قەزافی و تالەبانی، باسکردن لە دەوڵەتی کوردیی
Wednesday, 26/10/2011, 12:00
3827 بینراوە
به پێویستی ده‌زانم سەرەتا سه‌رخۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراقی عه‌ره‌بی جەلال تالەبانی بکه‌م به بۆنه‌ی ڕووخاندنی رژێمی دیکتاتۆری له لیبیا و کوشتنی موعەمەر قەزافی، هیوادارم ئه‌مه یه‌که‌م خه‌می به‌ڕێزتان بێت و خه‌می له‌ناوچوونی ئێوه‌ی نه‌وتفرۆش و دکتاتۆریشی به‌دوادا بێت.
زۆر جار ئه‌بیستین گوایه قه‌ذافی به‌رگری له کورد کردوه به‌ڵام خۆدانە لە گێلیی ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ؟ موعەمەرێک گه‌له‌که‌ی خۆی له‌ناوده‌بات و به‌رگری له گه‌لی ئێمه بکات سه‌یره!
له‌م یوتوبەدا بیبینه چه‌کداره‌کانی ئه‌م قه‌ذافیه‌ی که جه‌لالی سۆشیال دیموکرات به‌رگری لێده‌کات چی له گه‌لی لیبی ده‌کات؟
من هیچ ناڵێم ته‌نها ئه‌وه‌نده نەبێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ر تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه که ئه‌م بابه‌ته‌ی من ده‌خوێنێته‌وه باوکی یان براکه‌ی یان خۆی ئاوای لێبکرێت ئه‌بێت هەڵویستیی به‌رامبه‌ر به‌و قه‌ذافیه چۆن بێت؟
ده سه‌یرێکی شۆڕشگێڕه‌کان بکه که یه‌کێک له‌و پیاو بەکرێگیراوانەی قه‌ذافیان گرتوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن بزانن قه‌ذافی و کتائبه‌کانی چی ده‌که‌ن و شۆڕشگێڕه‌کان چی ده‌که‌ن .
شایانی باسه قه‌ذافی به سه‌دان بەکرێگیراوی مه‌شقپێکراوی هێنابو له سه‌رووی ئاسیاوه بۆ ناو وڵاته‌که‌ی بۆ کوشتنی شۆڕشگێڕه‌کان ده‌زانن حه‌فتانه هه‌ریه‌کێکیان 5000دۆلار موچه‌ی هەبوو ...حه‌فتانه نه‌ک مانگانه واتا دوو ده‌فته‌ر دۆلار بۆ هه‌ر مانگێک به‌ڵام با بێ‌ویژدان نه‌بین نانخواردن لەسەر خۆیان بو! گه‌له‌که‌شی نان نه‌بوو بیخوات!
ده‌زانن سه‌رمایه‌ی تاکه‌که‌سی ئه‌م کابرایه به‌چه‌ند مه‌زه‌نده ده‌کرێت؟ 200 ملیار دۆلار، که ئه‌گه‌ر دابه‌شی کردایه هه‌ر تاکێکی گه‌لی لیبی نزیکه‌ی 30000 دۆلاری به‌رده‌که‌وت و ئه‌و کات قه‌ذافی ئاوای به‌سه‌رنه‌ده‌هات به‌ڵام مه‌خابن هیچ کات له مێژودا نه‌مانبیست دکتاتۆره‌کان په‌ند له یه‌کتری وه‌رگرن!
زوربه‌ی بەکرێگیراوەکان خه‌ڵکی وڵاتانیکه بون له‌وانه هه‌ندێکیان ئۆکرانی بون فه‌رمو ئه‌وه‌ش ئۆکرانیه‌کان.
به‌ڵام له دوایدا بۆیان ده‌رکه‌وت که به حه‌فتانه هاتوون ئه‌مه دڵۆپێکی زۆر بچوکه له ده‌ریای تاوانه گڵاوه‌کانی ئه‌م دکتاتۆره. ماوه‌ته‌وه بپرسین ئه‌ی چۆن و چی وای لێکردبو، که له ساڵه‌کانی هه‌شتاکاندا باسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بکات و له دووهه‌زاره‌کاندا جه‌لال بڵێ خه‌ونی شاعیرانه‌یه؟
بۆ ئه‌مه ده‌بێت باسی که‌سایه‌تی ئه‌م دکتاتۆره بکه‌ین:
قه‌ذافی که‌سێکی شێتۆکه بوو هه‌رواش به‌ناو بانگ بوو، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که هه‌ستی عروبه‌ی نه‌بوو وه سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌بی به به‌کرێگیراو ناوده‌برد به‌تایبه‌تی زۆر به گاڵته‌جاریه‌وه باسی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌کرد و خۆی له هه‌موویان پێ عه‌ره‌بتر بوو.
نووسینێکی ابراهیم پاڵانی هه‌یه که له کتێبی (القذافي والقضية الكوردية ). تأليف (فلك الدين كاكەيى) تیایدا باسی موعەمەر ده‌کات و ده‌ڵێت:
في كانون الاول 1980 ... ذكرت وكالة الانبا‌ء الليبية ان العقيد موعەمەر القذافي اعلن ان حل المشكلة الكوردية يكمن في (اقامة دولة كوردية مستقلة على الاراضي الكوردية في الشرق الاوسط تتحالف مع الدول العربية وايران وتركيا ).
له جیۆپۆلۆتیک و مێژوی سیاسی ده‌وڵه‌تان شتێک هه‌یه پێی ده‌وترێت (دولة الفاصلة)به واتای وڵاتی جیاکه‌ره‌وه زۆر کات له مێژوی ده‌وڵه‌تان و شه‌ڕه‌کانیاندا سود له‌م وشه‌یه یان ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌ته وه‌رگیراوه هه‌تا هه‌ندێجار وه‌ک دوڵه‌تی ناوبژیوان ناوبراوه چونکه سروشتی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه وایه و قوت ده‌بنه‌وه له نێوان دو ده‌وڵه‌تی شه‌رکه‌ر و هاوکێشه‌که ده‌گۆرن بۆ ئاشتی کاتێک چاره‌سه‌ر نامێنێت له نێوان شه‌ڕی ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته قه‌ذافی ده‌یویست به دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له ناوچه‌که‌دا شه‌ڕی عێراقی عه‌ره‌بی و فارس نه‌هێڵێت چونکه ئه‌وکاته‌ی ئه‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی کرد سه‌ره‌تای شه‌ڕ بوبه‌وه‌ش باشیش ده‌یزانی که شه‌ڕه‌که شه‌ڕی فارس بو له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب به پاڵپشتی زوربه‌ی وڵاتانی ئه‌وکات لانیکه‌م سعودیه‌ی سه‌ر به ته‌یاری سه‌له‌فی که خۆیان زۆریان ڕق له شیعه‌یه و به‌کورتی لانیکه م پڕیشک به‌ر وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی ناوچه‌که ده‌که‌وت...به‌ڵام به دروستبونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌لایه‌ک فارس و عه‌ره‌بی مه‌شغوڵ ده‌کرد و له‌لایه‌ک ئه‌گه‌ری شه‌ڕه حه‌تمیه‌که‌ی عێراق ئێرانی نه‌ده‌هێشت چونکه به‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته کوردیه‌دا نه‌ده‌هاتن له یه‌کتر بده‌ن و ته‌نها به‌شی جنوبیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ما که له شط العربه‌وه به خلیجیه‌کان کۆنترۆڵ ده‌کرا و شه‌ڕه‌که ڕووی نه‌ده‌دات، به‌ڵام من نازانم جه‌لال خۆی وا ده‌رده‌خست که نازانێت یان ساویلکه بو نه‌یده‌زانی؟
باشه ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی به‌ناوی موعەمەر قەزافیه‌وه ناوت نا له سله‌یمانی باشتر نه‌بو به ناوی قازیه‌وه بوایه؟به‌ڵام جه‌لال وه‌ک حه‌سه‌نی شیعر و شانامه گه‌یشته هه‌رکه‌سێک شیعر و شانامه ده‌خوێنێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌ر چۆک چوبو ده‌ستی حه‌مایلی ماچکردبو من ته‌نها پرسیارێک ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نه باشن و به گوته‌ی خۆت په‌شیمانی له جیابونه‌وه‌ت له مه‌لا مسته‌فا وبه‌ناو شۆڕشه‌که‌ی ئه‌ی بۆ جیابویته‌وه؟خۆ ئه‌گه‌ر خراپن بۆ له‌سه‌ر جۆک ده‌ستی پیرێژنه‌که‌شیان ماج ده‌که‌یت ؟ من نامه‌ووێ له بابه‌ته‌که لابده‌م به‌ڵام سه‌یری جه‌لال بکه‌ن به‌ڕاستی من له‌جێی خۆمه‌وه ته‌ریق ده‌بمه‌وه بزانن جۆن شیعر ئه‌خوێنێته‌وه به‌ڵام به‌سه‌ر کێدا؟وه بۆجی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ک بێعی معامه‌له‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کۆماری عێراقی عه‌ره‌بی فه‌رمون له‌گه‌ڵ شیعره‌که‌ی جه‌لال.
تاکه په‌یوه‌ندی که جه‌لال و قه‌ذافی ده‌به‌ستێته‌وه به یه‌که‌وه دکتاتۆریه‌ته به دڵنیایه‌وه هه‌مو که‌س و گه‌لانی ئازادیخواز یه‌ک ئامانجیان هه‌یه وه دکتاتۆره‌کانیش به‌هه‌مانشێوه وه جه‌لال وه‌ک و وتم حه‌زی له هه‌ڵدانی شیعر‌و شانامه‌یه به‌سه‌ر دوژمنان‌دا جۆن تاجه گوڵینه‌ی دانا له‌سه‌ر قه‌بری ئه‌تاتورک و گریا به‌سه‌ر قه‌بری خومه‌ینیدا ئاوا به‌سه‌ر دکتاتۆرێکی هاوشێوه‌ی خۆیدا که قه‌ذافیه هه‌ڵده‌دات، وه‌ک له‌سه‌ره‌وه مه‌به‌سته‌که‌یم رونکردوه‌ته‌وه بۆ باسی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کرد ئه‌م هیوایه‌ی قه‌ذافیش ترش و خخوێی ده‌وێت و جو‌ڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵک و ده‌رخستنی نیه‌تی پاکی پێویست بو جارێک باسی نه‌ته‌وه ده‌کات گوایه کورد چه‌وسێنراوه‌ته‌وه و هه‌رجاره‌ی شێکی وتوه، بێئه‌وه‌ی هیچ حسابێک بۆ ژیانی ئه‌و هه‌مو گه‌نجه لیبیه بکه‌ن جه‌لالیه‌کان بێشه‌رمانه له سه‌ر تۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌ک فه‌یس بوک و تیوته‌ر ده‌ڵێن شهید وه‌ک و ئه‌مان مه‌لا بن مفتی کوردی بن فه‌توای شه‌هیدبون ده‌ده‌ن بۆ کابرایه‌کی خوێن‌ڕێژ و زۆردار و دکتاتۆر ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجڕاکێشه ئه‌مانه به‌خۆیان ده‌ڵێن سۆسیال دیموکرات و به‌ڵام به‌رگری له دکتاتۆریه‌ت ده‌که‌ن له‌کاتێکدا ده‌زانن به درێژای مێژو هیچ دکتاتۆرێک به مردنێکی ئاسای نه‌مردوه هه‌مویان به رسوای مردون ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی جه‌لال وایکردوه مه‌لا حیکمه‌تیش پێی خۆش نییه قه‌زافی روخاوه مه‌به‌سته‌که‌ی قه‌ذافیش پاراستنی عروبه بو که خۆی به باشترین سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌ب ده‌زانی نه‌ک کردووه.
هه‌ردی کوردستانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست