ئەو کۆبونەوەی ئارەقەی پێدەردام

Monday, 31/08/2015, 22:19

5191 بینراوە


بیرەوەری جەمیل بایک
ساڵی ١٩٧٦ بوو ئەو ڕۆژگارەبوو کە کەس ئێمەی نەدەناسی و نەشیان دەویست بمان ناسن ، باسی ئەو کاروخەباتانە دەکەم کە لە کۆبونەوەیەکدا لە تورکیا بڕیارماندا کە بگەڕێینەوە بۆ باکوری کوردستان بۆ پروپاگەندەکردن ، ئەو سەردەمە لەگەڵ ھەڤاڵێک کە ناوی ( جۆمەرت ) بوو لە ھەرێمی دێرسیم کاروخەباتمان دەکرد ، سەردەمێک بوو کەس ئێمەی نەدەناسی و بەبوونی ئێمەیان نەدەزانی و ھیچ ئیمکانیەتیکیشمان نەبوو ، ئێمە بڕیاری خەباتی چەکداریمان دابوو بەڵام لەھەرکات و ساتێکدا یەکێک ھێرشی بۆ بھێنینایە چەکێکمان نەبوو کە بەرگری خۆمانی پێبکەین ، من و ھەڤاڵ جۆمەرت لە نێوان ناوچەکانی ( ھۆزات و پەرتەک ) کاروخەباتمان دەکرد ، لەو ناوچەیەدا گوندێک ھەبوو بە ناوی ( باللیقایە ) ، من و ھەڤاڵ جۆمەرت بڕیارماندا کە بچینە ئەو گوندە ، ڕۆژێکمان بۆ ڕەخسا و چوینە گوندەکەوە ، لەدەرگای ماڵێکماندا ، دەرگایان لێکردینەوە و چووینە ژوورەوە ، کە چووینە ژوورەکەوە پیاوێکی بەتەمەن دانیشتبوو ئێمە بێگومان ئەومان نەدەناسی منیش چوومە لای پیاوەکە و لێی دانیشتم ، ھەڤاڵ جۆمەرت ئەیزانی کە ئەم پیاوە دەدەی واتا پیری عەلەوێکانە ، بەگوێرەی عادەتی ئەوان کەس لەتەنیشت دەدە دانانیشێت ، بێگومان من ئەمەم نەدەزانی ، ھەڤاڵ جۆمەرت لەبەر ئەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە بوو دەیزانی کە کێ دەدەیە و وەچۆن ھەڵسوکەوت دەکرێت لەبەرامبەریاندا ، لەبەر ئەوەی من عادەتیانم نەدەزانی دوای ئەوەی سڵاوم لێکردن چووم لە تەنیشت دەدە دانیشتم ، ھەڤاڵ جۆمەرت لەبەر ئەوەی دەیزانی کە لەلای دەدە دانانیشرێت ھەربۆیە نەھاتە لامەوە و لە نزیک دەرگاکە دانیشت .
ئەو سەردەمە جگەرەیەکی زۆرم دەکێشا و جگەرەشم نەمابوو ، کاتێک دەدە قوتوی توتنەکەی دەرھێنا منیش پێم ووت داوای لێبوردن دەکەم جگەرەم پێنەماوە دەتوانم لە توتنەکەت جگەرەیەک بپێچمەوە ؟ ، دەدە بە دەموچاو گرژییەکەوە تەماشای کردم و بەشێوەیەکی نەخوازیارانە قوتوی توتنەکەی دامێ ، کاتی نان خواردن بوو ، دوای ماوەیەک سفرەیان ڕاخست ، ماڵەکە چەند گەنجێکیان ھەبوو ، دوای ئەوەی لە نان خواردن بوینەوە گەنجەکان لەسەر سفرەکە ھەڵنەسان ، بەخۆمم ووت لەلای ئێمەش عادەتە ھەتا ئەختیارەکان لەسەر سفرە رانەبن گەنجەکانیش ڕانابن ھەربۆیە منیش لەسەر سفرەکە ھەڵنەسام ، دوای ماوەیەکی کورت پیاوە ئەختیارەکە واتا دەدە دوعایەکی خوێند دوای ئەوەی لە دوعاکردن تەواو بوو ئەوانەی سەر سفرەکە ھەریەکە و کەوچکێکیان لە خواردنەکەی دەدە خوارد ، ھەستم کرد کە ڕوبەڕووی ڕەوشێکی نائاسایی بومەتەوە بەڵام نەمدەزانی کە مەسەلە چییە چونکە پێشوتر شتیوام نەبینیبوو ، لەم بارەیەوە ھەڤاڵ جۆمەرت ھیچی پێنەوتبووم ، لەسەر سفرەکە ھەڵساین ، دوای ماوەیەکی کورت چەند میوانێکیان ھات ، ئەوەی دەھاتە ژوورەوە یەکەمجار دەستی دەدەی ماچدەکرد پاشان دەستی منیان ماچدەکرد و لە سوچێکدا دادەنیشتن ، من نەمدەویست دەستم ماچبکەن چونکە کەسانی زۆر پیریان تێدابوو تەنانەت لەناویاندا کەسێکیان نزیکەی ٨٠ ساڵێک بوو ، دەیویست دەستم ماچبکات منیش نەمھێشت ، لەدڵی خۆمدا ووتم خۆزگا بە ناخی عەردا دەچومە خوارەوە ، چیم بەسەرھات ، دوای ماوەیەک ژوورەکە پڕبوو لە میوان ، ژنێکیان ووتی دەدە شتێکمان بۆباسکە ، کە ژنەکە وای ووت ئینجا ھاڵی بووم کە ئەم ئەختیارە دەدەیە واتا پیر ، کەمەسەلەکەم بۆ ڕوون بۆوە بیرم کردەوە کە ھەڵەیەکی زۆرم لەھەمبەری کردووە ، کەوتمە چاوەڕوانی ئەوەی کە دەدە لەھەمبەر ھەڵەکانم چیم پێدەڵێت ، ھەریەکەو پرسیارێکی لە دەدە دەکرد و ئەویش وەڵامیانی دەدایەوە .
وێنەی جەمیل بایک بە لاوی
وێنەی جەمیل بایک بە لاوی
ئەو سەردەمە زمانی کوردیم بەباشی نەدەزانی ، بە دەدەم ووت ( بمبەخشە کوردیەکی باش نازانم دەمەوێت پرسیارێکت لێبکەم ) ئەویش ووتی فەرموو ، پێم ووت کاتێک سازت دەژەنی باسی دێرسیم و کوردستانت کرد ئەگەر لەو بارەیەوە شتێکی زیاترمان پێبڵێیت خۆشھاڵ دەبین چونکە شیعرێکی باتیار نوریتان خوێندەوە کەلەسەر دێرسیم نوسیوێتی . پێشوتر کاتێک ھەڤاڵ ئایدن گول شەھید بوو لەسەر وێنەی پۆستەرەکەی چوارینەیەکی ئەو شیعرەمان لەسەر دانابوو وە لە ھەموو شوێنێکدا ھەڵمان واسیبوو ، دەدە تەماشایەکی کردم و ووتی ( ئەم ھەرێمەی ئێمە پێی دەڵێن کوردستان ) من وەڵامێکی تێروتەسەلم چنگ نەکەوت ھەربۆیە پێم ووت ( ئەگەر ڕێگام بدەیت دەمەوێت شتێک بڵێم ھەندێک پەرتوکم خوێندۆتەوە باس لەوە دەکەن کە جوغرافیای کوردستان تەنھا ئەو ناوچەیە نییە کە تۆ ھێناتە زمان ) دوای ئەم قسەیەم دەدە بەشێوەیەکی تری جیاواز تەماشایەکی کردمەوە ، ئەو کە لەمنی دەڕوانی منیش چاوم بڕیبۆوە پێشی خۆم و ھیچم نەدەووت ، ئەوانەی ژوورەکە ھەموویان بێدەنگ بوون گوێیان بۆ دیالۆگی نێوان من و دەدە ڕاگرتبوو ، دوای ئەوەی چەند خولەکێک دەدە بێدەنگ بوو پاشان کەوتە باسکردنی مێژووی کوردستان ، کاتێک دەدە قسەی دەکرد ژنێک لەبەرخۆیەوە دەیووت ئەمە کێیە ؟ ، کە مەبەستی من بوو ، چونکە ھەتا دەستپێکردنی دیالۆگی نێوان من و دەدە پێی وابووە کە من یاریدەدەری دەدەم ھەربۆیە کە سەرەتا ھاتە ژوورەوە دەستی ماچکردبووم ، لە ژوورەکەدا چەند کەسێک دەیانووت ئەم پیاوە کێیە ، بۆچی لەوێ دانیشتووە ، دوای ئەوەی دەدە لە قسەکانی لێبۆوە سوپاسیم کردو پێم ووت ئەگەر ڕێ بدەیت دەمەوێت قسە بکەم ، ئەویش ووتی ( فەرمو قسە بکە ) ، باسی کورد و کوردستانم بۆکرد ، دەدە ئەمجارەیان زیاتر بە سەرنجەوە لێمی دەڕوانی ، ھەموو دانیشتوانی ژوورەکە دوای ئەم قسانە ھاڵی بوون کە مەسەلەیەکی جدی لەئارادایە ، بە گەنگەشەو قسەو باس و پرسیارکردنەوە شەومان بردەسەر ، کاتێک زانیمان کات درەنگ بووە دەستبەرداری قسەکردن بووین ، یەک لەدوای یەک میوانەکان ئەوێیان چۆڵکرد ، بۆئەوەی ھەڵەکانم ڕاستکەمەوە و دەدە دڵی لێمان نەھێشێت پێم ووت ( بمبەخشە من نەمزانی کە دەدەیت ھەربۆیە ئەگەر ھەڵەیەکم کردبێت بەزانا بوون نەمکردووە و ئەگەر ھەڵەیەکیش ڕوویدابێت داوای لێبوردن دەکەم ) ، ئەویش ووتی ( من پێم وابوو کە تۆ سۆسیالیستێکی چەپی تورکیت ) ، دەدە باسی لەوەدەکرد کە چەپەکانی تورک بەناوی سۆسیالیزمەوە سۆیتەرێتی دەکەن ، سەرەرای ئەمەش دژ بە سۆسیالیزم نییە ، دەدە ووتی ( من دژی ئەوانم نیم خاوەن دەسەڵاتیشم دەتوانم نەھێڵن یەک ئەندامیشیان بێتە ناو گوند ، لەبەر ئەوەی ڕێزم ھەیە بۆ سۆسیالیزم ھیچ ناڵێم بەڵام ئەوان لە دوور و نزیک لە سۆسیالیزم ناچن ) ، منیش پێم ووت کە قسەکانی تەواوە و بەڵام ئێمە بزووتنەوەیەکین بە ھیچ شێوەیەک لەوان ناچین ، دەدە لێی پرسیم کە ئایا ئێوە کێن ؟ ، منیش پێم ووت کە ئێمە بزووتنەوەیەکی نوێین ، دوای ئەم قسەیەم دەدە ووتی ( ئەگەر بشمرم خەمم نییە دامەزراندنی پارتێکی لەو شێوەیە بۆ کوردان جێی شانازی و بەختەوەرییە ) ، ئەم قسانەی دەدە منی زۆر بەختەوەر کرد ، دەدە دەیووت کە لە چاوەڕوانی شتێکی وادا بووە کە بزووتنەوەیەکی لەم شێوەیە درووست بکرێت ، پاشان ووتی ( ھەندێک کتێبم ھەیە کە بە زمانی عوسمانی نوسراوە باس لە کورد و کوردستان دەکات مادەم ئێوە وەک بزووتنەوەیەکی کوردی خۆتان ڕێکدەخەن ئەو کتێبانەت ئەدەمێ ) ، دەدە سەرەرای ئەو کتێبانە چەنێک پارەی پێبوو وەک ھاوکاری پێمانی بەخشی ، تەنانەت ووتی ئەگەر ئەگەر دەتانەوێت کاری باشتر بکەن و ئەنجامی باشتر بەدەست بخەن دەتوانم بە ھەموو گوندنشینەکان بتان ناسێنم ، ئێمەش پێمان ووت کارێکی زۆر بەجێ و لە جێی خۆیەتی بێگومان ئێمە ڕازین .
دوای ئەم یەکتر ناسینەمان لەگەڵ دەدەدا ھاوکاریمانی کرد و خەڵکی ناوچەکەی پێناساندین و لەناوچەکە کەوتینە ناو کارو خەباتەوە ، ئەوەی گرنگ بوو لێرە پەرەپێدان بوو بەو دۆستایەتییەی بەدەستمان خستبوو ، ھەتا ئەوکاتەی ئێمە چوین بۆ ناوچەکە لێرەدا ڕێکخراوی چەپی تورکەکان کاروخەباتیان دەکرد ، بەگوێرەی ئەوان لەبەرئەوەی بەناوی سۆسیالیزمەوە کاروخەبات دەکرێت دەبێت دژ بە دین بوەسترێتەوە ، ئەمەش ئەوەی دەگەیاند لەبەرئەوەی خەڵکی ناوچەکە دیندار بوون کاروخەباتێکی باشیان پێشنەدەخست ، ھەربە ووتە گوایە ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنتڕۆڵی شۆڕشگێڕانی ئازادی نەتەوەییدا بوو ، ئەوانەی ژوورەکە ھەموویان بێدەنگ بوون گوێیان بۆ دیالۆگی نێوان من و دەدە ڕاگرتبوو ، دوای ئەوەی چەند خولەکێک دەدە بێدەنگ بوو پاشان کەوتە باسکردنی مێژووی کوردستان ، کاتێک دەدە قسەی دەکرد ژنێک لەبەرخۆیەوە دەیووت ئەمە کێیە ؟ ، کە مەبەستی من بوو ، چونکە ھەتا دەستپێکردنی دیالۆگی نێوان من و دەدە پێی وابووە کە من یاریدەدەری دەدەم ھەربۆیە کە سەرەتا ھاتە ژوورەوە دەستی ماچکردبووم ، لە ژوورەکەدا چەند کەسێک دەیانووت ئەم پیاوە کێیە ، بۆچی لەوێ دانیشتووە ، دوای ئەوەی دەدە لە قسەکانی لێبۆوە سوپاسیم کردو پێم ووت ئەگەر ڕێ بدەیت دەمەوێت قسە بکەم ، ئەویش ووتی ( فەرمو قسە بکە ) ، باسی کورد و کوردستانم بۆکرد ، دەدە ئەمجارەیان زیاتر بە سەرنجەوە لێمی دەڕوانی ، ھەموو دانیشتوانی ژوورەکە دوای ئەم قسانە ھاڵی بوون کە مەسەلەیەکی جدی لەئارادایە ، بە گەنگەشەو قسەو باس و پرسیارکردنەوە شەومان بردەسەر ، کاتێک زانیمان کات درەنگ بووە دەستبەرداری قسەکردن بووین ، یەک لەدوای یەک میوانەکان ئەوێیان چۆڵکرد ، بۆئەوەی ھەڵەکانم ڕاستکەمەوە و دەدە دڵی لێمان نەھێشێت پێم ووت ( بمبەخشە من نەمزانی کە دەدەیت ھەربۆیە ئەگەر ھەڵەیەکم کردبێت بەزانا بوون نەمکردووە و ئەگەر ھەڵەیەکیش ڕوویدابێت داوای لێبوردن دەکەم ) ، ئەویش ووتی ( من پێم وابوو کە تۆ سۆسیالیستێکی چەپی تورکیت ) ، دەدە باسی لەوەدەکرد کە چەپەکانی تورک بەناوی سۆسیالیزمەوە سۆیتەرێتی دەکەن ، سەرەرای ئەمەش دژ بە سۆسیالیزم نییە ، دەدە ووتی ( من دژی ئەوانم نیم خاوەن دەسەڵاتیشم دەتوانم نەھێڵن یەک ئەندامیشیان بێتە ناو گوند ، لەبەر ئەوەی ڕێزم ھەیە بۆ سۆسیالیزم ھیچ ناڵێم بەڵام ئەوان لە دوور و نزیک لە سۆسیالیزم ناچن ) ، منیش پێم ووت کە قسەکانی تەواوە و بەڵام ئێمە بزووتنەوەیەکین بە ھیچ شێوەیەک لەوان ناچین ، دەدە لێی پرسیم کە ئایا ئێوە کێن ؟ ، منیش پێم ووت کە ئێمە بزووتنەوەیەکی نوێین ، دوای ئەم قسەیەم دەدە ووتی ( ئەگەر بشمرم خەمم نییە دامەزراندنی پارتێکی لەو شێوەیە بۆ کوردان جێی شانازی و بەختەوەرییە ) ، ئەم قسانەی دەدە منی زۆر بەختەوەر کرد ، دەدە دەیووت کە لە چاوەڕوانی شتێکی وادا بووە کە بزووتنەوەیەکی لەم شێوەیە درووست بکرێت ، پاشان ووتی ( ھەندێک کتێبم ھەیە کە بە زمانی عوسمانی نوسراوە باس لە کورد و کوردستان دەکات مادەم ئێوە وەک بزووتنەوەیەکی کوردی خۆتان ڕێکدەخەن ئەو کتێبانەت ئەدەمێ ) ، دەدە سەرەرای ئەو کتێبانە چەنێک پارەی پێبوو وەک ھاوکاری پێمانی بەخشی ، تەنانەت ووتی ئەگەر ئەگەر دەتانەوێت کاری باشتر بکەن و ئەنجامی باشتر بەدەست بخەن دەتوانم بە ھەموو گوندنشینەکان بتان ناسێنم ، ئێمەش پێمان ووت کارێکی زۆر بەجێ و لە جێی خۆیەتی بێگومان ئێمە ڕازین .
دوای ئەم یەکتر ناسینەمان لەگەڵ دەدەدا ھاوکاریمانی کرد و خەڵکی ناوچەکەی پێناساندین و لەناوچەکە کەوتینە ناو کارو خەباتەوە ، ئەوەی گرنگ بوو لێرە پەرەپێدان بوو بەو دۆستایەتییەی بەدەستمان خستبوو ، ھەتا ئەوکاتەی ئێمە چوین بۆ ناوچەکە لێرەدا ڕێکخراوی چەپی تورکەکان کاروخەباتیان دەکرد ، بەگوێرەی ئەوان لەبەرئەوەی بەناوی سۆسیالیزمەوە کاروخەبات دەکرێت دەبێت دژ بە دین بوەسترێتەوە ، ئەمەش ئەوەی دەگەیاند لەبەرئەوەی خەڵکی ناوچەکە دیندار بوون کاروخەباتێکی باشیان پێشنەدەخست ، ھەربە ووتە گوایە ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنتڕۆڵی شۆڕشگێڕانی ئازادی نەتەوەییدا بوو ، گوندەکانی ناوچەی پەرتەک و مازگریت گوایە لەژێر کۆنتڕۆڵی ( تێککۆ ) دابوو تێککۆ واتا ( سوپای ئازادی کرێکاران و گوندنشینی تورکیا ) ، ئێمە چوینە چەند گوندێکەوە ، سەرەرای ئەوەی کە نەچوبوینە ھەموو گوندەکانیشەوە بەڵام پاشان ھەموو خەڵکی گوندەکان پەیوەست بوون بە ئێمەوە و بوونە لایەنگری ئێمە ، ئەوقسانەی لە گوندەکان دەمانکرد دەیانگواستەوە بۆ گوندەکانی تر ، بێگومان ئەگەر دەتەوێت لەناو گەلدا کاری ڕێکخستن و پروپاگەندە بکەیت دەبێت بەگوێرەی کولتور و عادەتی ئەوان ھەڵسوکەوت بکەیت .
زۆربەی ژیانمان لەناو گەلدا بەسەر دەبرد ، گەل چیان لەبەر بکردایە ئەوەمان لەبەر دەکرد ، چیان بخواردایە ئەوەمان دەخوارد ، لەدەرەوەی ئەم ژیانە ژیانێکی ترمان بۆخۆمان ھەڵنەبژارد ، ئێمە لە نزیکەوە گەلمان ناسی و گەلیش لە نزیکەوە ئێمەیان ناسی ، لەسەر ئەو بنگەیە ئاوێتەی گەل بووین ، بڕوای گەلیش لەسەر ئەو بنگەیە زیادی کرد ، لەسەرەتای دەستپێکردنی بزووتنەوەکەمان کەس باوەڕی نەدەکرد کە ھەنگاوی واگەورە دەھاوێژرێت ، ھەموو کەسێک بە چاوێکی زۆر بچوکەوە لێمانیان دەڕوانی ، تەنانەت دەتوانم بڵێم ھەبوو گاڵتەشیان پێدەکردین ، ھەربۆیە بە چاوێکی پڕ بایەخەوە لێمانیان دەڕوانی ، تەنانەت پێیان دەووتین ئەمانە شێتن سکی خۆیان پێتێر ناکرێت چۆن دەتوانن شۆڕش بکەن ، ئەم نزیک بونەوانە ڕەخنە گرتن نەبوو بەڵکو بەتەواوەتی گازەندە بوو ، ئەوەی دەھاتە سەرمان شتی خراپ و ناشرینی پێمان دەووت ، ھەندێک دەیووت ئەمانە کۆمەنیستن ، ھەندێکیان پێمانی دەووت ئەمانە سۆسیالیستن ، ھەندێکیان دەیانووت ئەمانە شێتن ، بەرامبەر بەمە ئێمەش سوربوین لەسەر کردنی ئەو کارانەی کە بەڕاستمان دەزانی ، ئەمە کارێکی گرنگ بوو کە ئێمە دەمانکرد ، زاتەن ئەوەی گەشەی بە ئێمە کرد و گەورەی کردین و لەو ڕۆژانەوە کە گەیشتمان بەم ڕۆژانە ھەر ئەو سوربونەبوو لەسەر ئەنجامدانی کارە ڕاستەکاندا .
دوای ئەوەی ھەڤاڵ کەمال لە زیندان ھەڵات بەیەکەوە چوینە گوندێکی شارۆچکەی پازارجک ، خەڵکی گوندەکە لایەنگری ئێمە بوون چونکە لەوێ کارو خەباتمان دەست پێکردبوو ، کەچوینە گوندەکەوە بینیمان کە شایی ھەیە ، بەھۆی شاھێکەوە خەڵکێکی زۆر لە گوندەکەدا بوو ، خەڵکی وایان دەزانی کە ھێشتا ھەڤاڵ کەمال لە زینداندایە ، چونکە نە ڕۆژنامە ھەڵاتنەکەی کردبوو بە ھەواڵ ھەروەھا ڕادیۆش باسی لێوە نەکردبوو ، خەڵکی کە ھەڤاڵ کەمالیان بینی کەشوھەوای شاھێکە گۆڕا و لەگەڵ شاھێکەدا ئازادبوونی کەمالیان پیرۆز کرد ، دەمەو ئێوارە ھەموو پیاوەکانی ئاوایی کۆبونەوە و داوایان لێکردین کە قسەیان بۆبکەین ، زاتەن ئێمەش ئەو سەردەمە ھەرکاتێک کۆمەڵە گەلێکمان ببینیایە بەھەلمان دەزانی و قسەمان بۆدەکردن ، ھەڤاڵ کەمالیش تازە لە زیندان ھەڵاتبوو ماوەیەکی زۆریش بوو ھەلێکی وای بۆ نەڕەخسا بوو ، ھەربۆیە بە ھەڤاڵ کەمالم ووت کە تۆ قسە بکە ئەویش ھەتا درەنگانی شەو قسەی بۆکردن .
بەیانی گەنجێکی ئاوایی ھات بۆلامان ، لێی پرسین کە دەتانەوێت قسە بکەن یان نا ، ئێمەش ووتمان بێگومان دەمانەوێت قسە بکەین و ھەمیشەش ئامادەین ، دوای ئەم قسەیەمان گەنجەکە ڕۆی ، دوای ماوەیەکی کەم گەنجەکە گەڕایەوە لامان ، پێی ووتین ( ھەموویان کۆبونەتەوە بۆ ئەوەی قسەیان بۆ بکەن چاوەڕێی ئێوەن ) ، کاتێک گەنجەکە بردمانی بۆ ئەو شوێنەی خەڵکەکەی لێ کۆببۆوە بینیمان ئەوانەی کۆبونەتەوە ھەمووی کچ و ژنە ، تەنھا ژنیان کۆکردبۆوە ، سەرەتا گەنجەکە پێی نەوتین کە تەنھا ژن و کچان کۆکراونەتەوە ، تائەوکاتە ئێمە لەگەڵ کچ و ژناندا ھیچ کۆبونەوەمان نەکردبوو ، ھەموو ژنی گوند و چواردەوریان کۆکردبۆوە و داوایان لێکردین کە قسەیان بۆبکەین ، تاکو ئەوساتەش ئێمە قسەمان بۆ کۆمەڵە خەڵکێکی وازۆرمان نەکردبوو ، ئەمە سەرەتایەک بوو ، ڕووم کرد ھەڤاڵ کەمال و پێم ووت ( دوێنێ زۆر بەباشی قسەت کرد ، تازە لە زیندان دەرچویتە ، ووزەیەکی باشت ھەیە ، تۆ قسەیان بۆبکە ) ، ئەویش ووتی ( من قسە ناکەم تۆ قسە بکە ) ، ھەرچییەکم کرد ھەڤاڵ کەمال ئامادە نەبوو قسە بۆ خەڵکەکە بکات ، ھەربۆیە قسەکردن بۆمن مایەوە ، ھەڤاڵ کەمال لەتەکمەوە بوو منیش دەستم کرد بە قسە کردن ، نزیکەی ٤٠ یان ٤٥ خولەک قسەم بۆکردن ، نەمدەزانی کە باسی چیدەکەم ، لە ئارەقا ھەموو لەشم تەڕببوو ، وەک ئەوەوابوو خرابێتمە ناو ھەوزێک ئاوەوە و دەریان ھێنابێتم ، بێگومان ئەوەندە ئارەقەم کردبێت سیمای دەموچاویشم گۆڕابوو ، شەرمێکی زۆرم دەکرد ، سەرەرای ھەموو ئەمانەش ژنەکان جارناجارێک ھەڵھەڵەیان دەکرد ، من زاتەن نەمدەزانی کە باسی چی دەکەم سەرەرای ئەمەش ھەڵھەڵەیان لێدەدا زیاتر مەسەلەکانم تێکەڵ و پێکەڵ دەکرد ، بەبێ ئەوەی تەماشای ھەڤاڵ کەمال بکەم پێم ووت ( قسەکانم باش بوون ؟ ) ، ئەویش ووتی ( نازانم ) ، کە ھەڤاڵ کەمال وای ووت لەدڵی خۆمدا ووتم لەوەدەچێت بەباشی قسەم نەکردبێت ، وورەم ڕووخا ، تەماشای ھەڤاڵ کەمالم کرد و ویستم لێی بپرسم کە ئایا خراپ قسەم کردووە یان نا ، بینیم ھەڤاڵ کەمالیش غەرقی ناو ئارەق بووە ، پێم ووت ( من قسەم کرد ، مرۆڤ لە ئارەق دەردانم و لە گۆڕینی ڕەنگی سیمام ھاڵی دەبێت ئەی تۆ بۆ ئارەقت کردووە ، خۆتۆ قسەت نەکردووە و لەشوێنی خۆت دانیشتویت ؟ ) ، ئەویش ووتی ( مەپرسە ، بەڕاستی تەنانەت دانیشتنیش لەناو عەشاماتێکی وای زۆری ژنان زەھمەتە ، تۆ سەرقاڵی قسەکردن بوویت ھەستت بەم مەسەلەیە نەدەکرد بەڵام من وانەبووم ھەربۆیە گوێم بۆ قسەکانت نەگرتبوو چونکە چاوبەچاو بووم لەگەڵیاندا ) ، کە ھەڤاڵ کەمال ئەم قسانەی کرد وورەم کەمێک بەرز بۆوە ، وەک ئەوەوابوو چاوی ھەموو دونیا لەسەر من بوبێت ، کەلەوێ جیابوینەوە باری سەرشانم کەم بۆوە و ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵکێشا ، لەیادمە کە ئەوێمان جێھێشت ئاھێکی قوڵیشم کێشا .
و _ ڕێبوار ھەمەوەندی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە