ژیان لە جەستەی عەزیز محەمەدێکی بێگیاندا

Friday, 19/06/2015, 10:26

3405 بینراوە


دنیا وەک هۆڵی چاوەڕوانیی ویزگەی شەمەندەفەر وایە، چونکە ئەوێ ماڵێ تۆ نییە و تۆ تا سەر لەوێ نامێنیتەوە. (ئۆشۆ). 
 لەم ڕۆژانەدا لە مێدیاکاندا زۆر شت ڕوویدا و بووە جێگەی قسەکردن، لە هەمووی بەرچاوتر وەرگرتنی مەدالیا ئاڵتونییەکەی بارزانی بوو بۆ "عەزیز محەمەد"ی کۆنە سەرۆکی حیزبی شیوعی عێراق، هەواڵێکی گەرمتریش نەمانی بەنزینە و سەرەگرتنی خەڵکە لە بەنزینخانەکاندا و خراپبوونی فیت پەمپەکانی شوفێرەکانە بەهۆی کڕینی بەنزینی خراپ و ساختە، 
کەچی تازە بەتازە تازە خەڵک دەڵێ: "پەنجەی خۆم دەبڕمەوە گەر جارێکی تر دەنگم دایەوە بە ئەم دەسەڵاتە"..! ئەمە لە کاتێکدایە، کە کوردستانپۆست چەندین ساڵە هاوای دەکرد، کە کەس نەچێت و دەنگ بەم دەسەڵاتە پۆخڵ و خائنە نەدەتا، زۆر کەس گاڵتەی بە بانگەشەی کوردستانپۆست دەهات. کابرایەک لە فەیس بوکەکەی خۆیدا دەنووسێت:
ووته‌یه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فاپراو پره‌ بۆ ئه‌مرۆ، گوایە نەوشیروان وتوویەتی: میلله‌تی كورد زاكیره‌ی تووشی له‌ بیر چوونه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌ركات بزانین دۆخه‌كه‌مان باش نابیت، بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ دوو مانگ فویان تێده‌كه‌ین، ئەو برادەرە لێرەوە دەکەوێتە ستایشی کاک نەوشیروان دەڵێت: ئه‌و زاته‌ باش لایه‌نی ده‌روونی كۆمه‌لگای كوردی خویندۆته‌وه‌و، به‌ پێی میعیاری له‌بیر چوونه‌وه‌كان گه‌مه‌ سیاسیه‌كان به‌ریوه‌ ده‌بات. منیش دەڵێم: سەرکردەی دڵسۆز، نابێت فێڵ لە خەڵکی بکات! دەبێت رێنیشاندەر بێت. کە گەنج بووین برادەرێکمان هەبوو، زۆر دڵکراوە و دڵسۆز بوو، لە بنەمالەیەکی دەوڵەتمەند بوو، باری ئابورییان باش بووە، هەمیشە پارەی لە گیرفاندا بوو، یارمەتی دەوروبەری دەدا و تەنانەت نەیدەهێشت هاوڕێکانی دەست بە گیرفانیاندا بکەن، ئەو وێری دەکردن، هەندێک ئەم دڵپاکیی و سەخاوەتەی برادەرەکەیان بەکار دەهێنا بۆ مەرامی خۆیان و دەچوون پارەیان بە قەرز لێدەسەند و دوایی نەیان دەداتەوە، دەیانگوت:  بۆچی لێی وەرنەگرین، لە بیری دەچێتەوە و پاش ماوەیەک نازانێت چەند و بە کێ پارەی بە قەرز داوە. ئەمەی کاک نەوشیروان و هەموو سەرانی حیزبەکانیش هەمان میتۆدە بۆ فێڵ و فریودان، ئەمانیش وا بیردەکەنەوە، قەرزی دەنگ و متمانە لە خەڵکەک دەکەن و دوایی نایدەنەوە، بۆیە درۆ لەگەڵ ئەو خەڵکەدا دەکەن و دوایی لە بۆنەیەکی تردا تێهەڵدەچنەوە و هەمان درۆ بۆ خەڵکی دەکەنەوە، خەڵکەکەش لە ساویلکەیی و دڵسۆزی و دڵپاکی خۆیان، هەمیشە تەسلیم دەبنەوە و سەری نەوت و دزیی و خیانەت و هەموو شتێکیان لە بیردەچیتەوە، دەچن دەنگیان پێدەدەنەوە.
با بێینەوە بۆ لای عەزیز مەحەمەدی شیوعییە ئینتەرناسیونالیستەکەمان، کە چەترەکەی فڕێداوە و بە رانکوچۆغەیەکی وشکەوە چووە لای مەسعود و گیرفانی بۆ پڕکرد لە دۆلار و مەدالیا. 
وەک دەڵێن : "مرۆڤ نابێت داڵغەی لای کارێک بێت و دەستیشی لەکارێکی تردا " عەزیز محەمەد کە خەڵکی هەمان گوندی عەبدوڵا پەشێوە "دێرکۆت" و لەکاتی خۆیدا دەڵێن :عەبدوڵا پەشێو دیوانێکی پێشکەش کردوە، عەزیز لای ناخۆش بوەو ووتوێتی من کەسێکی ئەنتەر ناسیونالم و بچوکم مەکەنەوە لە جێگەیەکی داخراودا وەک گوندێک لە دەشتی هەولێر.
 خوێندنەوەی دووپەڕە کاغەزی پڕ ڕیاکاری بۆ کوڕی مەلامستەفا لەکەسێکی کۆمەنیستەوە پێمان دەڵێ کە ئەم بەڕێزە چەندە خاوەنی باوەڕیی چەپگەرای بووە؟ لەرزینی دەستی ئەم پیاوە، تەنیا نیشانەی پیری نەبووە، بەڵکو پەشیمانییەکیشی تێدا بوو کە ناسۆر دەوری دابوو، هەمان کەسایەتی لە شورەوی کۆن مەدالیای "لێنین"ی وەرگرت ئەو دەم وەرگرتنی مەدالیایەکی لەو ڕەنگە مایەی شانازیی زۆری خەڵک بوو، کەچی ئێستا وەرگرتنی مەدالیای مەلامستەفا، "عەزیز محەمەد"ی لەسەر هەزازە دانا و وەک شەقشەقە دەلەرزی، چونکە خۆشی دەیزانی ئەو قسە قۆڕانەی کە لە زاری دەهاتە دەرەوە جگە لە درۆ هیچی تر نەبوو.
دەڵێن "کەسی نەخۆش چاوەڕوانی دڵنەوایی هەموو کەسێکە" بەڕاستی مەسعود بارزانیش نەخۆشە ئەو هەر نەخۆش نییە بەڵکو کەسێکی ترسنۆک و درۆزنیشە، حیزبی شیوعی عێراقی، ئەو حیزبەبوو کە بەکردار سەنگەریان لە مەلامستەفا گرتبوو، ئەوان مەلامستەفایان بەکەسێکی دواکەوتو، نۆکەری ئیمپریالیزم دەزانی و بزوتنەوەی کوردیشیان بە بزوتنەوەیەکی داماو و بزوتنەوەیەکی جەنگەلی دەزانی، مێژۆکە هێندە دور نییە بیرمانە ساڵانی ٧٠ تاکو ٧٥ چۆن حیزبی شیوعی و بەعسییەکان هاو پەیمانی یەکتر بوون. شیوعییەکان لەگەڵ سوپای عێراقدا لەسلێمانی ماڵبەماڵ دەگەڕان بەدوای کەسی یاخی و شتومەکی یاخی و کتێب و وێنەدا، وەک لە بیرمە حەمە سەعید حەسەنیش یەکێک بوو لەو کەسانەی چەکی هەڵگرتبوو.
مەسعود بارزانی بە عەزیز محەمەد دەڵێ: من شاهیدم باوکم چەندە تۆی خۆش دەویست و ڕێزی لێدەنایت...! باشە ئەگەر ئەمە هەرەسی ئەخلاق نەبێت چی ناو دەنێیت؟ لە کرتە ڤیدۆیەکدا مەلامستەفا نای شارێتەوە کە کۆمەنیستەکان دژی سەورەن و ئەوان لەگەڵ بەعسیاکاندان.
کلیکی ئەم لینکە بکە

 ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەوەیە کاتێک قەیرانەکان زۆر دەبن، دەسەڵاتداران دێن لەو کاتانەدا بابەتێکی لاوەکیت بۆ دێنە ناوەوە بۆ ئەوەی ئیتر خەڵکی قسە لەسەر ئەوە بکات و کێشي سەرەکییەکە بۆ چەند ڕۆژێک فەرامۆش بکەن، لەنمونەی دانی ئەم مەدالیا چڵکنەی (بارزانی بەمر) بە عەزیز محەمەد.
 خاڵی دوهەم کە پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت ئەوەیە لەکاتە پێویستاکاندا نمونەی وەک وڕێنەکەی سەرۆ قادر کە میللەتێکی بەسەگ شوبهان دێن دەخەنە بازاڕەوە و لەڕێگەی یەکێکی خەوتو لەدەزگاکەیان و دەنگی تۆمار دەکەن هەر بەهەمان مەبەست. 
 نمونە زۆرە هەر لەسەرۆکی پەرلەمانەوە تا، لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا کە سەدان سکانداڵی یەکتری دەخەنە نێو قسەو باسەکانی شەقام خەڵکی پێ سەرقاڵ دەکەن و ئیتر سەرە داوەکە ون دەکەن و گڵۆڵەکە وا لێژدەکەنەوە کەس سەری پێنادۆزرێتەوە، وەک هێنانی عەزیز وەیسی و شڤان جاش و ح ڕێبوار وەلید و حەمەسەعد و هەڵکەوت زاهیر و حەمکۆ لەسەر گۆڕی مەلامستەفاو لۆکە و لفکەو هەلی پوڤ و ئەو خەڵکانەی کە هەموو شتێکیان دۆڕاندوە بۆ ئەوەی خەڵکی واز لەبابەتە سەرەکییەکە بهێنێت کە هەموو مان چارەنوسمان پێوەی بەستۆتەوە.
 خەڵێکی تریش کە پێویستە ئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە کە پیرە پیاوێکی وا هەڵەیەک دەکات و لەناخەوە خۆشی هەست بەتێکشکانی خۆی دەکات، ڕاستە ئەمڕۆ خەڵکانی زۆری بەرچاو لە کۆنە شیوعییەکان لە خزمەتی بنەماڵەی مەلامستەفادان، وەک دەشڵێن خەڵکی هەمیشي سەرقاڵی دۆزینەوەی تاوانبارانن، بەڵام تاوانباری ڕاستەقینە ئەو مرۆڤە گردانەن کە ئیوە بەعەشقەوە دەنگتان پێداون، پرسیارەکە لێرەوەیە داخۆ ئەوان بەڕاستی کۆمەنیزم بوون ؟ من ئەوانە بە کەسانێک دەزانم کە کۆمەنیزمیش نەبونایە بەدڵنیایەوە لەبەرەی سەدام جاش دەبوون، ئەی ئیتر بۆچی سەیری ئەو هەموو قوربانی و شەهید و پیاوە جوامێرانە ناکەن کە لەپێناوی مرڤایەتیدا گیانیان کردە مەشخەڵ بۆ ڕناکی ڕێکاگای هەموان. 
 دەڵێن لەهندستان کاتێک کەسێک باوکی دەمرێت، کەلتوری ئەو وڵاتە وایە، کە ئەو کەسە سەری تەراش دەکات و قژی دەبڕێت، با شیوعییەکانیش تەراشی خۆیان بکەن، چونکە باوکیان بەر لەوەوی ڕۆحی دەربچێت مرد، ئەو باوکی شیوعییەکانی عێراق کە مەدالیایەکی لێنین نەیکردیە کەسێکی دیار و بەهەڵوێست، ئێستا بەم تەمەنەوە مەدالیای مەلامستەفا لە کوێ دەیگەیەنێت بەوەی کە خۆی دەیەوێت! تۆش بڕۆ بەر نەفرەتی مێژوو بکەویت، هەی پیاوە بچوکە دەست لەرزۆکەکەی بنەماڵە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە