پارتی و یه‌كیتی له‌به‌عس زیاتر تیرۆری رۆژنامه‌نوسانیان كردوه

Wednesday, 22/04/2015, 20:55

3746 بینراوە


به‌عس  فاشی و دژه‌ كوردبوو به‌لام ده‌وله‌تێكی یاسایی بوو ، تا به‌لگه‌ی رێكخستن بونی  حزبێكی دژی  به‌رده‌ست نه‌كه‌وتایه‌ خه‌لكی ناگرت و تیرۆرناكرد تابه‌رله‌ئه‌نفال و ته‌ختكردنی گونده‌كان  . له‌كاتێكدا ده‌یزانی زۆر ده‌نگ و ره‌نگی كورد ، له‌رێكخستنی نهێنی حزبه‌كوردیه‌كان كار ده‌كه‌ن    له‌گه‌رمه‌ی ململانێیی جه‌كداری له‌گه‌ل شۆرشی كوردیش دابوو. پارتی ویه‌كیتی نه‌ك له‌كاتی شه‌ر كه‌هه‌موو جه‌ك و كارێكی قێزه‌وه‌نیان ئه‌نجام دا ، به‌لكو له‌كاتی ئاشتیشدا چه‌ندین كه‌سایه‌تیان تیرۆركرد . بۆیه‌ لێره‌ نالێین به‌عس له‌پارتی ویه‌كیتی باشتر بوو به‌لكو پارتی ویه‌كیتی به‌ ئاستی به‌عس سیمای ده‌وله‌ت و یاسابونیان دوای ٢٤ سال تێپه‌رین تیا نیه‌ وه‌ له‌به‌عس زیاتر تیرۆری نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسانیان كردوه‌ 
ئه‌وه‌ی كۆكردۆته‌وه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ له‌كۆكردنه‌وه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوس و ونسه‌ران له‌سێ سه‌رده‌مدا  بمبورن له‌هه‌ر كه‌م و كورتیه‌كدا

به‌نمونه‌ له‌ سه‌رده‌می به‌عس ده‌یان نوسه‌ر و ئه‌دیب دژی به‌عس بون به‌لام ئه‌وانه‌ی بزانم
تیرۆری رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ران له‌ سه‌رده‌می به‌عس
١ شاكر فه‌تاح... له‌ سه‌ر گوتار یكی ره‌خنه‌یی له‌دژی به‌ عس له‌ ١٩٨٩ له‌سێداره‌درا.
٢ دلشاد مه‌ریوانی....له‌سیداره‌درا 
٣ عبدولخالق مه‌عروف..له‌ ١٠٠٤١٩٨٥ له‌گه‌ره‌كی ئازادی هه‌ولێر تیرۆركرا .....   تاوانه‌كه‌  زیاتر رو له‌ئیسلامیه‌كانه‌ 
٤ نوسه‌ر كاردۆ گه‌لالی له‌سێداره‌درا ( سه‌ربه‌رێكخستنه‌كانی سوسیالست بوو له‌هه‌ولێر و ئاشكرابون )
به‌لام له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌لاتی كوردی له‌ململانێیی جه‌لالی ومه‌لایی و ٢٤ساله‌ی ده‌سه‌لات ده‌یان نوسه‌ر و ئه‌دیب تیرۆركراون وه‌ك 
تیرۆر مه‌لایی و جه‌لالی نوسه‌ران  
١شاعیر عومەری ئەحمەد ڕۆستەم قارەمانی دەشتی سورداش بەدەستی خیانەتکاران لە ساڵی 1972دا شەهید بوو.. ( په‌یجی كاك رابه‌ر عوسمان عوزرێری نوسراوه‌
٢ شاعیر و ئه‌دیب شه‌هید عوسمان عوزێری له‌ ١٦٠٦ ١٩٦٦  مه‌لایی له‌سه‌ر جه‌لالی بون شه‌هیدیان كردوه‌
٣ ئه‌حمه‌د ره‌شوانی  شاعیر له‌كۆتایی له‌١٣١٢  ١٩٦٧  كانی سه‌ده‌ی رابردو جه‌كداره‌كانی فارس باوه‌ له‌سه‌ر جه‌لالی بونی تیرۆریان كرد 
٢٤ ساله‌ی ده‌سه‌لاتی پارتی ویه‌كیتی 
١ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس ره‌ئوف ئاكره‌یی له‌  ٢٦٠٥١٩٩٣  پارتی و فازل میرانی تیرۆری كرد . سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رێگای ره‌نجده‌ران بوو
٢به‌كر عه‌لی شاعیر و هه‌لسوراوی جه‌پ له‌ ٠١٠٩١٩٩٥    پاسه‌وانه‌كانی سالار عزیز تیرۆریان كرد
٣ نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ سه‌لاح هه‌ورامی له‌گه‌رمه‌ی شه‌ری ناوخۆ له‌  ١٩٩٥ له‌هه‌ولێر تیرۆركرا
٤ نوسه‌ر فه‌رهاد فه‌ره‌ج له‌سالی  له‌سلێمانی له‌١٩٩٧ تیرۆركرا و گومان له ئیسلامیه‌كانه‌ (١)
٥عبدولستار تاهیر شه‌ریف له‌كه‌ركوك  پارتی له‌ ٢٠٠٧ تیرۆری كرد
٦سه‌رده‌شت عوسمان  له‌هه‌ولێر پارتی له‌ ٠٤٠٥ ٢٠١٠ تیرۆر ی كرد
٧سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ له‌٢١٠٧٢٠٠٧  پارتی  تیرۆری كرد
٨كاوه‌ گه‌رمیانی یه‌كیتی له‌ ٠٥١٢ ٢٠١٢ تیرۆری كرد
 ٩ زیاتر له‌ ١٠ ڕۆژنامه‌نوسی رۆژی وولات له‌ ١٩٩٧ له‌كۆمه‌لكوژی هه‌ولێ شه‌هیدكراون 
١٠ چه‌ندین رۆژنامه‌نوس زیندانی كرا و هه‌ولی تیرۆری دراوه‌

(١)  له‌گه‌رمه‌ی وه‌لام و وه‌لامكاریه‌كی نێوان عه‌لی باپیر و مه‌لاكرێكار ٢ سال له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌لی ئیسلامی  سۆران عومه‌ر وه‌ك وه‌لامێك له‌دژی مه‌لاكرێكار ، یه‌كێك له‌وره‌خنانه‌ی لێیی گرتبوو كه‌له‌سلێمانی به‌بریاری مه‌لا كرێكار كه‌سێكی جه‌پ  ( ف ، ف ) تیرۆركرا  ..بێگومان ئه‌مه‌ش له‌فه‌رهاد فه‌ره‌ج نزیكه‌ .... به‌لام هه‌رزو بابه‌ته‌كه‌ی لابرد 
هه‌ندێك له‌وێنه‌كان له‌په‌یجی كاك رابه‌ر عوسمان عوزێری و كاك عدنان حاجی كاكه‌ وه‌رگیراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە