کۆچ کردن لە سایەى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا!

Thursday, 06/08/2015, 22:40

2558 بینراوە


کۆچ کاتێک ڕوودەدات کە نائارامى هەبێت ئەو نائارامى یە هەر جۆرێک بێت واتە نائارامى سیاسى ,نائارامى کۆمەڵایەتى ,نائارامى ئابوورى ,نائارامى ئایینى  ,نائارامى ..........هیتد کۆچ کردن وەک شێوازێک لە شێوازەکانى گەڕانى مرۆڤ بە دوایى ئایندە و گوزەرانێک و ژیانێکى ئارام و ئاسودەیى دایە ,بۆئەوەى داهاتویى لە ساتەکانى ئێستاى باشتربێت .مرۆڤ لە پێناو درێژەدان بە ڕەگەزى مرۆڤانەى خۆى ,بۆ خۆ پاراستن لە کارەسات و ڕووداو و هێرشەکانى سروشت ,هێرشەکانى گیاندارانى دڕندە ,و زوڵم و زۆرى چەوساندنەوە  ,لە پێناو گەیشتن بە شوێنێکى گونجاو و ئاسوودە بۆ گوزەرانکردنى ژیانى ,بەردەوام لێرە و لەوێ کۆچى کردووە .لە مێژووى مرۆڤایەتى دا  لە هەر گۆشەو کە نارێکى ئەم جیهانەدا کۆچ کردن شێواز و تایبەتمەندى خۆى هەیە .لە قۆناغەکانى سەردەمى کۆندا خێڵ زۆربەى ژیانیان بە کۆچ کردن بە سەر بردووە ,وەکو یاسایەکى ژیانى ئاسایى و هیچ پاڵنەرێکى سیاسى و کۆمەڵایەتى نەبووە ,بەڵکو کۆچ کردن تەنها لە پێناوى بەدەستهێنانى ناوچەیەکى ئارام و باش بووە ,ئەم جۆرەش لە کۆچ کردن بە ڕەوەند ,یان کۆچەوەرى ناوى دەرکردووە .لەگەڵ گەشە و پێشکەوتنى عەقڵ و گەشەکردنى ووشیاربوونەوە و دەرکەوتنى داهێنانى تازە لە شێوازى کارى کشتوکاڵى و پیشەسازى  هەنگاو بەهەنگا و   جێگیر بوون و نیشتەجێ بوونى هۆزەکان و خێڵەکان هاتەکایەوە ,کۆچ کردن لە سەر دەمى قۆناغەکانى کۆیلایەتى و دەرەبەگایەتى زیاتر کۆچ کردن بۆ خۆپارستن لە ڕووداوە و کارەساتەکانى سرووشت و خۆپاراستن لە گیانەوەرى دڕەندە بووە ,یاخود  گەڕان بووە بۆ چاندنى کشتوکاڵ ,.............هیتد بەڵام سەردەمى ئێستاى گەشەى سەرمادارى  و قۆناغى تازەى ئەمرۆى مرۆڤایەتى دا کۆچ کردن شێواز و تایبەتمەندى جیاوازى هەیە ئەویش ئەم کۆچکردنە لە بەر هەبوونى نائارامى یە , هۆکارى سیاسى و ئابوورى یە ,هۆکارى  نابەرابەرى و زەبر و زەنگ و سەرکوت و ئیستبدادى دەوڵەتانەوەبووە  لە ناو ئەو وڵاتانەدا گەران و کۆچ کردنە بۆ وڵاتان و دەوڵەتانێک کە ئاسوودە و بەختەوەریان دەکات .کۆچ کردن لە ژێر دەسەڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات , لە هەر دەوڵەتێکى ئەم جیهانەدا کە کەمێک ئازادى و خۆشگوزەرانى هەبێت گەنجان و لاوان و خەڵکى ئێرانى دەبیندرێت کە  بەهۆى نابەرابەرى و زوڵم و  زۆرى و چەوساندنەوە لە ئێران کۆچى بۆ کردووە ,لە سەرجەم وڵاتانى ئەو رووپاو  وڵاتانى ئەسکەندەنافا و وڵاتانى رۆژ هەڵاتى ناوەڕاست و ....,...هیتد خەڵکى ئێران کۆچى بۆ کردووە کە بەشێوەیەکى نایاسایى و بە قاچاغ لە ئێران لە دەست سیستەم و یاساکانى دواکەوتوانەى کۆمارى ئیسلامى ئیران کۆچیان کردووە .
گەنجان و لاوان بەرەو وڵاتانى تر کۆچ دەکەن بەشێکى زۆریان بەهۆى نا ئارامى ئابوورى و نەبوونى قانوون کارێک کە  لە بەرژەوەندى خەڵکى کرێکار و زەحمەتکێش بێت هەروەها نەبوونى بیمەى بێکارى ,و نەبوونى زەمانەتى تەندروستى بۆ کرێکار و ئەو جوتیار و زەحمەتکێشانەى کە کارى کەشەوەرزى و کشتوکاڵى دەکەن .یەکێک لە هۆکارە دیارەکان کە لاوان و گەنجان لە ئێران کۆچ بکەن بەرە و وڵاتانى تر نەبوونى ئازادى کارى ڕێکخراوەیى و ئازادى  سیاسى و ئازادى جل لەبەرکردن و سەرجەم ئازادى یەکانى تر کە لاوان و گەنجان ئاسوودە و بەختیار دەکەن .رۆژنە گەنجان و لاوان لە سەر کارى رۆژنامەنووسى و کارى سیاسى و کارى روناکبیرى و تەنانەت لە بەرکردنى جل وبەرگ دەخرێنە ناو زیندانەکانەوە و یاخود بە تۆمەتى پەیوەندییان بە ڕێکخرا و و حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى زیندانى دەکرین و ئیعدام دەکرێن ,لە سایەى یاساکانى کۆمارى ئیسلامى دا ,گەنجان و لاوان توشى خواردنى تریاک و حەشیش  خواردنەوەکحولی یەکان  دەبن  . سات بە سات زوڵم و زۆرى دەسەڵات و دەوڵەت بەرامبەر بە خەڵک زیاتر دەبێت .وڵاتى ئێران بەگشتى خەڵکەکەى تووشى بێ ئومێدى زیاتر دەبن کە بەهیچ شێوەیەک کۆمارى ئیسلامى ئێران بەم یاسا و سیستەمە دواکەوتو و کۆنەپەرستانەى نەک ناتوانێت چارەسەرى کێشەى لاوان و گەنجان و ژنان بکات وبەڵک خودى مانەوەى ئەم نیزام و سیستەمەى کۆمارى ئیسلامى دەرد و کێشە و ناهامەتى زیاتر دەکات بۆ یە خەڵکى ئێران بەگشتى چاوەروانى دەرفەتێکن کە ڕق و کینەى خۆیان بەرامبەر ئەم ڕژێمە سەرکوتگەرە دەرببڕن ,تۆڵەى چەوسانەوەى ئێستاو رابردووى خۆیان بکەنەوە ئەم سیستەمە بۆ یەکجارى بگۆڕن  بەرەو سیستەم و نیزامێکى باشتر و ئازاد کە مرۆڤەکانى کۆمەڵگاى ئێران بەبێ جیاوازى ئاسوودە و بەختیار بکات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە