ڕوسیا عیراق پڕچەک دەکات و باشووریەکانیش فریو دەدا


كێ باسی دوو ئیداره‌یی ده‌كات!؟

Sunday, 07.19.2015, 22:36

1306 بینراوە


هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان باشترن بۆ خه‌ڵكی كوردستان له‌ژێر سێبه‌ری ڕه‌شی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێوه‌دا
هه‌یهاتی یه‌كه‌م
هۆیهاكه‌ی سلێمانی بۆ خانمێكی ڕێكپۆش
بۆته‌ قسه‌و‌ باسی گه‌رمی خه‌ڵك و فه‌یس بوك ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان گوێكانی خۆیان لێ ئاخنیووه‌..
بۆ پرسی ئه‌م خانمه‌و سه‌دانی تر كه‌نه‌بادا ئه‌و هه‌ڵه‌ مێژووییه‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌، به‌ جل و به‌رگێكی كه‌خۆیان خوازیارین بیپۆشین، جا له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان و چ له‌ شه‌شه‌ڵان بێت!؟
باشتر وایه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌شێك له‌م چالاكوانی ژنان و ئازادیخوازنه‌ ته‌میێ بكات،
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر ئێشه‌ی له‌م جۆره‌ی بۆ دروست نه‌كات و پرسه‌كه‌ گه‌وره‌ نه‌كه‌ن.
هیچ دووریش نیه‌ كار ئاوا بڕوا هه‌ر له‌م شاره‌ حه‌یاته‌ی سلێمانی شه‌لاق لێدان و به‌رده‌باران بێته‌ ئاراوه‌.
هه‌یهاتی دووه‌م
مه‌سعود هه‌ڕه‌شه‌له‌وانه‌ ده‌كات كه‌ باسی كورسیه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ، ببورن باسی دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن داوایان لێ ده‌كات وڵات جێبهێڵن.
ئێ خۆ ئێستا هه‌ر دوو ئیداره‌یه‌ ،تۆ ته‌نیا له‌ هه‌ولێر و دهۆك نامه‌كانت ده‌خوێندرێنه‌وه‌و
پێوست به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نابیشت ناكا له‌سایه‌ی سه‌ری خۆت و بنه‌ماڵه‌كه‌ته‌وه‌،
به‌هه‌زاران لاوی خێر نه‌دیوی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ پۆل.. پۆل وڵات و زێدی باب و باپیره‌یان جێ ده‌هێڵن.
ئه‌و زێده‌ی به‌ درێژایی مێژوو هه‌ر له‌سه‌رده‌می باوكته‌وه‌ ئێوه‌ خیانه‌تی لێده‌كه‌ن و بازرگانی پێوه‌ ده‌كه‌ن.




(دەنگدراوە: 1)