سەبارەت بە ئاستەگکردنی سەفەر بۆ کوردستان لەلایەن پارتییەوە

Saturday, 19/03/2011, 12:00

1619 بینراوە




دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی باشووری کوردستان و بەتایبەتیش دوای
ئەو تەنگژانەی پارتی رووبەرروی بووەوە ،ئێستا هەموان ئاگادارین کە پارتی کەوتۆتە پەلەقاژە بەهەموولایەکدا بۆ رێگری لەوەی بەهەر نرخێکبووە پریشکی ئەو خۆپیشاندانانە نەگاتە هەولێر.بۆ ئەو مەبەستە لە درێژەی هەوڵەکانیدا ،دوای رێگریکردن وئاستەنگکردن لە بازگەکانی هەولێر بە رووی دانیشتوانی خەڵکی کوردستاندا وبە تایبەت شاری سلێمانی،ئێستا پارتی خەریکی ئەوەیە کە ئاسمانی کوردستانیش بەرووی ئەوانەدا داخا ،کە نیازی گەرانەوەیان هەیە بۆ کوردستان،بەتایبەتی لە رێگەی ئەو نووسینگانەی کە سەربەخۆیانن.لەوانەیە زۆر کەس ئاگاداربن کە لە ئێستادا ،سەفەرکردن لە هەندێ وڵاتی ئەوروپاوە بۆ کوردستان بە دیاریکراویش بۆ سلێمانی نییە ،بەبێ هیچ هۆیەک راگیراوە.لە وڵاتی ئەڵمانیا بەتایبەتی لەهەردوو شاری دوسلدۆرف و فرانکفۆرت سەفەر بۆ سلێمانی تا مانگی ٦ بەبێ هۆ راگیراوە،هێندەی ئاگاداربم لە هۆڵەنداوەش سەفەر نییە.کاتێک پرسیاریان لێدەکەی هۆیەکەی چییە ؟ دەڵێن نازانین.لێرەوە مرۆڤ ئەوە تێدەگات کە ئەم نووسینگانە کە بۆگەشتی کوردستان کراونەتەوە ،راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ حیزبە دەسەڵاتدارەکان یا مەسئولانێک لە پشتیانەوە وەستاون.ئەوانەشی کەلەو نوسینگانە کاردەکەن راستەوخۆ کەسانی سەربە ئەو حیزبانەن،کەواتە حیزبە دەسەڵاتدارەکان نەک لە ناوەوەی کوردستان بگرە لەدەرەوەش هەموو شتێکیان بۆ خۆیان و لەخزمەتی خۆیاندا کۆنترۆلکردوە بەتایبەتیش پارتی.گەر وانییە ئەوە خێرە لەم کاتە ناسکو هەستیارەدا ،سەفەر بە دیاریکراوی بۆ سلێمانی راگیراوە.دیارە پارتی ئەوە باش دەزانێ کە رەوەندی کوردی لە دەرەوە لە %95ی دژ بە دەسەڵاتی ئەو دوو حیزبەن،بەحوکمی ئەوەی ئێستا پارتی زۆر لە قەرەباڵغی وهاتنەوەی خەڵک و کۆبوونەوەی خەڵک سڵدەکاتەوە، بۆیە لە رێگەی نووسینگەکانی خۆیەوە سەفەری سلێمانی راگرتووە.تەنیا سەفەر هەیە بۆ هەولێر، پارتی دەزانێ ئەوەی ترسی لە پارتی هەبێ سەفەر ناکا بۆ هەولیر ،لە ترسی گێچەڵی پارتی یان ئەگەر بزانن کەسێک دەبێتە سەرئێشە بۆ پارتی ئەوە دەیگەرێننەوە وەک ئەوەی لە سوید رویدا.
لێرەوە ئەوە تێدەگەین کە ئەم نووسینگانە هیچکات جێگەی متمانە نین وزۆربەشیان راستەوخۆ بۆ ئەو حیزبانەی دەسەڵات کاردەکەن.بۆیە زۆر گرینگە رەوەندی کوردی لەدەرەوەکار بۆ ئەوە بکەن کە ئەو نووسینگانە لە چنگی حیزب و خزمەتی حیزب دەربهێنرێن ووەک هەنگاوی سەرەتایی سەربەخۆ بکرێن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە