سەرۆکە بۆیاخچی یەکەی بەرازیل

Sunday, 12/07/2015, 21:26

3320 بینراوە


دی سیلڤا ھەموو کارێکی شەریفانەی کردوە بۆئەوەی بژی، تەنانەت پێڵاوی زۆرکەسیشی بۆیاخ کردوە ؟!
لەتەک ھەموو کارەکانیدا ھەمیشە بیری لەوە دەکردەوە چۆن بتوانێت ژیانی خۆی و خەڵکەکەی ڕزگار بکات ھەربۆیە دەستی دایە کاری سیاسەتکردن و یەکەمین وسیتگەی کاری رامیاری \" دی سیلڤا \" لە مانگرتنێکی کرێکارنەوە دەستی پێکرد .
\" لویس ئیناسو لولا دی سیلڤا \" لەمانگرتنەکەی ساڵی ١٩٨٠ کریکاراندا لە شاری \" ساوپالۆ \" وەک سەرکردەی مانگرتوەکان دەرکەوتو ھەربەھۆی وتارەکانیەوە لەو مانگرتنەدا بۆماوەی یەک مانگ لەلایەن حکومەتەوە دەسبەسەر کرا و پاشان لەساڵی ١٩٨١ لەلایەن دادگای سەربازی ووڵاتەوە بۆماوەی ٣ ساڵ و نیو بەتۆمەتی ھاندانی خەڵک لەدژی حکومەت زیندانی کرا, بەڵام لەساڵی ١٩٨٢ ئازادکرا , لەھەمان ساڵدا بەشداری یەکەمین ھەڵبژاردنی کرد لە ساوپالۆ و نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت .
لەساڵی ١٩٨٤ و لە بانگەشەی گەڕانەوەی دیموکراسیەت و مافی سەرۆکایەتی راستەوخۆ بۆبەرازیل توانی سەرکەوتن بەدەستبھێنتێت و لەساڵی ١٩٨٦بو بەنوێنەری ولایەتی ساوپالۆ , لەساڵی ١٩٨٨ بەشداری کرد لە ھەموارکردنی دەستوری ووڵاتدا و لەساڵی ١٩٨٩ جارێکی تر لە خوڵی دووھەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنت و لەبەرامبەر کاندیدی پارتی نیشتمانی \"فیرناندو کولور میلو \" دوای دابەزاندنی نرخی دراوی بەرازیلی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی ڕەوشی ئابوری ووڵات بەرەو خراپی ڕۆیشت و ئەوەش ھۆکارێکی باش بوو بۆ خۆئامادەکردنی \" دی سیلڤا \" بۆ سەرلەونوێ خوا کاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ووڵات , ئەوەبوو لە ڕۆژی ٢٧ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٢ وەک سەرۆک لە ھەڵبژاردنەکاندا توانی سەربکەوێـت و لەساڵی ٢٠٠٣ کاری سەرۆکایەتی وڵاتەکەی گرتە دەست .
لویس ئیناسو لولا دی سیلڤا لەخولی دووھەمی ھەڵبژاردنەسەرۆکایەتیەکەدا لەساڵی ٢٠٠٦ جارێکی تر خۆی کاندی کردەوە توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت , لەکاتی حوکمی ئەو سەرۆکەدا بەرازیل لە ووڵاتێکی ھەژارەوە بوە بەھێزترین وڵاتی ئەمریکای باشور و لەرێگەی چاکسازیەکانیەوە لەکەرتی پیشەشازی و کوشتو کاڵکردندا بەرازیل بوە خاوەنی چەندین ملیار دۆلای یەدەک لەبانکەکانی جیھاندا و رۆژ بەرۆژ ڕەوشی ئابوری وولات بەرەو باشترکردن دەرۆشت و \" رێژەی بیکاری و ھەژاری \" بەپلەیەکی باش و بەرچاو لە دابەزانی بەردەوامدا بوو .
دی سیلڤای سەرۆک کاتێک وادەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو ببوو , خۆی ئامادە دەکرد بۆئەوەی کۆشکی کۆرماری بەجێبھێڵێت , بەڵام ھەزاران ھاونیشتمانی بەرازیل داوایان لیکرد کە دان بەخۆیدا بگرێت تا لەرێگەی ھەموار کردنەوەی دەستورەوە بۆ درێزکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیکەی کۆشش بکەن و لە دروشمەکانیاندا داواین دەکرد کە بۆھەمیشە سەرۆکیان بێت بەلام \"دی سیلڤا \" ئەوەی پێراگەیاندن کە دەستوری ووڵات باشترین برگەی لەخۆگرتوە بۆ وادەی سەرۆکەکایەتی و پێویستە ھەموان رێز لەدەستور بگرن .
دی سیلڤا کاتێک کۆشکی کۆماری بەجێ دەھڵێت و دەرۆواتە بۆخانوە کۆنەکەی خۆی لە ساوپالۆ پاری ئەوەی نیە کە خانۆکەی نوێ بکاتەوە ھەربۆیە ریگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە داوی ئەوە دەکات لە \" سولفە \" یەکی پێبدەن بۆ نوژەن کردنەوەی خانەوەکەی !! بەڵام ھەردوای بڵاو بونەوەی ئەم ھەواڵە سەدان کەسی سەرمایەداری ئەو ووڵاتە بەملیونەھا دۆلار ئەخەنە بەردەستی بەڵام ئەو ھیچیان قبوڵ ناکات و تەنھا سولفەیەک وەردەگرێت کە ئێستا بە و موچە کەمەی خۆیەوە مانگانە بەشی دیاری کراو لەسولفەکەی ئەداتەوە .

\" دی سیلڤا \" لە ڕۆژی ٢٧ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٤٥ لە ولایەتی بیرنامبوکۆ لەدایک بوە , لە ١ی شوباتی ٢٠٠٣ تا ١ شوباتی ٢٠١١ لەپۆستی سەرۆکایەتی بەرازیل دا بوە , لەپارتی کرێکاران درێژەی بەکاری سیاسی خۆی داوە 
خێزانەکەی ناوی \" ماریا دی لوردیس \" کۆچی دوای کردوە , ھەروا پێنج مناڵی ھەیە بەناوەکانی\" فابیو لویس , لوران کوردیرو , لویس کلودیو , مارکوس کلودیو , ساندرو لویس\"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە