ واسته‌ی مودیر عامی زراعه ی که‌ ئه‌ویش تورکمانه‌ ...
گوتی ئیستا زۆربه‌ی به‌رێوبه‌ری گشتیه‌کانه ی وه‌زاره‌ته‌کان ،(په‌روه‌رده‌،زراعه‌ ، ێىناعه‌ .....) هه‌مو تورکمانن
هه‌مویان به‌ پشتگیری بارێزگاری هه‌ولێر دامه‌زرانه‌ ئه‌ویش جه‌نابی به‌رێز سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ پشتیتی ..
گوتی با باسی وه‌زاره‌تی بازرگانیشت بۆ بکه‌م ..
مالی خالم هه‌موو یه‌کگرتونه‌ هه‌مویان له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی دامه‌زرانه‌ ، کورێکیان شهاده‌شی نیه‌ ،
یه‌کگرتو زۆر له‌و وه‌زاره‌ته‌ عونسرینه‌ ئه‌وه‌ی بۆنی پارتی یان یه‌کێتی لێبێت هه‌ر دای نه‌مه‌زرێنن وه‌ به‌رده‌وام ئه‌گه‌ر یه‌کگرتو بی له‌ وی هه‌لی دامه‌زراندن هه‌یه‌ ، قناعه‌ت بکه‌ن مالی خالم ئێستا به‌ سه‌یاره‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی خه‌نی بوونه‌ ، ئه وه‌ برا دژ به‌ گه‌نده‌له‌که‌مان بوون ..!!
به‌راستی منو هه‌لۆی براده‌رم زۆر ده‌نوین له‌ بێئشیان لۆیه‌ ئاگه‌مان له‌ هه‌موو شته‌ک نیه‌ له‌ مالی دانیشتینه‌ نایه‌ینه‌ ده‌رێ تا پاره‌ی سه‌رف نه‌که‌ین زیاد به‌ جونه‌ ده‌رێمان وه‌ ئه‌رکی خێزانمان قورستر نه‌که‌ین ..
منو هه‌لۆ له‌و قسانه‌ی سه‌رکه‌وت زۆر خه‌مان خوارد ، په‌یمان به‌ هه‌لۆی دا که‌ هه‌ولده‌م ئه‌وه‌ی بیستمان و بینیمان بلاوی بکه‌مه‌وه‌ تا هه‌موو خه‌لک بهیخوینته‌وه‌ ..
من باوه‌ر ناکه‌م سه‌رۆکی هه‌رێم به‌و وه‌زعه‌ بزانێت چونکه‌ منو هه‌لۆ وه‌ بنه‌ماله‌که‌شمان وه‌زۆری خه‌لک په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی کوردایه‌تیو نیشتمان په‌روه‌رایه‌تی جه‌نابیانو باوکی به‌رێزی ئه‌وانو باوکی کوردین
ئێمه‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌کان ده‌نگمان به‌ لهیستی پارتیو هاو په‌یمانی کوردستان داوه‌ ، من 3 جارله‌ جیاتی جارێک له‌گه‌ل هه‌لۆی پێکه‌وه‌ به‌ جلی کوردی ده‌نگمان به‌ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان داوه‌ ..
سوێند به خاکه‌ پیرۆزه‌که‌ی سه‌رگۆری ‌ باوکی به‌رێزتانو باوکی کورد ئه‌گه‌ر نه‌گری داری بۆ کوشتنی مار، ئه‌وا ماره‌کان ده‌مان خۆن ..
که‌ی ئه‌وه‌ یه‌کسانیه‌ عه‌ره‌ب له‌ جیاتی خویندکارو قوتابی کورد دابمه‌زرێت ؟
کورانو کچانمان له‌ ماله‌وه‌ بنو دانه‌مه‌زرێن له‌ جیاتی ئه‌وان عه‌ره‌بی کۆجکردوو دابمه‌زرێن !!
باپیرانمان وتویانه‌ : سه‌ت سال بیکه‌ی بێگانه‌ په‌رستی هه‌ ئه‌یهێنی نوشستی !

تێبینی :
ناوه‌کان هه‌مووی خواستراون بو پاراستنی که‌سایه‌تی هه‌موولایه‌ک .
( ل): پیتی یه‌که‌می ناوی ئه‌و عه‌ره‌به‌یه‌ که‌ له‌ به‌شی زمانی عه‌ره‌بی ده‌رچوه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان دامه‌زراوه‌ به‌ ره‌سسمی .