پەیامەکەی بارزانی تەنیا حزبەکەی دەگرێتەوە

Friday, 17/04/2015, 2:08

4809 بینراوە


له‌یەک  مانگی رابردودا  پارتی تاكه‌ هێزبوو زه‌نگی شه‌ری ناوخۆی له‌گه‌ل چه‌ندین پارتی سیاسی لێدا ،  به‌لام هه‌مویان پێجه‌وانه‌ی پارتی  ئاژاوه‌كه‌یان له‌خه‌لك دورخسته‌وه‌ ، كه‌جی بارزانی هه‌ره‌شه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ولی شه‌ری ناوخۆ لەئارادایە !؟      


١ چه‌ندین كه‌سایه‌تیان بۆجاتورساندن  گرت وه‌ك حه‌سه‌ن سالحی پكك ، سه‌باح ئه‌تروشی رۆژنامەنوس  ، حه‌یده‌ر شه‌شۆی هیزی پاراستنی شەنگال  ، به‌ره‌ڤانی جالاکڤان ، ئازادنه‌كردنی نیاز عزیز و ،  كۆكردنەوەی لڤین وو هەرەشە لەخەلک .
٢ له‌په‌رله‌مان وه‌ك شه‌قاوه‌ له‌په‌رله‌مانتارێكی گۆرانیان دا 
٣شیوه‌ی گرتنی شه‌شۆ و زیندانی كردنی له‌ژورێكدا له‌گه‌ل ٤ داعش دا ، 
٤ هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ركرده‌ی پارتی بەتایبەتی  عه‌لی عه‌ونی کەپارتی وەک پەیامی ترس بۆلایەن و ‌خەلک ليدوانی پێ دەدا

. كۆی ئه‌مانە بە به‌یانامه‌ی ئه‌مروی  بارزانیش سیگنالی پەیامی ترس و  کيشە دروستکردنە ، بۆ هەلبژاردنەوەیەکی ساختە بۆ بارزانی ، ئەمەش نیشان دەدا بارزانی و پارتی  کۆنترولیان لەدەست دەرچوە و نازانن جون مامەلە لەگەل دۆخەکە بکەن .   وە بۆیەکەم جارە بەتەنیا ماوەتەوە   و هیج هيزیک ناويرێ پالپشتی بکات  ،  جونکە خەلک لەرەفتاری ئیداری و کەسیتی  پارتی و بارزانی زۆر پەستە بەرادەیەک ئەوەی لییشیان نزیک بیتەوە بەئاگری ئەوان دەسوتێ  ، واتا حزبەکان  بەئاستی ترسی پارتی   ترسیان لە رەخنەگرانی پارتی و جەماوەرەکەیان  هەیە . جونکە ئەزمونی یەکیتی هەیە بەدەنگدان بۆ بارزانی ئەو حزبە زەبەلا‌حە جۆن بەرەو هەلوەرین دەروی گەر قاسم سلیمانی نەیگرتایەتە خۆی .
بەلام‌  ئه‌وسیاسه‌ته‌ی ئیستای پارتی    زیان به‌خشی یه‌كه‌م خۆی دەبیت ، جونکە ئەزمونی ئیرهابەکانی پێشوی نیشانی دا کە ترس و توقانی دەیان سالەی ،  لەدوای هەرروداو و تاوانیکی زیاتر شکاوە  . گەر تەنیا  نمونەی ٣٠ سال زیندانیکردنی کەمالی سەید قادر و تیرۆری سەردەشت عوسمان  وەرگرین وینەکەمان لارونە ،  کەپارتی ج  باجیکی گەورەی لەرسواکردنی خۆی و ترس شکاندنی روبەروو بۆوە ؟

 پرسیار ئەوەیە ئایا بارزانی دەتواني ئاژاوەیەک بخولقینی تا باری نائەمنی  و  سەپاندنەوەی خۆی بسەپینێ !!  بە ریسک ئەو هەولەی  بارزانی دەیبینم جونکە  ئەوەی 
 ١/ پارتی و بنەمالەی بارزانی  ئیستا ، پارتی ٩٠کانی سەدەی رابردو نیە . ئەوان ئیستا  خاوەنی  سەدان پرۆژە ی زەبەلا‌حی ناوجەین ، بەدروستبونی شەر کۆی قازانج و پرۆژەکانیان  ئەگەری زیانی گەورەی مادی هەیە 
٢/   دەیان سەفارەت و قونسلخانە لەهەولیر  هەیە ، بەدروستبونی شەر لەداخستن بۆ  راگرتنی کۆمەک و پرۆژە ئابوریەکانیان دروست دەبێت / 
٣/  هیزەکەی پارتی ، گەر یەکگرتویی کورد و پالپشتی ولاتانی لەپشت  نەبێت  ، ناتواني ئەو شەرەی ئیستا بکات، میژوی هیزەکەی  نیشانی داوە ،  بی هیزی پالپشتی دەولەتی شەری پێنەکراوە  بۆیە داعش بەسانایی  شکستی پێدیني 
٤/   لاتانی رۆژاوا بۆیەکەم جار  خەریکی هاریکاری سەربازی و دیبلۆماسی باشورن بەهۆکاری لەناوبردنی داعش،برواناکەم هەرگیز بوار بدەن بەرەیەکی گرنگی شەر  روبەروی کێشەیەکی  واگەورە بێتەوە کەداعش سودی لێببیني  .
٥/ئاستی هوشیاری خەلک و بونی ئەو هەموو مینبەرە راگەیاندنە  بێ سانسۆرەی پارتی و دەروازەی کوردانی ئەورپا و خەباتی دیبلۆماسی  پارتی روبەروی شکست و نارەزایەتی گەورە دەکاتەوە  ترسەکانی بەتەنیا لەفەیسبوک بەتال دەبێتەوە
 کارەساتی بارزانی و بنەمالەکەی لەوەدایە بەهۆی   جواردەورێکی ماستاوجی ، هەست بەوەناکەن خەلک زۆر  لییان پەستە.  ،  ئەوەی بارزانیش دەیکات ،  تەنیا ئاژاوەیەکی ترە دەیخاتە سەر میژوەکەی  و  هەستناکات بەورەفتارانەی رۆژێک دییت نارەزایەتیەکان  بەسەریدا دەتەقێتەوە ، هەرجەندە ناکرێ  نەلێنن ،  پارتی و بارزانی  ،  ناتوانن هەزمی دورکەوتنەوە لەدەسەلات بۆکورەکەشی بکاتەوە !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە