شەش جۆر بونەوەری هەسارەکانی تر شەڕیانە لەسەر کۆنترۆڵکردنی زەوی ( بەشی دوو)

Friday, 28/08/2015, 18:16

9735 بینراوە


 جۆری دووەم ناسراوە بە ڕەساسیە کورتەکان (Gray short alien)، ئەم جۆرە بونەوەرە  بە  زێتا ڕیتیکوڵی (zeta reticuli aliens) ناودەبرێت. ئەم جۆرە زۆر ناسراون لە لایەن مرۆڤەوە  و لە قاڕەی ئەمریکا چالاکن،
ڕەساسیە کورتەکان بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە لە پشتی هەموو ڕفاندنەکانی مرۆڤەوەن و دەیانبەن بۆ تاقی کردنەوە. لە ئەمریکا لە ساڵانی هەشتاکاندا نزیکەی سەد هەزار کەس فرێندراو بێسەرو شوێن بوون، لە نەوەدەکاندا ژمارەی فڕێندراوەکان گەیشتە چوارسەد هەزار و لە ساڵی ٢٠١٣ دا یەک ملیۆنی تێپەڕاند. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە  لەم کەیسانەدا هیچ جۆرە لێکۆڵینەوەیەک ناکرێت لە لایەن پۆلیس و دەزگا ئاسایشەکانەوە!!
بە وتەی ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە بونەوەرەیان لە نزیکەوە دیوە و پەیوەندیدار بوون پێیانەوە دەڵێن درێژیەکەیان نزیکەی سێ بۆ پێنج پێ دەبێت واتە نەوەد سانتیمەتر. سەرێکی گەورەی خڕیان هەیەو چاویان گەورە و ڕەشە، دەمیان هەیە بەڵام دەمیان بۆ گفتوگۆ بەکار ناهێنن و لە ڕێگای تەلەپاتیەوە واتا بە مێشک گفتوگۆ دەکەن بە بێ ئەوەی گوێ بیستی هیچ دەنگێک بیت.


بۆچونێک هەیە دەڵیت ڕەساسیە کورتەکان دروست کراون لە لایەن جۆرێکی تر لە بونەوەر کە بە ڕەساسیە باڵا بەرزەکان(Gray tall alien) ناو دەبرێن، ئەویش بە گۆڕینی جینەکانی جۆرە بونەوەرێکی تر و تێکەڵ کردنی بە جینی خۆیان. وە  هەر لە لایەن ئەمانیشەوە کۆنترۆڵ دەکرێن. ڕەساسیە کورتەکان بەوە ناسراون کە هیچ هەست و سۆزێکیان نیە بۆ بەرامبەرەکانیان.


ڕەساسیە کورتەکان  بەتایبەت دروست کراون بۆ پەیڕەو کردنی ئەرکی زانستی و بەردەستی کردن ، بۆ نمونە  فڕاندنی مرۆڤ و بەکارهێنانیان لە تاقیگەکاندا ئەرکی سەرەکی ئەمانە.
ئەو مرۆڤانەی کە دەیانفڕێنن دەکرێن بە ٢ بەشەوە، بەشێکیان ئەوانەن کە تاقیکردنەوەی جەستەییان لەسەر دەکرێت و لەناو دەبرێن. بەشەکەی تریان ئەوانەن کە لە کۆرپەییەوە دەستکاری جینەکانیان دەکرێت و هەتا ئەو کاتەی دەبنە مرۆڤێکی پێگەیشتوو چاودێریان دەکەن بۆ ئەوەی لێوەی فێر ببن و گەشە بدەن بە گۆڕینی جینەکانیان.
ڕەساسیە درێژەکان جۆرە بونەوەرێکی تریان بەرهەم هێناوە  بە تێکەڵ کردنی جینی خۆیان لەگەڵ جینی مرۆڤی سەر زەوی، ئەمانەش بە مرۆڤی ڕەساسی هایبریت (Hybrid human alien) ناودەبرێن. ئێستا ئەم جۆرەش بە هەمان شێوەی ڕەساسیە کورتەکان کار بۆ ڕەساسیە باڵا بەرزەکان دەکەن.


کۆتایی بەشی دوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە