لەئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌دایكبوونی شاژنی به‌ریتانیا ، مەسعودو هەڵۆی برایم ئەحمەد بە یەکتری ناسێندران‌

Saturday, 06.20.2009, 12:00

2106 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ڕاگه‌یاند، ، بۆ یه‌که‌مجار مه‌سعود   و هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌نزیکه‌وه‌ یەکتریان بینی سه‌رچاوه‌که‌ ووتی: ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ نووسینگه‌ی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان لە کاتی ئامادە بونی مەسعودو هەڵۆ لە ئاهەنگی جه‌ژنی له‌دایكبوونی شاژنی به‌ریتانیا "خاتوو ئه‌لیزابێس"ی له‌ شاری هه‌ولێر له‌و ئاهه‌نگه‌دا که‌ هه‌ریه‌ک له‌ مه‌سعود  سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و دکتۆر هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کاندیدی سه‌رۆکاتی هه‌رێم ئاماده‌یبوون، بۆ یه‌که‌مجار هه‌ردوو کاندید سڵاویان له‌ یه‌ک کردووه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ ووتی: هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستپێشخه‌ری کردووه‌و چووه‌ته‌ لای بارزانی و خۆی پێ ناساندووه‌، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ پێشتر مه‌سعود   له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارت و قه‌واره‌و لیسته‌ جیاوازه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان کۆبووه‌وه‌ به‌ڵام هیچ کام له‌ کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی بانگێشتی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ نه‌کرد که‌بڕیاره‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25ی ته‌موزی داهاتوودا ڕکابه‌ری مه‌سعود بکه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم. ئەم چاو پێکەوتن و پێکناساندنەی هەڵۆو مەسعود     جێگای گومانە. پێدەچێت ئەوەش یەکێك بێت لە تاکتیکەکانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی گەمەیەك بێت لە گەمەکانی هەڵبژاردن. لە کاتێکدا نەك هەر هەڵۆی برایم ئەحمەد بەڵکو مه‌سعود  ڕکابەری تریشی هەیە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کە دیاریترینیان دکتۆر کەمال میروادەلیە و زۆرینەی خەڵکی کوردستان بڕیاریان داوە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دکتۆر کەمال میراو دەلی هەڵبژێرن.