پێویستمان بەگۆڕینى سیستەمە نەک چاکسازى !

Friday, 07/08/2015, 22:03

2848 بینراوە


لەکاتێکدا ڕۆژانە حکومەتى عێراق نەوت زیاد دەکات بۆ فرۆشتن ,عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى کە زۆرترین بەرهەمى نەوتى هەیە ,لە ماوەى چەندین ساڵە بەردەوام نەوت دەفرۆشێت ,بەڵام سامانى نەوت بە دەستى خەڵک ناگات , کەمینەیەک لە خەڵکى عێراق کە پێکهاتوون لە دەسەڵاتدارانى باڵا و سەرمایەدارانى خاوەن کۆمپانیاکانى نەوت و بازرگانانى تایبەت بە فرۆشتنى نەوت سوود وەردەگرن بەڵام خەڵکى عێراق بەر دەوام و لە نائارامى و شەڕ و تەقینەوە و کو شتن و ئاوارەیى و بێ خانە لانەیى دا دەگوزەرێن,رۆژانە خەڵک زیاتر دوور دەخرێنەوە لە خزمەتگوزارى شارەستانى و پێداویستى یە شارەستانى یە سارەتاییەکانیان بۆ دابین ناکرێت ,بەردەوام کێشەى نەبوونى کارەبا و ئاو و خراپى رێگاو بان بەرۆکیان بەرنادات ,بەردەوام کێشەى جۆراوجۆرى تەندروستى ڕووبەڕووى خەڵکى عێراق دەبێتەوە لە نەخۆشخانەگشتى یەکان کەمى دەرمان و کەمى دکتۆرى پسپۆر لە سەرجەم بەش و بوارەکاندا ڕۆژبە ڕۆژ زیاتر دەبێت ,کەرتى گشتى لە بەر ئیهمالکردن لەلایەن حکومەتەوە تووشى دا ڕووخان بووە ,تەنانەت لە بەرهۆکارى نەبوونى ئەمنێت و ئاسایش و بەشێکى زۆر لە دکتۆر و مامۆستاى زانکۆ و پەیمانگا و خوێندنگاکان عێراق بەجێ دێڵن و کۆچ دەکەن بەرەو وڵاتانى ئەوروپا و وڵاتانى تر ئەم وڵاتە بەجێ دێڵن ,گەنجان و لاوان لە بەر نەبوونى کارەبا و ئاو و نەبوونى خزمەتگوزارى شارەستانى و لە بەر بێکارى زۆر ئەم وڵاتە بەجێدێڵن و کۆچ دەکەن بەرەو وڵاتانى تر ,بەردەوام بۆ ماوەى چەندین ساڵە بە هۆى چارەسەر نەکردنى ئەم کێشانە و گەشەکردنى کێشەى زیاتر بەجێهێشتنى وڵات و کۆچ کردن بەرەو زیادبوون دەڕوات لە جیاتى چارەسەر بۆ کێشەکان بکرێت ,کێشەکان زیاد دەکرێن و دەکرێن بە قەیران ,چارەسەر نەکردنى قەیرانیش وڵات بەرەو وێران تر و بەرەو گێڕانەوەى کۆمەڵگا بۆ دواوە و بەرەو دواکەوتن ملدەنێت . ىئێستاش نۆرەى بەرزکردنەوەى نرخى کارتى موبایلە ,خەڵک بە نەعل وڵامى بریارى وەزیر دەداتەوە .با تەواوى بەرپرس و وەزیر و دەسەڵاتداران لە سەرەوا (سەرۆک کۆمار و سەرۆکى حکومەت و سەرۆکى پەرلەمان ) لەعێراق و  لە کوردستانیش بۆ (سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت و سەرۆکى پەرلەمان ) بۆ بەرێوە بەرى ناحیە و بەرێوەبەرى فەرمانگە و کارمەندێک ببێتە عیبرەت و سوودى بۆى هەبێت  کە چۆن جه‌بر سولاخ وه‌زیری گه‌یاندنی عێراقی نه‌عل باران كرا ,به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل لە دووشه‌ممه‌ رێككه‌وتی ( 3 / 8 / 2015 ) به‌ر شه‌ق و نه‌عل دراوه‌  ،نەخشە لە سەرجەم وەزیر و لێپرسراوە گەندەڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش بێت بەهەمان شێوە و بەڵکو زۆر خەراپتریش خه‌ڵكی كوردستان قونده‌ره‌باران و ته‌ماته‌باران و نه‌عل بارانییان كه‌ن ، ئه‌گه‌ر عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵیه‌ ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و نه‌علباران و قونده‌ره‌باران كردنه‌ش شمولی كوردستان بكات .. .......بۆ ده‌بێ گه‌نده‌ڵچیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له‌هه‌نگوینه‌كه‌ شەریك بن ، با له‌لێدانه‌کەش خه‌ڵكی كوردستان تێر شه‌ق و قونده‌ره‌باران و نه‌علباران و هێلکە و ته‌ماته‌بارانیان بكات . ده‌ی خه‌ڵك و هاوڵاتیانی كوردستان قوربانتان بین ، هیمه‌ت بكه‌ن با چیتر بەس بێت گاڵتە کردن بە خەڵکى کوردستان ,کە بە ئاشکرا سامانى ئەم کوردستانە بەرپرسە کان تەخشان وپەخشانى پێ دەکەن ,باغ و فێلا و کۆشک وتەلارى جۆراوجۆرى پێ دەکەن ,ڕۆژێک نەمان دى لە بەر چارەسەر نەکردنى کێشەکان و چارەسەرنەکردنى کێشەى  گەندەڵى یەکان سەرۆکى هەریم ,سەرۆکى حکومەت ,وەزیر ,ئەندام پەرلەمانێک  ,تەنانەت مدیرناحیە و سەرۆکى شارەوانى  یەک ,داواکارى دەست لە کارکێشانەوە  بەرزبکەنەوە لە پێناو چارەسەرى کێشە و گرفتەکان ئەگەر خۆیان ناتوانن چارەسەرى کێشەکان بکەن با خەڵکى تر تواناکانى بخاتەگەر  بۆ چارەسەر ,بەڵام کێشە ئەوەیە لە عێراق و کوردستان هەر یەکەیان لە بەرپرسەکان (سەرەوە بۆ خوارەوەى ئەم دوو حکومەتە) خۆى پێ زانا و بلیمەتە ,کەسى لە خۆى پێ ئاقڵ تر و ژیرتر نى یە بۆیە بەردەوام کێشە و قەیرانەکان نەک چارەسەر دەبن بەڵکو خەراپتردەبن. گشت بەرپرسەکان لە ناو خۆشگوزەرانى و ژیانێکى ئاسوودە و بێ کەم و کورى دا دەگوزەرێن .خەڵکى کوردستانیش دەبێت بە سێ مانگ پێشمەرگەکەى و فەرمانبەرەکەى موچە وەربگرێت ,یان زۆرینەى ئەوانەى دەرچووى زانکۆ و پەیمانگاکانن بێکاربن و دانەمەزرێن , و پەلکێشى بازاڕى بێکارى دەکرێن ,ڕۆژ بەڕۆژ بێکارى لە گەشەکردن و هەڵکشاندایە ,ڕۆژ بەڕۆژ بەرژەوەندى گشتى خەڵک زیاتر فەرامۆش دەکرێت ,باچیتر بەس بێت ئەم کۆیلایەتى یە .لە زۆر بەى شار و شارۆچکەکانى کوردستان و عێراق بەردەوام ڕۆژانە چین و توێژەکانى خەڵک بەردەوام خۆپیشاندان و ڕێپێوان دەکەن زۆرینەى خۆپیشاندان و ڕێپێوان و نارەزایەتیەکان لە بەر نەبوونى خزمەتگوزارى و پێداویستى سەرەتایى شارەستانى یە ,لەوانەش نەبوونى کارەبا و ئاو و خەراپى ڕێگا وبان, کە جادەگشتى یەکانى شارەکان زۆر خەراپ و ویران بوون , لەبەر پێدانى بەڵێن زۆرى بەرپرسەکانى حکومى و حیزبى کە ڕۆژانێک بەڵێنى زۆریان بەخەڵکدا بەڵام ئێستا بەڵێنەکانیان فەرامۆش کردوون , چارەسەر نەکردنى کێشە و گرفتەکان و گەشە کردنى کێشەکان و خوڵقاندنى قەیران و ئەزمەى جۆراوجۆر واى کردوو  کە گەنجان و لاوانى کوردستان و عێراق بەردەوام کۆچ دەکەن لەبەرئەوەى هیچ ئومێد و هیوایەک نابینن .هیچ هێز و حیزب و لایەنێک نییە بەرپرسیارێتى هەڵگرێت و ڕاستگۆیانە بێتە مەیدان چارەسەر ى قەیران و کێشەکان بکات ,هەرچى ئەی ڵێن تەنها لە چوارچێوەى قسە و نووسین دەرناچێت ناتوانن بیکەنە کردار.چونکە بۆ چارەسەرى سەرجەم کێشە و قەیرانەکان تەنها پێویستە شۆڕش بکرێت بۆ گۆڕینى سیستەم و شێوازى دەسەڵاتدارێتى ئەمە بۆ عێراق و کوردستان تاکە ڕێگایە.لەبەرئەوەى هیچ هێز و لایەنێک نییە لە پێناو بەرژەوەندى گشتى لە خۆیەوە دەست بەچاکسازى و لێپرسینەوە و دادگایى کردنى گەندەڵکارانى بکات ,هەر کاتێک قسە لە لێپرسینەوەى گەندەڵکاران کرا ,هەموو لایەک خۆیان بە کەم تەرخەم نابینن و ئەڵێن دوورین لە گەندەڵى ,هەرچى قەراغ جادە و ڕێگاکانە کە ساڵان بەرهەمى کشتوکاڵى لێ دەکرا ئەوا ئێستا کراوەتە باغ و فێلا ئەپارتمان تەنها بۆ پشوودانى بەرپرسان ,هەرچى باڵەخانە و بیناى بەرز و  ..........هیتد هەیە هى بەرپرسەکانە یان بەرپرسەکان  پشکیان تێدایە ,زۆرترین کارى بازرگانى کە دیار و بەرچاوبێت بەرپرسەکان پشکیان تێدایە بە ناراستەوخۆ کەواتە خەڵک خۆى دەبێت ئایندەى خۆى دیاری بکات کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگایەکى سیکۆلار و شارەستانى و ئازاد و بەرابەر وەرچەرغێنێت و ئازایانە و دوور لە بەرژەوەندى خێڵایەتى و خیزبایەتى بە ووشیارى زیاتر  داکۆکى لەماف و داواکارى و ئازادى یەکانى بکات ,بەرگرى لە هەر جوڵە و بزووتنەوەیەکى مەدەنى و شارەستانى بکات کە ئاسۆى بەدیهێنانى مافەکانى ئینسان ڕۆشەنتر دەکات, دەنا بەپێچەوانەوە بێ دەنگى خەڵک و دوورکەوتنەوەى خەڵک لەبەرپرسیارێتى نیشاندانى وڵاتەکەى زیاتر وێرانتر  و کاولتر دەبێت .لە بەرئەوەى هەبوونى بێدەنگى لە کاتى بوونى زوڵم و زۆرى و نابەرابەرى و چەوسانەوە و  ئاوارەیى و ..........هیتد چارەسەرى هیچ کێشەیەک ناکات بەڵکو ڕۆژ بەڕۆژ زیاترى دەکات کێشەکان هەتاوەکو دەبێتە قەیران و ئەزمە چارەسەرى قەیران و ئەزمەش پێویستى بە گۆڕانى سیستەمە نەک دەرکردنى بڕیارێک و چەند بریار و یاسایەک .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە