مەڵبەندى 28ى یە كێتى پەلامارى ڕۆزنامەنووسیك دەدەن و ڕێگە نادەن خروقاتەكانیان وێنە بگیرێت

Sunday, 05/07/2009, 12:00

1282 بینراوە


لە كاتى وێنەگرتنى خروقاتێكى لیستى كوردستانى چه‌کداره‌كانى
مەڵبەند 28ى یەكێتى پەلامارى ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر فەریق فەرەج دەدەن و بەرپرسێكى باڵاى ئەو مەڵبەندەش هەڕشەى زیندانى كردنى لێدەكات

ئێوارەى شەممە 4-7-2009 ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر فەریق فەرەج لە كاتى وێنەگرتنى خروقاتێكى لیستى كوردستانى چه‌کداره‌كانى مەڵبەندى 28ى یەكێتى پەلامارى دەدەن و بەزۆر دەیبەنە ناو مەڵبەند و لەوێیش بەرپرسێكى باڵاى ئەو مەڵبەندە هەڕەشەى زیندانى كردنى لێدەكات
فەریق فەرەج لەو بارەیەوە گووتى
كاتێك وێنەى خروقاتێكم دەگرت كە بە تابلۆى شەقامى عومەرى خاوەرەوە پۆسكارتیكى لیستى كوردستانى هەڵواسرابوو كە ئەو تابلۆیە موڵكى شارەوانیەو لە هەمان كاتدا ناوى عومەرى خاوەرى پێوەیە و ناكرێت بەسەرناوى عومەرى خاوەر دا پۆسكارت هەڵبواسرێت لە پێناوى ڕیكلامى هەڵبژاردندا,لەو كاتەدا چه‌کداره‌كانى مەڵبەند زۆر بەتووندى ئیهانەیان كردم و پەلاماریشیان دا و بەمەبەستى لێكۆڵینەوە بەدەست بەسەرى بەرەو ناو مەڵبەندیان بردم و لەویش لە ناو مەڵبەند بەرپرسێكى باڵا پێى گووتم ئەتوانم بتكەمە ژیرزەمینەكەى مەڵبەندو زیندانیت بكەم.

-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە