فریاى فرۆكەخانەى هەولێر بكەون - بەشى یەكەم

Saturday, 08/10/2011, 12:00

1860 بینراوە




دوێنى شەو سەفەرم كرد بۆ دەرەوەى وڵات , هاورێكى هاوپۆلى خۆم بینى لە فرۆكە خانەى هەولێر كە زیاتر لە10ساڵ بوم نەم بنى بوو, پاش چاكو چۆنى و هەوڵ پرسین زۆر بێزار بوو لە حاڵى خۆى زۆر نیگەران بوو لەو بارو دۆخەى كە ژیانى ئەوەى تیا دەگوزرەرێت ,

من هەرچەند ئەم ویست دڵ نەواى بدەمەوە بەڵام ئەو هەر سوربوو لەسەر بێزارى خۆى دواتر لێم پرسى هۆكارەكە چیە گوتى براى شیرنم چیت بۆ باس بكەم لەكوێ دەست پَى بكەم,ئەگەر بۆت باس بكەم كاتى زۆرم پێویستە , بە رۆژێك دوان كرتایى نایە.بەڵام كەمێكت بۆ باس دەكەم.

زیاتر لێ نزیك بومەوە گوتم بەڵكو بەتوانم لە كێشەكەى بگەم چارەسەرى بكەم گوتى" كاكە چارە سەرى ئەم دۆخەى من دەمەوێت یان بە مەسرور دەكرێت یان بە مسعودبارزانى , بە هیچ كەسى تر ناكرێت چونكە دۆخەكە تەواو شَڵەزاوە . بەتایەبت دواى تەواو بونى كۆنگرەى 13پارتى بەراستى بۆئێمە شكست بوو ئەم كۆنگرەیە . چونكە هەرچ كەسێك كە سۆرانى بو لە فرۆكە خانە پۆستى هەبوو یان وەردەریان نا یان پۆستەكانیان لێ وەرگرتنەوە,

منیش گوتم كێن ئەوانە ئەم كارە دەكەن لە وڵامدا گوتى "برا سەرەبەست عبدلڵە كە خوا نەبێت كەس نازانێت چۆن پلەى عەمیدى وەر گرتوە , نازادارى كچى حەسۆ میرخان نازانین چۆن بۆتە مقدم, كۆڤانى كورى غازى زێبارى كە دەكاتە كورە خوشكى سەربەست پلەى ملازمێكى دوو نەجمەى هەیە,نازانین چۆن كراوەتە ملازم لەگەڵ مەتین قازل كە ملازمێكى دوو نەجمە لەگەڵ چەند كەسێكى نزیكى خۆیان هەرچى كارمەندى فرۆكە خانە هەیە بێزاریان كردونە, هەر رۆژەو جۆرە بریارێك و یاساێك دەردەكەن كە خۆشیان نازانن چى دەكەن.

ئەوشى بۆ باس كردم فرۆكە خانە 1507كارمەندى هەیە هەموو كارمەندەكان بێزارن, بەشى زۆریان داواى گواستنەوە یانكردوە بۆ دەرەوە ئێستا زیادلە500داواكارى نەقل كردن لەبەردەستى نازدارى كچى حەسۆیە رەزامەندى دەرنابرێت , ئەگەر رەزامەندى دەربرێت بە دوو رۆژ یەك كارمەند لە فرۆكە خانە نامنێت چونكە هەمویان زۆر بێزارن. پێشتر ملازم ئیرڤان كە بەرپرسى بەشى (تیرمیناڵ) بوو لە دواى هەلبژرادنى كۆنگرە13لایاندا لە پۆستەكەى لەبەرئەوەى دەنگى بە ئەرگۆشیەكان نەدا, لەگەڵ ئەەش رۆژ بەرۆژ مەتین فازل پۆستى خۆى قایم تر دەكات ملازمێكى دوو نەجمە نزیكەى30ملازمى لەبەردەستدایە تەنانەت ملازمى دوو نەجمەى لەبەردەست بەن نزیكانە دەبن بەنەقیب , بەس لەبەرئەوەى مەتین ئەرگۆشیە.

گوتیشى " سەرجەم كارمەندان و ئەفسەرانى فرۆكە خان زۆر بێزارن , بەڵام نازانن هانا بۆ كێ بەرن بە عیێمت ئەرگۆشى دەلێن لەبەرئەوەى نازدارو, سەرەبەست و مەتین كۆڤان دارو دەستەى ئەون هیچ قسە ناكات , بە دلشادى حەسەن نەجار دەلێن دەلێت من ناتوانم هیچ بكەم مەگەر تەنها بە مەسرور یان مسعوبارزانى چارەسەربكرێت.

ئەو كارمەندە كە پلەكەى ملازم دوو بوو زۆر بە هۆشیار باسى ئەم دۆخەى بۆ دەكردم لەبەرئەوەى زۆر متمانەى بەمن هەبوو بۆیە پێ گوتم "ئەگەر كارمەندێكى فرۆكە خانە كارێك بكات بە مەتین نەلێت مەتین 7رۆژ لە موچەكەى كەم دەكاتەوە سەرە رایى ئەوەش دەى دات بەو لێژنەیەك كە كەسە نازانێت ئەم لێژنەیە بۆ دامەزراوە لە فرۆكە خانە كارى چیە ئەگەر ئیشى باش نەكات , لێژنەكە خۆیان لە مەتین دەترسن , ناوێرن بریارێكى مەتین رەفزبكەنەوە.

ئەوشى گوت لەدواى كۆنگرە چەند گۆرانكاریان كرد كە ئەم دۆخەى ئێستاى لێ دورست بوە لەوانە ئیرڤان كە ملازم دوو لە بەشى تێرمیناڵ بو لادراوە مەتین هاتۆتە شوێنى بەس لەبەرئەوەى ئەرگۆشیە, هێمن لادراوە كە بەرپرسى بەشى (ئێر ساید) چاودێرى فرۆكە بوو لە پۆستەكەى لادلااوە ئەحمد یان داناوە چونكە ئەرگۆشیە, هێمن قوت لادراوە لەبەشى كارگۆ شێرزاد یان داناوە چونكە ئەرگۆشیە , لەشى كامێراى چاودێرى ئەندازیار سەركەت و لەوێ بوو لایانداوە سامالێیان داناوە چونكە ئەرگۆشیە, ئێستا هەموو مەتار كەتۆتە ژێر كۆنترۆلى ئەرگۆشیەكان, لەبەشى (ڤى ئاپى) ئەحمد كراوتە بەرپرسى چونكە ئەرگۆشیە , هەموو ئەو گۆرانكاریانە بەبێ ئەوەى هیچ رونكردنەوەیەكى لەسەر بدرێت ئەنجام دراوە هۆكارەكەشى تەنها لەبەرئەوەبوە كە لە كاتى كۆنگرە هەرەیەك لە سەرەبەست و نازادارو براكەى نازدار كاندید بو بۆ كۆنگرە لەلایەن كارمەندانى مەتار دەنگیان پێ نەدراوە لە تۆلەى ئەمە ئەم گۆرانكاریانە كراوە داوا دەكەن ئەم دۆخە چیتر درێژە نەكشێت. چونكە بەزیانى فرۆكە خانە و حكومەت تەواو دەبێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە