داوا لە جیهان دەکەم ئەو شاڵاوە شێت و شومە ڕاگررررررن..

Saturday, 06/06/2009, 12:00

3509 بینراوە


خوێنەری بەڕێز هاوڵاتیانی کوردستان ئەم دێڕەی سەرەوە هاتو هاوارو پاڕانەوەی مەسعودی فس فس پاڵەوانەکەی سەرۆکی پارتییە . دوای ئەوەی کە لە لایەن سەرانی جاش جەلالیەوە هەولێر داگیر کراو پەڕلەمانە کارتۆنیەکەشمان کە وەك قاوە خانەو ئوتێل وایە هەر ئەو ڕۆژە قودسیەتی خەوتن و چا خواردنەوەیشی لە دەست دا . مەسعود و بنەماڵەکەی، له‌گه‌ڵ جاش و ئەڵقە لە گوێ و ماستاو چیەکانی دەورو بەری خۆیان کرد بە مەسیفدا و گۆشەگیر کران، هەتا نزیك بەستۆرەشیان لە دەست دا. دوای چەندین هێرش و پەلامار بە هاوکاری کۆنە موستەشارو کۆنە تەواری و قوە زاریبەکان و ئامیر مەفرەزە خاسەکانی وەك عومەرە بچکۆل. تەحسین شاوەیس. کەریم کانی ساردی. خلەی ڕەشە بەحری. دەیان و سەدان نمونەی تر لەم کوردکوژانە، کە لە ژیڕ ڕەشماڵە جاشاواکەی ئەم سەرۆکەدا بە ئازادی تەراتێنیانە و هەمو خاوەن مقامن بۆ گرتنەوەی پیرە هەولێر لە دەستی جاش جەلالیەکان بە دەیان هێرشیان کرد لە هەمو ئەو هێرشانەدا بە سەدان کوری کوردی داماویان بە کوشتن دا. دواجاریش کە زانیان گرتنەوەی هەولێر مەحاڵە و هەمو ڕۆژیش جەلال و جاش جەلالیەکان دەیان گوت تازە دەبێت(مەسعود بە دوربین هەولێر ببینێ) ئەوە ئەوەندەی تر مەسعودی شێت کردبوو

بۆیە ئەو ڕۆژانە ئەوەی بەلای سەرانی مەسعود و کۆنە جاشەکانەوە گرینگ بو گرتنەوەی هەولێر بوو، ئەوەی کە گرینگیش نەبوو بەلایانەوە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بوو. بۆیە دوای دێراسەتێکی جەنگی و مەیدانی و حساب کردنی ئەو زیانانەی کە لە گرتنەوەی هەولێردا دەدرێت سامی عەبدول ڕەحمان ئەو کات لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی بو ڕای گەیاند کە لە بەر ئەوەی هەولێر هەر چوار دەوری دەشتاییە 4500 کوژراومان دەبێت لەگەڵ 6000 بریندار و ئەوە بە تەنها لە ڕیزەکانی خۆیان. واتە بەبێ ئەوەی هیچ حسابێك بۆ خەڵکی دانیشتوانی هەولێر بکەن. ئەوە بەدەر لە حسابکردن لە کوژراوی ڕیزەکانی جەلالی. بۆیە مەسعود ئەژنۆی شکاو ناچار بو پەنا بۆ سەدام و سوپا کورد کوژەکەی بەرێ و بیان هێنێتەوە بۆ وێزەی خەڵکی کوردستان، هەر بۆیەش نەیکردە نامەردی وەك باوکی کە چۆن ئاشبەتاڵی بەشۆڕش کرد.. ئەویش خیانەتی 31 ی ئابی تۆمار کرد و بە سەدان دەبابەی بە ئاڵای زەردەوە خزاندە هەولێرەوە بەریان دانە گیانی خەڵك بۆ ئەوەش خەڵکی خۆیان هەست نەکەن کە سوپای داگیر کەریان هێناوەتە سەر هەولێر وا بڵاویان کردبۆوە کە ئەمە سوپای 2 ی جەمال مۆرتکەیە. کەوتنە کوردکوشتن ئەوە سەرەڕای ئەوەی موخابەراتی بەعس بنکە و بارەگای حیزبە موعارزەکانی تری کاول و وێران کرد و هەمو خەڵکەکەی ناوی لە ناوبرد. موستە شار و ئامیر مەفرەزە خاسە کان و ئەنفالچیە کان کە دەستیان سور بو بە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بەڕۆژی ڕوناك وەك لەشکری مەغۆل کەوتنەوە کورد کوشتن و بەتاڵانبردنی سەروەتو سامانی خەڵکی هەولێر. بەئاشکرا لە کوچەو کۆڵانەکاندا خەڵکیان ڕوت دەکردەوە. کەچی ئەم مەسعودە کورد کوژو خاینە ئەو ڕۆژە بچوکترین بەزەیی دەر نەبڕی بەرامبەر بە کوشتن و تاڵانکردنی خەڵکی هەولێر بەڵکو تەنها بزەی سمێڵی دەهات.

دوای ئەوەی بە زەبری هێزەکانی حەرەس جمهوری و دەبابە و زڕێ پۆشەکان هیزەکانی جەلالی لە کوردستان وەدەر نران و کران بە سنوری ئێراندا و بە سەدان خەڵکی بێدیفاع کوژراو ئاوارەو سەرگەردان بون دواتر دوای 40 ڕۆژ جەلالیەکانیش بە هاوکاری کەتیبە کاتێوشا هاوێژەکانی ئێران و جاشەکانی ئێران. کە ئێران پێیان دەڵێ پێشمەرگەی موسڵمان هاتنەوەو ئەوانیش دەستیان لە کورد کوشتن نەپاراست ئەوی بۆیان کرا کردیان هاوریان دەکرد(جاش جاش بەرزانی چلەی نەچو قوچانی) . شاڵاوەکە بە جۆرێک بو لە کاتیكدا هێرشەکەی پاسدارو جەلالیەکان لە ئەزمڕ بو ئەم سەرۆکە فس فس پاڵەوانەی کە ئەمڕۆ داوا دەکات خەڵکی کوردستان هەڵی بژێرنەوە بۆ جەولەیەکی تری سەرۆکی هەرێم لە مەسیفەوە ئەژنۆی کەوتبوە لەرزین. بۆیە شەوێ بە ترس و لەرزو بە سەدایەکی گریاناوی ئامێزەوە کە هەر ئەوەندە نەبو نەدەگریا. لە ڕادێۆکەیانەوە هاواری دەکرد ئەو شاڵاوە شێت و شومە بۆ سەر گیانی ڕۆڵەکانی کورد ڕاگرن. ئەوە لە بەر ئەوە نەبو کە ئەم مەسعودە خاینە لە خەمی خوێنی ڕۆڵەی کورد بێت. بەڵکو ترسی ئەوەی لێنیشتبو هەر ئەو شەوە هیرشەکە بگاتە سەری ڕەش و خۆیشی و کوڕەکانی و بنەماڵەکەشی تیابچن.

ئەگینا لە کاتی قەتڵ و عام و تاڵانکردنی خەڵکی هەولێردا لە لایەن کۆنەجاش و کورد کوژو سوپاکەی سەدامەوە ئەو فس فس پاڵەوانەی 31 ئاب لە ئەو پەڕی موڕتاحی دابوو وەك ئەوەی خەڵکی هەولێر کورد نەبن و هەمویان ئاژەڵی کێوی بن. ئەو خیانەتە گەورەیە کە31 ئابەو مەسعودی خاین لە مێژودا خستیە سەر خیانەتەکانی تری بنەماڵەکەی و سەدان خیانەتی تریان بەرامبەر بە براکانمان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کردوەو و ئێستاش بە هاوکاری لەگەڵ جەلالی 66 دا لە ژێر پەردەی ڕێکەوتنی ستراتیژیاندا خەریکی خیانەتی نوێن. هەمو ئەوانە ئەوە دەردەخەن کە ئەمانە کورد نین بەڵکو زۆڵە کوردن ئامانجیان تەنهاو تەنها دزیو ماشینەوەی سەروەت و سامانی ئەم کوردستانەیە کە بەخوێن و خۆڕاگری هەزاران ڕۆڵەی کورد هاتۆتە بەرهەم و ئەوان لە پاڵ ئەو دزیانەدا ئیشیان داوێن پیسی و کەڵەگایەتی کردنە بەسەر کوردی ستەم دیدەوە و نۆکەرو ئەڵقە لەگوێی دوژمنانی کوردن. بۆیە هەر کەسێك کوردپەروەر بێت و بۆ خوێنی شەهیدان دڵسۆز بێت ڕابوردوی پڕ لە خیانەتی سەرانی مافیا بهێنێتەوە یادی خۆی کە لەمێژودا کردویانە و تائێستاش بەردەوامن لە سەری . دەنگ نادا بە و مەسعودە فس فس پاڵەوانەی 31 ئاب یان بە جەلال و ئەوانەی لە بەرەی جاش جەلالیەکاندان ... دیارە سەرانی مافیای کوردی ئێمەی خەڵکی کوردستان بە گەمژەو نەفام دەزانن هەرچەندە لە لێدوانەکانیاندا دەیان جار بە ئاشکرا لەوە خراپتریان پێوتوین. بۆیە ئەگەر مەسعودی خاین ئێمە بە گەمژە نەزانیایە چۆن لەڕوی هەڵدێت خۆی بپاڵێوێتەوە بۆ جەولەیەکی تری سەرۆکی هەرێم. قبوڵ کردنی خۆ پاڵاوتنی ئەم تاوانبارو خیانەتبازە لە لایەن کۆمیسۆنی سەر بەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە زۆر نیشانەی پرسیارە. ئەوە دەسەلەمێنێ کە ئەم کۆمیسۆنەش سەر بەخۆ نیە. ئەگەر سەر بەخۆ بوایە ئەم مەسعودە خیانەتکارەی قبوڵ نەدەکرد چونکە ئەو خیانەتەی مەسعود کردویەتی لە مێژودا بێ وێنەیە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە