منداڵەکانی بنەماڵەی بارزانی بە دەمی خۆیان دان بەوە دەنێن کە خاوەنی چاڵی نەوت و ملیونەها دۆلارن

Sunday, 19/07/2015, 11:24

31412 بینراوە


ئەوەی کە لەم نووسینەدا دەیخوێنیتەوە، تەنیا هەواڵێکی بچوک، زانیارییەکی نەزانراو نییە، کە چۆن بنەماڵە دەسەڵاتدار و بەرپرسەکانی کورد  لەم بەشە بچوکەی باشوردا و لە ماوەی ئەم ٢٤ چوار ساڵەی حوکمیاندا کردوویانە، وڵاتیان تاڵان کردووە، خۆیان و ماڵ و منداڵیان کردووە بە خاوەنی پارە و بودجە و سامانی ئەم نیشتیمانە. ئەم حیزبانە خەسڵەتی رێکخراوی سیاسییان تێدا نییە، کۆمەڵێک مافیا و خائینن، کۆنتڕۆڵی چالاکییەکانی بازرگانی و ئابووریان کردووە و خستوویانەتە ژێر دەستی خۆیان و مندڵەکانیان.
ئەمانەی سەرەوە دووبارە کردنەوە و سەدبارەکردنەوەیەی پیسخۆریی و خیانەت و ناپاکیی ئەم دەسەڵاتە کوردییەی باشوورە، ئەوەی پێویستە بۆ لەمەودوا قسەی لەسەر بکرێت و کاری بۆ بکرێت، ئیدی رەخنەگرتن و هەڵوێست وەرگرتنە لەتاک بەتاکی ئەوانەی لەگەڵ ئەوانەدان کە کاریان بۆ دەکەن، ئەندامن لە ناو حیزبەکانیاندا، بێشەرمانە داکۆکیی و پشتگیریان لێدەکەن، تاکە رێگایەک بۆ قوتاربوون لە دەست ئەم نەهامەتییە، بیرکردنەوە وهەوڵدانە بۆ دروستبوونی رێکخراوی کوردیی سیاسیی، توندرەو بێت لە بڕیارەکانییدا، دادگایی سەرانی سیاسیی و بەرپرسەکان بکات و بڕیاریی بوێرانەی خۆی بەسەر ئەم تاوانبارانەی دەسەڵاتدارانی باشووردا بدات، ئەو ماڵ و موڵکانەی داگیریان کردووە، ئەو سەروەت و سامانەی بە دزیین پێکیان هێناوە و لە خۆیان و ماڵ و منداڵەکانیان بسەندرێتەوە.
ئەمەی ئیستا دەبینرێت لە بێدەسەڵاتییدایە گەنجانی ئەو وڵاتە رادەکەن و هەڵدێن، پێویستە رێی پێبگیرێت، ئەرکی گەنج و لاوان و توڕەبوونیان  ئاڕاستەی ئەم دەسەڵاتە بکرێت، ئومێدیان بدەینێ، نەک وەک هەندێک لە نووسەران لە چیرۆک و رۆمان و وتارەکانیاندا هیوایان لێبسەندرێتەوە و هان بدرێن بۆ ماڵئاواییکردن لە ژیان، بە پێچەوانەوە پێویستە هانیان نەدەین رابکەن و وڵات جێ بهێڵن، فێریان بکەین چۆن بەرەو روو ببنەو و خۆیان رێکبخەن،  لە ژێر چەتری رێکخراوێکدا دادگایی ئەم تاوانبارانەی دەسەڵات بکەن، بۆ خۆیان دادوەر بن، گوێ لە سەرکردە و بەرپرسێکی کۆنی ئێکسپایر نەگرن، وەک چۆن لە رابردوودا بەناوی ئۆپۆزیسیۆنەوە، گەنجەکانیان هێنایەوە و خستیانە باوەشی دەسەڵاتەوە، با ئەو گەنجانە خۆیان بڕیاری چارەنووسی خۆیان بدەن، چارەسەر کۆچکردن، راکردن و هەڵاتن نییە، ئەوەی گەنجەکان دەیکەن پلانی داگیرکەرانی تورک و ئێران و دەسەڵاتی کوردییە، ئەوان دەمێکە بیریان لەوە کردۆتەوە کە رقی ئەو گەنجانە لە دەروازەی کۆچکردنەوە بەتاڵ بکەنەوە،ئەگەر دەسەڵاتی کوردی هاندەرنەبێت بۆ ئەو کارە چۆن لە پڕدا و لە کاتی دیارییکراودا لەو پەڕی گەرمیان و خانەقین و سلێمانی و هەولێر ئەو گەنجانە لە یەک کاتدا رێکدەکەون بڕیاڕی کۆچکردن دەدەن؟! ئەگەر ئەمە لەدەرەوەی ئیرادەی خۆیان کاری بۆ نەکرابێت، چۆن پێکەوە لە رۆژ و هەفتە و مانگێکدا بڕیاری کۆچکردن و مردن و خنکاندنی خۆیان دەدەن؟
-------------------------
ئەو هەواڵەی خوارەوە  دیاردەیەکی دیکەیە لە دزییەکانی ئەو بنەماڵە حوتەی بارزانی و تالەبانی و كۆسره‌ت ره‌ه‌سوڵ و بەرپرسەکانی تر، كه‌ قورخی هه‌موو جومگه‌كانی نیشتمانیان کردووە له‌ دزینی نه‌وت و  نیشته‌جێبون، بازرگانیه‌ جوراوجۆره‌كانی تر،  بۆ نمونە زۆرینه‌ی منداڵی‌ بارزانییه‌كان  وه‌ك مداڵی شاهه‌كانی  كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌ژین، هه‌ر له ‌منداڵییه‌وه‌ کراونەتە خاوه‌نی ملیارەها دۆلار و  دیارییه‌كانیان وه‌ك كوڕەکەی مه‌نسور بارزانی دەبێت، کە بۆ خۆشی ئوتوموبیلێکی ٢٠ ده‌فته‌ر دولاری هه‌مه‌ر پێشکەش دەکات.  رابواردن و  بوونی خانوی ده‌یان ملیۆن دۆلاریی  له ‌ئه‌مریكا و  ئه‌وروپا، لەم لاشەوە رۆژانە لەو وڵاتە بە دەیان منداڵ هەتیو دەکەون، کە باوکیان لە شەڕدا بۆ پاراستنی سامان و چاڵە نەوتەکانی ئەم بەرپرسانە شەهید دەبن، 

بەڵام تا ئیستا نابیستین جامانە سورێکی بارزانی لە شەردا ببینرێت و شەهید ببێت، ئەوەی دەبینرێت تەنیا بۆ وێنەگرتنە،  لێرەدا ده‌توانین بپرسین: كێ گویبیستی ئه‌وه‌ بووه‌ منداڵه‌ بارزانییه‌ك  له‌ شه‌ڕدا كوژرابێت؟ یان کێشەی بێجێگایی و نیشته‌جێبونی هەبێت!؟ یاخود لە بێ دەرامەتیی و  هه‌ژارییدا وەک منداڵانی تر له‌ خوێندگایه‌كی هه‌ژاردا بخوێنێ!؟ كۆی ئه‌و ژیانه‌ خۆش و  سامان كۆكردنه‌وه‌یەش هەمووی له‌سه‌ر خوێنی خه‌ڵكی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیابارانە، لە شۆڕشه‌كانی كورددا هیچ کام لە بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌ له ‌ژیانی سیاسیاندا كه‌سێكیان تا ئیستا لێ برینداریش نه‌بووه‌.

لێره‌دا بە بەڵگەوە نمونه‌یه‌كی تری پر له‌ تاوان و تاڵانی برازای سیروان بارزانی و كچی سه‌روان بارزانی دەخەینە روو، تا ‌ببینن  ئەو منداڵە بەو ته‌مه‌نه‌ هه‌رزه‌كاره‌یەوە چۆن به‌ملیۆنه‌ها دۆلار به‌ ئاره‌زوی خۆی ته‌خشان و په‌خشان ده‌كات له‌كاتێكدا گه‌نجی كورد 10 هه‌زار دیناری له‌ گیرفاندا نییه‌، پێشمه‌رگه‌ دەچێتە‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ، مناڵه‌كانی به‌بێ پاره‌ جی ده‌هێلێ.
لینا سیروان بارزانی وه‌ك له‌ پرۆفایلی فه‌یسبوكه‌كه‌ی خۆیدا نووسیویه‌تی دانیشتووی ئەمریکایە و لە واشنتن دەژی ، زانکۆی هۆوارد (Howard University)ی تەواوکردووە خاوەنی ئەپارتمێنت و ریستۆرانی لینایە لە ووڵاتی کرواتیا بفەرمون سەیری لینكی ریستورانەكەی بكەن
(Lina Apartments & Restaurant)
ئوتێلەکە لە ولاتی کرواتیا و ژماری مۆبایلەکەی ئەمەی خوارەوەیە
150 712 20 385
لە هەمانکاتدا لینا سیروان بارزانی خاوەنی کۆمپانیایەکی نەوتە لە کوردستان، کە پێکهاتووە لە ١٢چاڵە نەوت، بەناوی ئۆریکس، ئەمە لە کاتێکدا كە حكومەتى هەرێم برى ٢٥٠،٠٠٠ بەرميل نەوت مانگانه، بە بەغدا دەدات، كه نەوتى ئەو 12 چاڵه نەوتەيە، كه كۆمپانياى ئۆريكسه، لە يەكى دیسمبری ٢٠١٤ تەسليم بە وەزارەتى سامانە سروشتيیەكان كراوە، واتا خاوەنی كۆمپانیاكەش هی بنەماڵەی بارزانییه، كە نەوتەكه دەردەهێنێ.



لینکی سایتی کۆمپانیانەوتیەکه‌ و  ئادریسی له‌ كوردستان

OP Hawler Kurdistan Limited. 1st Floor,
Global Business Center, Gulan Street,
Erbil, Kurdistan Region, Iraq

- جگه لەمەش ئەم كچه تازه پێگەیشتووه بەپێیی ئەو پەیجانەی خوارەوه بۆ بەرنامەی رەنجی شەهیدانی رەنج ده‌لێت  یەك ملیۆن دۆلاری پێشكەش كردووه :
- بۆ كۆمەك كردنی خەڵكی ئاواره دەڵێت دوو ملیۆن دۆلارم پێشكەش كردوو، لەپەیجێكی تریدا دەلێت من بەناوی   ٣ كۆمپانیای باوكمەوە  ئەو مافەم هەیه، كە بەئارەزوی خۆم كۆمەك و یارمەتی پێشكەش بكەم،  له ٢٤ ئەپریلی ئەمسال نووسیوێتی و دەڵێت:
(منیش وەک کچە کوردێکی بازرگان پاڵپشتی ئەم کەمپینەی کاکە رەنج دەبم هەم لە جیاتی باوکی خۆشەویستم و هەم وەک وەکیلی هەر سێ کۆمپانیای ئۆرێکس و سەلاحەدین هۆلدینگ و سەروان هۆلدینگ.)

بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌یری ئه‌و په‌یجه‌ی لینا بارزانی بكه‌ن.

لە کۆتاییدا دەڵێین: تازه‌ مه‌حاله‌ تاوان و دزیی و خیانەتەکانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ بشاردرێته‌وه‌ و هه‌ر روژه‌ی له‌ كونجێكی راگه‌یاندن  دزی و تالانی خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستان له‌میدیاكان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و وه‌ستانیشی نییه‌ جگه‌ له‌ شۆڕش و راپه‌رین دژی ئەم جاسوس و خائینانەی کورد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە