کوردستانپۆست بەرێوەبەرایەتی شانۆی هەولێری بەسەرکردەوە

Thursday, 09/07/2015, 5:29

2737 بینراوە


 پەیامێرى (کوردستانپۆست) هەولێر
لە بەدواداچوونمان لە نێو دامودەزگاکانى حکومەت، چەند دیارەدەیەکی قێزەوەندمان بەدى کرد، یەکێک لەو بەرێوەبەرایەتیەى بەسەرمان کردەوە، بەرێوەبەرایەتى شانۆى هەولێر بوو ، کە زۆر ترین پیسخۆریی و گەندەڵى تێدا بەدى دەکرا، بەرێوەبەرەکەى ناسراوە بە هیوا سوعاد.
ناوبراو بۆ ماوەى زیاتر لە ١٢ ساڵە بەرێوەبەرى ئەم شوێنەیە، کەسێکە  بۆتە مایەى نیگەرانى زۆربەی فەرمانبەرانى ئەم بەرێوەبەرایەتییە ، مانەوەى ئەم هەمووساڵەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە ناو براو ئەندامى لقى٢ پارتییە و چەندین پلە و پۆستى دیکەى هەیە، وەک بەرپرسى لقى سەندیکاى هونەرمەندان و بەرپرسى پەیمانگاى (ئای تى ئاى نێودەوڵەتى)، بەهۆی ئەو دەسەڵاتەی کە پێی دراوە دەستى تێکەڵە لەگەڵ چەندین تیپ و گروپ و ناوەندى هونەریی، وەک یەکێک لە فەرمانبەرەکان دەڵێت: ساڵانە چەندین سەفەرى وڵاتان دەکات و ڤیزەى کراوەی هەیە ، بەرێوەبەرایەتى شانۆى هەولێر زیاتر لە ٩٠ بۆ ١٠٠ فەرمانبەری موچەخۆری هەیە، بەڵام ئەوەى جێگاى سەرەنجە و سەردانى مەیدانیمان کرد، کەمتر لە ١٥ فەرمانبەر لەو بەڕێوەبەرایەتییە کار دەکەن، سەرجەم ئەوانى تر موچەخۆری بندیوارن و دەوام ناکەن، پرسیارمان راستەى هونەرمەندیکى شارى هەولێر کرد، کە
- بۆچى ئەوەندە فەرمانبەر دەوام دەکەن و ئەوانی تر زیاتر لە ٦٠ فەرمانبەر دەوام ناکەن؟ ناوبراو پێى خۆش نەبوو ناوى ئاشکرا بکرێت پێى راگەیاندن:
- بەڵى زۆر راستە ئەم بەرێوەبەرایەتییە غەرقى پیسخۆریی و گەندەڵى بووە، ئەو فەرمانبەرانە، تەنیا لەو کاتە لێرەن، کە مووچە دابەش دەکرێت، کە پارەکەیان وەرگرن، لێرە نامێنن و ئیتر دەڕۆن!
ئایا هیوا سوعاد خۆى ئاگادارە ئەمانە دەوام نەکەن؟ ئەو هونەرمەندە پێى راگەیاندین:
- بەڵى مامۆستا هیوا خۆى بەرپرسى یەکەمى ئەم دیاردەیەیە، جگە لە موچەکەی خۆی، بە ناوی جیاوازەوە موچەی بندیواریشی بۆ خۆی دروست کردوە، هەروەها مووچەی بندیواریشی بۆ دەیان هاوڕێ و کەسوکاری خۆی دروست کردووە. چەند کەسێکی دیکەش لەم بەرێوەبەراتییە هەن، بەڵام خۆى چاوپۆشیان لێدەکات و هەریەکەیان بە بیانوى بەرپرسێکەوە، گوایە تەکلیفى کردووە دەوام نەکات، هەندێکى تریان گوایە لایک کۆمێنتى باشى بۆ دەنووسن لە فیسبووک دەوامیان پێناکات!
لە پرسیارێکى تردا:
- ئەى کارو چالاکیەکانتان لەچ ئاستێکدایە ؟ ئەو هونەرمەندە وەڵامی دایەوە:
- لە ئاستى سفردایە، لەبەر ئەوەى ئەم کێشەى داراییە ئێمەشى گرتۆتەوە.
باشە ئەى ساڵانى رابردووە چاڵاکیتان هەبووە ؟
- بەڵى ئەوەندە چالاکیمان هەبووە زیاد لە پێویست، بەڵام سەرجەم چالاکیەکان دزیی و فزیى زۆرى تێدا کراوە، بۆ نموونە لە زۆربەى شانۆگەرییەکان، کە بۆ هاورێکانى هیوا سوعاد بووە ، زیاتر لە ٣٠ملیۆنى بۆ سەرف کراوە، کە بە کەمتر لە دە ملیۆن ئیشەکە کراوە
ئەم هونەرمەندە کە نەیویست، ناوی ئاشکرا بکرێت، ناوى زۆر کەسى هێنا، ناوەکان لەلامان پارێزراوە . 
سەبارەت بە موچەی هیوا سوعاد چەندە؟ ئەو هونەرمەندە رایگەیاند:
- بۆ خۆی زیاتر لە سێ موچەى هەیە: موچەى بەرێوەریى و بەرپرسى لقى سەندیکا و لقى٢ ، سەرەراى ئەمانە وەک وتم موچەی بندیواریشی بۆ خۆی دروست کردووە، ناوبراو ساڵانە جیا لەو میزانییەى هەمانە بە شەریکى لەگەڵ فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى و وەرزش زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن بەناوى پرۆژە و چالاکى جۆراو جۆرەوە وەردەگرن و لە نیو خۆیاندا دابەشى دەکەن و سەفەرى وڵاتانى پێدەکەن .

پەیامنێرى (کوردستانپۆست) بەڵى ئەمرۆ لە کوردستان بەتەنیا مەسعود بارزانیى نییە کە دزیی لە سامان و بودجەی هەرێمەوە دەکات و بە کورسیەکەىەوە چەسپاوە  و دەستبەرداریى نابێت، بەڵکو چەندین مرۆڤى هاوشانی مەسعود بارزانی بوونیان هەیە و بە کورسیەکەیانەوە نووساون، رووى دەسەڵاتىان ئەوەندەى تر رەش و ناشرین کردووە ، لە درێژەى ئەم ریپۆرتاژەدا و لە بەشێکى تردا فەزاحەتى فەرهەنگ غەفورتان بۆ ئاشکرا دەکەین لەگەڵمان بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە