ڕووفات

Wednesday, 12/12/2012, 12:00

1451 بینراوە



ئەوا هاتنەوە پۆلێ لە ڕووفات
بۆ نێو باوەشی پڕسۆزی وڵات
بە خێربێنەوە بۆزێدی خۆتان
بۆ نیشتمانی باب و باپیران

ئێوە كە ناوتان نرا بە ئەنفال
هەربەزیندوویخرانە نێوچاڵ
دەمێ بوو ئێوە لەئێمە دوور بوون
لەخاكی سەحرا لەودیو سنووربوون

بەڵام وا ئەمڕۆ لاشەی بێ گیانتان
دەبنە میوانی خاكی كوردستان
ئێمەش خەم دڵ فرمێسك لە چاو
هەموو لەسەر پێ وەستاوین وەستاو


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە