ئۆردوغان ویستی مێژوو دووبارە بکاتەوە، بەهۆی ئەم جامانەسوورانەوە خەونەکانی بهێنێتە دی

Wednesday, 10/06/2015, 17:16

3697 بینراوە


 ئەم جۆرە پیاوانە گیانلەوەرێکی سەیرن..! هەر ئەوەندە کەمێک ترس بکەوێتە سەر ژیانیان، بەچۆکدا دێن و لەسەر تەواویی بیروڕاکانیان ژوان دەبنەوە. شڤانپەروەر و مەسعود بارزانی کەسانێکن مرۆڤ فەتی دەکات بە کوردیش هەژماریان بکات.
 ئەم هەڵوێستە داماوانەی "شڤان و مەسعود" و شوێنکەوتووەکانی وامان لێدەکەن بیر بکەینەوە و لەهەمانکاتیشدا ببینە خاوەنی هەڵوێستێکی تایبەت بەرامبەر بەمەسەلەیەکی گشتی، ئەویش نیشتمانی کورد و خەڵکەکەیەتی. 
 پەندێکی چینی هەیە دەڵێ: "ئەگەر چاوەکانت نهێنیان درکانیت، دەریان بهێنە" هیچ کەسێک ناتوانێ بەبێ رۆیشتن و هەنگاونان ناتوانێت بگاتە شوێنێک، ئەم مەسعود و شڤانە وایان دەزانی بێگەڕان دەگەنە ئەو شوێنەی کە نازانن کوێیە! 
مەسعود گەرچی کەمترین قسە دەکات، بەڵام پلانەکانی پێمان دەڵێت: هەموو ئەو شتانەی لە ژیانییدا بۆ کورد کردویەتی و دەیکات، ڕاستگۆیی و نیشتمانپەروەریی و وەفا و موراڵێک لەهەناویدا نەبووە، بەڵکو هەمیشە وەک نۆکەر و غولامێک بۆ دوژمان ڕەفتاری کردووە، کە هەمیشە خۆی و پێستی خۆی قوتار کردووە، هەروەها لەڕێگەی دەستکەوتێکی مادیشەوە هەموو کوردی بە تێکشکاندن داوە، ئەمە نەک بەتەنیا خۆی بەڵکو مێژووی باوکیی و بنەماڵەکەی هەروا بووە، ئەمانە نەوەیەکی خائین و ناپاک بوون، بۆیە کۆمەڵگاشیان وەکو خۆیان ناپاک کردووە، ونەوەیەکی خائینیان دروست کردووە. 
 تەنها ئەم یەک دووهەفتەیە بهێنەبەر چاوی خۆت، لێرەوە بەحەقیقەتێکی ڕەها دەگەیت، با وازبێنین لەهەڵوێستیان بەرامبەر ڕۆژئاو او خەندەق لێدانیان و بەجێهێشتنی شەنگال و رێگاخپۆشکردن و بەدەستدانەوەی ئەو ئازایەتیەی لە گوێرو مەخمور پیشانیان داین، ئەمانە پێیان ووتین کە بنەماڵەی مەلامستەفا بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی خیانەتیان کردۆتە گاڵتەجاڕی و هەر بۆ خۆشی خیانەتیش دەکەن و خیانەتیان لێدەچۆڕێت. من نازانم ئەم ساتەی ئێمە تێدا دەژین خۆشبەختییەکەی لە چیدایە، کلە کاتێکدا ئەمانە هەموو خۆشییەکیان لەو میللەتە سەندۆتەوە و هەموومانیان تووشی ترس و دڵەڕاوکە کردووە، جگە لەمانە ئەوە شەرمەزاریەکی لەبن نەهاتوو؟ ئێمە لە ناو ڕەوڕەوەی مێژوویەکدا دەژین وەک ڕابردوومان کە سەرێکی ترسنۆک یاری بە چارەنووسی گەلێک دەکات، سەد ساڵ دووسەد ساڵ پێنج سەد ساڵ و بگرە هەزار ساڵ پێش ئێستاش کە دەرفەتی ئازادبوون هەبوە، کورد دوو، سێ، چوار داری بەڕووی هێشتۆتەوە و کردوێتی بە ئەسحابە و شەخس و لە بنیدا ناوگەڵێ خۆی خواردووە و نزای کردووە، تا بەعسییەکان هاتن لەئەنفالدا بە بەر چاوی خەڵکەکەوە ئاگریان لەو داربەڕووەی شەخسەکانی خۆشیان بەرداو، کتێبەکانی قورئانیان خوێناوی کرد. ئێمە هەر ترس بەری نەداین و لە نوگرەسەلمان و بیابانەکاندا لە خەرگەڕەش و پیرمەسور و پیری شەوکێڵ و مشایەخە شمشێر خوێناویەکانی مێژوو دەپاڕاینەوە، کە لەوە خراپتیرمان لێبەسەر نەیەت! مەسعود ئەو دەمانە لە گەڵ شفانپەروەردا لە ئەوروپا پێکیان هەڵدەدا و گاڵتەیان بە هزری ئێمە دەکرد. 
 ئەوەتانێ دوێنی سەرکەوتنی کوردانی باکور کارێکی نەکرد کە مەسعود هیچ شەرم لەخۆی بکات، لەو ٥٠ ملیۆن دۆلارەی داوێتی بە ئاکەپە و ئەو هەموو قسە و گفتوگۆیانەی لەبەر خاتری ئاکەپە کردوییەتی، ئەو هەموو چاوپێکەوتنانەی لە ئوتێلە گرانبەهاکانی دیاربەکر و هەولێردا ئەنجامی داوە، لەگەڵ ئەو خۆفرۆشانەی کە بەئاشکرا سەنگەریان لە گەریلا و خەڵکی دەگرت و خەڵکیان ساردەکردەوە بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بەخیانەت و خۆفرۆشەکان بدەن. 
 بێ ئەوەی مەسعو دو شڤان و شوێنکەوتۆکانی شەرمێک لە دیمەنێکی ئاوا بکەن.
 
 ئەمڕۆ مێژوو بە سەرفرازی خۆی دەنووسێتەوە و شەرمەزاری و سەرفرازی دەبەخشێتەوە. دێتەوە یادمە جارێک بابەتێکم خوێندەوە کە ڕۆژنامەنووسیک لەیەکێک لە فڕۆکەوانە ئەمەریکییەکانی پرسیبوو کە شەوی پێشوتر بۆمبی ئەتۆمی بەسەر هێرۆشیمادا بەردابۆوە. ڕۆژنامەنووسەکە ووتبووی داخۆ هەستی چۆن بووە، کاتێک بۆمبەکەی بەردابۆوە؟ لەوەڵامدا فڕۆکەوانەکە ووتبووی من هیچ هەستێکم نەبوو تەنها بۆمبەکەم بەرداوەتەوە. من ئەرکی خۆم بەجێ هێناوە، پاشان نانم خوارد و لەسەر چەرپاکەشم خەوێکی ئارامم کرد. ئەمە چ جۆرە مرۆڤێکە ؟ لەگەڵ گەیشتنە سەر زەوی بۆمبەکە ١٠٠،٠٠٠کەس بوونە قوربانی. مەسعودیش دەیویست هەمان شت بکات، هەموو ڕێگەیەکی گرتەبەر تا گەلەکەی لەباکور لەناو بەرێت، وەک فڕۆکەوانەکە ئەویش بەئاسودەی سەر بکاتە سەر سەرین و دڵنیاشم هیچ خەوی کابوسی نەدەبینی، چونکە مەسعود و شڤان و مەلا عەلی قەدەداغی و هەموو شوێنکەوتوەکانیان تەنیا بەجەستە مرۆڤن.
ژیان چەند سەیر و سەمەرەیە، کە مرۆڤەکان هەندێک تێیدا بەختەوەرن و هەندێکیش بەدبەخت، "بنگۆریۆن و گۆڵدامایەر" بە جولەکەکان دەبەخشێت، "بارزانی و تاڵەبانی"یش بۆ کورد دەنێرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە