تاڵه‌بانی که‌ زانی له‌ ڕانییه‌ جه‌ماوه‌ی نه‌ماوه‌، کۆبوونه‌وه‌کانی به‌جێهێشت

Thursday, 23/07/2009, 12:00

2086 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێڕاگه‌یاندین، که‌ لە سەفەرەکەی ئه‌م دواییه‌ی جەلال تالەبانی بۆ ڕانیە و کۆبونەوە چڕو پڕه‌کانیی که‌ له‌گه‌ڵ ئەندام و کۆمیتەکانی یەکێتیدا بۆ مەسەلەی هەڵبژاردن و دەنگکڕین، لێپرسراو کارگێر و ئەندامانی مەڵبەند بە جەلالیان ڕاگەیاندووە، کە لە شاری ڕانیە گۆڕان دەوری نییە و جەماوەریان نییە، به‌م قسه‌یه‌ تۆزێک دڵیان خۆش کرد، هەر دوای ئه‌وه‌ جەلال بۆ لقی پارتی چوو، کۆبونەوەی بەوانیش کرد، لقی پارتیش لە ڕانیە به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پێیان ڕاگەیاند، کە لە ڕانیە لیستی گۆڕان زۆرینەی خەڵکیان لە دەورە ئەمەیان جەلالی هەندێک تووڕە کرد.جەلال پێی وتن:
من وا خەریکە یەکێتی بۆ ئێوە دەتووێنمەوە و ئێوەش قسەی وا بێ مانا دەکەن؟
لە تووڕەییدا کۆبوونەوەکە بە جێ دەهێڵێت و دەردەچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە