ئايا قەنديل (تاران) يش دەهەژێنێ ؟!

Friday, 19/06/2015, 13:42

3629 بینراوە


(قەنديل)  ئەو زنجيرە شاخە درێژو فرەوان و سەخت و سەركەشەييە كە كەوتۆتە نێوان هەردوو بەشى رۆژهەلێت و باشورى كوردستان، ديارە شاخى (قەنديل)   بە پێى هەڵكەوتە جوگرافى و پێگە فرەوانييەكەي لە زۆربەى شۆڕشەكانى كورد بەتايبەتيش لە حەفتايەكان بە دواوەو تاكو ئێستاش جێى بنكەو مەكۆى شۆڕشگێڕانى كوردى هەرچوار پارچەى كوردستان و نەيرانى رژێمەكانى (ئێراق وئێران و توركياوسوريا)  بووە ، هەميشە پالپشتێك بووە بۆ شۆڕش و بزوتنەوەكانى كورد و ناوچەكە هەر كاتێكيش بزوتنەوەى كورد توشى شكست و كزى هاتبێت ئەوە لە (قەنديل)   خۆى رێكخستۆتەوە بۆيە پەيوەندى نێوان شاخى (قەنديل)  و كورد پەيوەندێكى ديرۆكى مكۆمەو لێك دانابڕێن و بووە بە سيمبۆل بۆى، لەم پێوەدانگەوە ئەم پەيوەندييە رەنگى داوەتەوە لە ئەدەبى بەرگرى دەيان بەرهەمى شيعرو چيرۆك و رۆمان (قەنديل)   ئيلهام بەخشيان بووە و نازناوى (قەنديلى سەربەرز) كرواوە بە خناوكەيەك و شۆرشگێران كردوويانەتە گەردەنى لوتكەكانى (قەنديل ) بووە بە هێماى خۆراگرى .
  ئێستاو رابردووش زۆربەى لايەنەكانى هەر چوار پارچەى كوردستان كە لە قۆناغى شۆرشى چەكداريدا بووينە ( قەنديل ) يان كردۆتە وێستگەى سەرەكى و خاڵى دەرچوون وهاويشتنى يەكەم هەنگاو هەر لەوێش پلان و بەرنامە رێژيان كردووە بۆ كارى خەبات و تێكۆشان بۆيە هەر چوار دەولەتى (ئێران وئێراق و توركيا و سوريا) چاويان لەسەر (قەنديل)  بووەو بە شوێنە مەترسيە مەزنەكەيان زانيوەو زۆر هەوڵيان داوە و هەموو هێزوو توانايان خستۆتە گەڕ تا بتوانن بگەن بە لووتكە بەرەزەكانى و بە تێڕامانى خۆيان هەيبەت و مۆڕالى تێك بشكێنن و ئەو گرێيە كوێرەى سەر دڵيان بكەنەوەو چەندين ساڵ و لە سەردەم و قۆناغى جياجيا ويستيان ئەم تەليسمەى (قەنديل)   تێك بشكێنن ، بەلێم هەيهات كوا توانيان  ئەو بە بەرزى خۆى مايەوەو ئەوان لە ئاست هەيبەت و بەرزى ئەودا تووشى هەژان بوون، بەڵێ (قەنديل)   هەژاندى ،ئەوێ رۆژێ بەغداى هەژاند ...دوێنێ ديمشق و تيرۆرى هەژاند ...بەڵێ ئەمرۆش ئەنقەرەى هەژاند .
  - رۆڵەكانى ئەوێ رۆژى بوون كە بە كۆمەڵێكى بچووك و چەند دانە تفەنگێگ پڕشكى ئاگرێكى مەزنيان لە كوانوى پەناى گابەردەكانى (قەنديل)   هەرگيرساندو رۆناهى و پڕشكى دايە سەرتاسەرى كوردستان و تا رۆژگارى گەياندە ئەو رۆژەى ( بەغدا) ى هەژاند و گەورەترين راپەڕينى سەرتاسەرى لە كوردستان بەرپاكردوو داگيكەرى بە دەرناو لە قۆناغى دووەميشدا بەشداريێكى كاريگەرى هەبوو لە روخاندنى رژێمى سەددام هەر كورە ئازايەكانى ئەوێ رۆژێى (قەنديل)ن ئێستا بەشدارو رۆلێكى كاريگەر دەبينن لە بەرگرى كردن لە هەرێمى كوردستان . 
   هەر رۆلەكانى پەروەردەى (قەنديل) بوون مۆرال بە بەرزى لوتكە ، هەڵۆ ئاسا لە وێووە باڵەكانيان لێك داو لە رۆژئاوا چەنگيان لە خاك گير كردو لەگەل قۆناغ و هەلومەرجى سياسى ئەوێ  لێزانانەو شۆڕشگێڕانە هێڵەكانى خەباتيان نەخشاند و باوڕبوون بە ديموكراسى و پاراستنى دەسكەوتەكان و بەرگريكردن لێيان ئاوێتە كردوو ديتمان چ پەرچوويەكيان خولقاند و جيهانيان سەرسام كردو (ديمشق) يان هەژاندو چۆكيان بە گەورەترين رێكخراوى تيرۆرستى جيهان داناو رۆژ بە رۆژ  بازنەى ژيانيان لىَ تەسك دەكەنەوە .
       ئەمرۆش (قەنديل)    لە پرۆسەيەكى ديموكراسيدا (ئەنقرە)ى هەژاند ،ئەوە  سياسەت و بيركردنەوەو مەودا بينينەكانى  (قەنديل)   بوو وتى (ئيتر بەسە) گەر دەتانەوێ چەكەكان بێدەنگ كەين و شێوازى مەدەني و ديموكراسيانە بۆ خەبات و بەدەست هێنانى مافەكان پەيڕەو بكەين و ئاشتى راستەقينە بچەسپێت  فەرموون ئەوە كردمان و ئەو پەڕى  بە باوەڕ بەخۆبوون هاتينە مەيدان و كۆسپ و تەگەرەكانمان تێكشكاندن و هەنگاوى (قەلەمباز)مان هاويشت و سەرساميمان نواند وئەوەى پێشتر وتمان هاتە دى و هەژاندمان پەيكەرى تاكڕەوى و بيرى كۆنەپەرستى و فرەوان خوازى و نكۆڵى كردن .
   گەر لە برى ئاشتى و پێكەوە ژيان و دۆستايەتى و مرۆظدۆستى ميداليايێك چێبكەن و نەتەوەيەكيش ديارى بكەن و لە بەرۆكى بدەن ئەوە دەبێت  نەتەوەى كورد بێت ديارى بكرێت و ئەو ميدالياى بە بەرۆكى هەڵبواسرێت، كورد هەميشە ئاشتى خواز بوەو خواستوويەتى بە ئاشتيانە لە گەل دەوروبەرى بژى ئەم راستييە نكۆلى لێناكرێت و ديرۆك باشترين گەواهى دەرە ، هەرگيز خواستى لە شەڕو چەك نەبووە بەلێم كاتێك دەوروبەرى دەستيان ناوەتە قورگ و هەوڵى قڕكردنيان داوە، نەبردانە هاوارى كردووە (ئيتر بەسە) بۆ بەرگرى لە مانەوەى خۆى بە ناچارى و دوايى هەوڵ و تێكۆشانێكى زۆر بە شێوازى گفت و گۆو و ئاشتيانە بۆچارەسەركردنى دۆزە رەواكەى و گوێنەگرتن لێى پەناى بردۆتە بەر شۆڕش و چەك، هەر كاتێكيش چ رابردوو چ ئێستا دڵنيا بێت لەوەى كە نەياران جدييەتى خواستى ئاشتيانەيان هەيە بۆ چارەسەركردن ئەوە بێدوودڵى ئامادەيى بێدەنگكردنى چەكى تيايە .
-  ئاخۆ كەيى و چۆن قەنديل (تارن)نيش دەهەژێنێ ؟! 
  كاروانێكەو روەو ئاسۆ كەوتۆتە رێ تێشووى رێگاى ورەو هەيبەتى (قەنديل) ە  ئەمرۆش نەبێت  سبەى درەنگ يان زوو هەر دەگات بەو قۆناغەى كە مەبەستيەتى ، هەظاڵ و هاوڕێ و هاوبيرەكانى تريان  چيان كردو چۆنيان كرد ئەمانيش هەمان رێگايان گردۆتە بەر ، چۆن بەغداو ديمشق و ئەنقرە كە هەر يەكەيان لە قۆناغ و بە شێوازى جيا هەژان ، ئەوە دڵنيان (تاران)يش هەروا دەهەژێ بەلێم خواستيتيان  هەژانێكى ئاشتيانەو ديموكراسيانە بێت كە لە رابردوودا بۆ ئەم خواستە رێبەرەكان بوونە قوربانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە