گەر مرۆڤیت دەنگ مەدە بە سەرۆكێكى دژە مرۆڤ , گەر موسڵمانیشیت دەنگ مەدە بە سەرۆكێكى كافر

Wednesday, 08/07/2009, 12:00

1791 بینراوە


لە هەواڵەكانى ئەم شەوى بە ناو كوردستان تیڤى ڕوزەردا , كۆبوونەوەی مسعود بارزانى لە گەڵ دەستەى كاراى زانایانى ئایینى (وەك خۆیان دەڵێن) پەخش كرا و بە ئاشكرا ئەوە بە دەم و چاوى مسعود بارزانی یەوە دیار بوو كە ئەم هەڵبژاردنە و هەڵكردنى باهۆزى پیرۆزى گۆڕان دوا بزمار لە تابوتى ئەو دەسەڵاتە قێزەونەى بنەماڵە ئەدات , مسعودێك كە حازر خۆرى بەر سێبەرە و هەرگیز ماناى چوار زاراوەى سیاسى و هەتا كۆمەڵایەتیشى نەزانیوە بەر لەوەى دەم بكاتەوە زوخاوێكى ڕەش لە لغاوەكانیەوە دەرپەڕى و هەموو ئازادى خواز و نیشتیمان پەروەرانى بە (فاشى) ناو برد ئەوانەى كە دەستورێك ڕەت ئەكەنەوە كە ئەو گرگنە پیاوە دەكات بە كەڵەكا بە سەر شانى میللەتەوە , ئەرێ هەى فاشى كوڕى فاشى تۆیەك كە بوویتە شێرپەنجە و خزاویتە هەموو جومگەكانى ئەم هەرێمەوە لە نۆكەرى بێگانە و جاشایەتى و ماڵوێرانى زیاتر چیت پێشكەشى ئەم وڵاتە كردووە وا بێمنەتانە ئازادیخوازان بە فاشى ناو دەبەیت ؟ مسعود لەو كۆبوونەوەیەدا كە (ملا بشیر) یەكێك بوو لە ئامادەبووانى ڕیزى هەرە پێشەوە وتى : ئەوەى نیشتیمانى خۆش نەوێت ئیمانى زەعیفە , بەو پێیە مسعود بارزانى كافرى كوڕى كافرە , چونكە ئەو هەر نەك ئەوەى كە نیشتیمانى خۆش ناوێت بگرە دوژمن نەما پەلكێشى نەكاتە سەر ئەم هەرێمە بە نمونەى (31 ى ئاب) و هێنانى سوپاى توركیا لە شەڕى ناوخۆدا , دزینى سامانى وڵات و بازرگانى پێوە كردنیشى لەولاوە بوستێت , جەنابى نا سەرۆك منیش ئەلێم : ئەوەى دزى لە نیشتیمان و هاوڵاتیانى خۆى بكات بە پێودانگى هەموو ئاینەكان بێباوەڕ و كافرە چ جاى كوشتن و بێسەر و شوێن كردنى هاوڵاتیانى بێ گوناه , ئیتر ئەم بەناو زانا ئاینیانەى لەگەڵتا خڕ ببوونەوە چۆن حیلە شەرع بۆ ئامادەبوونیان لاى تۆ ئەهێننەوە ئەوە خۆیان ئەزانن , جگە لەوەى كە تۆ بە هەموو پێوەرێكى ئایینى كافریت ئەوە بە هەموو پێوەرەكانى مرۆڤایەتیش تۆ زۆر لە ئەنفلۆنزاى بەراز زیاتر دژە مرۆڤ و كوشندەتریت بۆ سەلماندنى ئەو ڕاستیەش بگەڕێرەوە بۆ ڕۆژ ژمێرە خوێناویەكانى (پاراستن) .

بۆیە من لەم سایتە سەر بەرز و پیرۆزەى كوردستان پۆستەوە بانگەشەى تاك بە تاكى خەڵكى كوردستان ئەكەم و پێیان ئەڵێم : (گەر مرۆڤیت دەنگ مەدە بە سەرۆكێكى دژە مرۆڤ , گەر موسڵمانیشیت دەنگ مەدە بە سەرۆكێكى كافر) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە