بونییه‌تی مرڤ و گەردوون

Tuesday, 08/09/2015, 19:57

6917 بینراوە


ئێمه‌ له‌ گەردوونێکدا دەژین که‌ به‌ شێکه‌ له‌ چه‌ندین گەردوون و ئه‌ستێره‌ و کۆمه‌ڵه‌یی خۆری تر، کێ له‌ توانایدا هه‌یه‌ بتوانێت شتێکی له‌م جۆره‌ دروست بکات؟ لەبەرئەوەی گه‌وره‌یی گەردوون که‌ ئێمه‌ به‌شێکی زۆر بچوکین تێیدا به‌ هیچ شتێک به‌راورد ناکرێت که‌ ئێمه‌ پێی ئاشنا بین.
دەتوانیت گەردوونەکان بشوبهێنیت بە کۆمەڵێک میزه‌ڵان کە بە تەنیشت یەکەوەن و به‌یه‌کتره‌وه نوساون‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هه‌موو گەردوونەکان لە هەمانکاتیشدا به‌یه‌که‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ وه‌ک سیستمێکی نێت وۆرکێکی کۆمپیوته‌ر.

‌ئه‌م گەردوونەی ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین مه‌رج نیه‌ وا گه‌وره‌ بێت که‌ چاوی ئێمه‌ پێی ئاشنا بووه‌، مه‌به‌ست له‌م دێڕه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کات و‌ مه‌سافه‌ له‌ ڕاستیدا بۆی هەیە بونی نەبێت!
 چۆن؟
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ گەردوون به‌راورد بکه‌ین به‌ یاری یه‌کی کۆمپیوته‌ری ده‌بینین جیاوازییه‌کی ئەوتۆیان نییه‌!  له‌ یاری کۆمپیوته‌ری ده‌بینیت له‌سه‌ر ته‌نها یه‌ک بازیه‌ی سی دی چه‌نده‌ها داتا و وێنه‌ی له‌ خۆ گرتوه‌ که‌ به‌ چه‌ند کۆد و کۆماندێک بە زمانی کۆمپیوته‌ر ده‌توانیت وا بکه‌یت که‌ ئه‌م کۆدانه‌ داواکارییه‌کانی تۆ جێ به‌ جێ بکات.
واته‌ له‌سه‌ر ته‌نها سی دی یه‌ک ده‌توانیت به‌ ته‌یاره‌ بڕۆیت له‌ خاڵی ئه‌لیف بۆ خاڵی بی، ده‌توانیت بۆردومان بکه‌یت، ده‌توانیت خه‌ڵک بکوژیت بفڕیت بێ بەنزین ببیتەفڕۆکەوان ببیتە کابتن یان هەرشتێکی ترو ئه‌و شتانه‌ی که‌ تۆ ده‌یکه‌ت هه‌موو له‌ ناو یاریەکە‌ فۆرمێکی ڕاستی هه‌ڵگرتوه‌ و هه‌موو شته‌کان ڕوو ده‌دات، واته‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ یاری پێ ده‌کات ته‌نها یاری یه‌کی کۆمیوته‌رییه‌ و بۆ کات به‌سه‌ر بردنه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ ناو یارییه‌که‌دایه‌ هه‌موو شته‌کان به‌ ڕاستی لێی ڕوو ده‌دات واتە ئەگەر کەراکتەرێک لە یاریەکەدا مرد ناتوانێت چیدی یاری بکات تا ئەو کاتەی یاریەکە دووبارە دەست پی دەکاتەوە.
 ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌م نوسی‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانکاری بکه‌م بۆ تێگه‌یشتن له‌ بابه‌ته‌که‌ و شوبهاندنی به‌ شتێک کە ئێمه‌ پیی ئاشناین له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا.
من ده‌ڵێم مه‌سافه‌ و کات بونی نییه‌ له‌ راستی دا ئه‌مانه‌ هه‌موو ته‌نها داتایه‌ ، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ که‌ له‌ ناو داتاکه‌داین هه‌موو شته‌کانمان به‌ ڕاستی لێ ده‌گوزه‌رێت، ژیان، مردن، خواردن، خه‌وتن، سه‌فه‌ر کردن، ئیش کردن....هتد
ده‌مه‌وێت چی بڵیم؟ ده‌مه‌وێت بڵێم که‌ ئێمه‌ یارییه‌کین له‌ ناو کۆمیوته‌رێکدا که‌ دروستکه‌رێکی هه‌یه‌، ئایا کێ ئه‌م دروستکه‌ره‌یه‌ وه بۆ چ مه‌به‌ستێک ئێمه‌ی دروست کردوه‌ ئه‌مه‌یان ناتوانم وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌.
کەواته‌ گریمان ئێمه‌ یارییه‌کین له‌ ناوکۆمیوته‌رێک و یەکێک بۆ خۆشی خۆی یان تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک ئێمه‌ی دروست کردوه‌ ، ئێمه‌ وه‌ک مرۆڤ که‌ به‌ زیره‌کترین جۆری گیانه‌وه‌ر ناسراوین له هەسارەکەی خۆمان ده‌توانین بە چ جۆرێک گەشت بکەین به‌ ناو گەردووندا تا زیاتر شاره‌زا بین زیاتر زانیاری کۆبکه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ژیان و مردن، گەردون، مادە ، کات ، بۆشایی، تاریکی، ڕۆناکی هتد.
بەو تەکنەلۆژیەی کە ئێستا مرۆڤ لەبەردەستیدایە ئه‌گه‌ر بیەوێت سه‌فه‌ر بکات به‌ که‌شتیه‌کی ئاسمانی که‌ خێراییه‌کی بگاته‌ خێرا‌ی تیشک یان 150% له‌ خێرای تیشک چه‌ند ساڵی ده‌وێت تا بزانێت نزیک ترین ئه‌ستێره‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ ژیانی تێدایه‌ یان نا؟
نزیکترین ئه‌ستێره‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ که‌ ئیحتمالی ئه‌وه‌ی هەیە ژیانی تێدا بێت ئه‌ستێره‌یه‌که‌ 44 ساڵی تیشک له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌، واته‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک بنێریت له‌و ڕۆژه‌وەی که‌ له‌ دایک ده‌بێت تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 88 ساڵ بە بێ وەستان واته‌ ئیحتمالی له‌ ژیاندا مان وگەڕانەوە زۆر که‌مه‌ ئەگەر بێت و توشی تەنگەشەی تەکنیکیش نەبێت.
 که‌واته‌ له‌ ڕێگه‌ی که‌شتی به‌ خێرایی تیشک ئێمه‌ ناتوانین به‌م گەردوونەدا گه‌ڕان بکه‌ین و لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ین.
که‌واته‌ ده‌بێت ڕێگه‌یه‌کی تر هه‌بێت
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌م گەردوونە و ژیان تێیدا وه‌ک یارییه‌کی کۆمپیوته‌ر ببین ئه‌وه‌ ئاسان کارییه‌کی زۆرمان بۆ ده‌کات که‌ بتوانین سه‌فه‌ر بکه‌ین به‌ بێ ئه‌وه‌ی کاتێکی زۆرمان پێویست بێت، واته‌ ده‌توانین مه‌سافه‌کان نزیک بکه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازی مانوپوله‌یت(manipulating) واته‌ فێڵ کردن له‌و کۆمپیوته‌ره‌ی کە تێیدا ده‌ژین.
چۆن؟
گریمان ئێمه‌ لە ناو کۆمپیوتەرێکدا دەژین و تەنها بەرنامەیەکین،  هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کانی سه‌ر زه‌وی بشوبهێنین به‌ هه‌موو هەسارەکان که‌ بوونیان هه‌یه‌، بەم شیوەیە  ده‌توانین به‌ ئاسانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بده‌ینه‌وه‌.
ئێستا ئه‌گه‌ر  بمه‌وێت له‌ کوردستانه‌وه‌ بچم بۆ ئه‌مریکا به‌ فڕۆکه‌یه‌کی زۆر خێرا که‌ خێرای یه‌کی بگاته‌ 1000 کم له‌ کاتژمێرێکدا، ئه‌گه‌ر مه‌سافه‌ی کوردستان و ئه‌مریکا بگاته‌ 10.000 کم هه‌وایی واته‌ من  10 کاتژمێر کاتم ده‌وێت تا بتوانم به‌ فڕۆکه‌یه‌کی خێرا بگه‌مه‌ ئه‌مریکا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر من سێرڤه‌رێکم هه‌بێت له‌ ئه‌مریکا و بمه‌وێت له‌‌ کوردستانه‌وه‌ ماڵپه‌ڕێک کلیک بکه‌م له‌ ماوه‌ی 1 چرکه‌دا ده‌توانم ماڵپه‌ڕه‌که‌ بکه‌مه‌وه‌ واته‌ من مه‌سافه‌ی 10.000 کم هه‌وایی که‌ به‌ فڕۆکه به‌ 10 کاتژمێر ده‌یبڕم ئێستا ده‌توانم به‌ یه‌ک چرکه‌ بیبڕم.
ڕێگای پەیوەندی نێوان کۆمپیوته‌رەکان چۆنه‌؟
هه‌موو کۆمپیوته‌رێک لە کاتێکدا کە لە ئینتەرنێت نەبەسترابێت وه‌ک ماڵێک وایه‌ که‌ ده‌رگاکانی داخرابێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆمپیوته‌ره‌ له‌ خه‌تی ئینته‌رنێت ببە‌ستیت ئه‌وا کۆمپیوتەرەکەت ده‌بیت به‌ بەشێک له‌و نێت ۆرکه‌ی که‌ له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه و لە ئینتەرنێت بەستراوە.
 به‌ چ ڕێگایه‌ک که‌سێک ده‌توانێت له‌ کۆمپیوته‌رێکەوە لە کوردستان بێته‌ ناو کۆمپیوته‌رێکی تر لە ئەمریکا واته‌ له‌ ماڵێک له‌ کوردستانه‌وه بۆ ماڵێک له‌ ئه‌مریکا لە کاتی دروست کردنی پەیوەندی نێوان دوو کۆمپیوتەرەکە تۆ پێویستت به‌ ده‌رگایه‌ک هه‌یه‌، ئه‌و ده‌رگایه‌ له‌ زمانی ته‌کنیکی پێی ده‌ڵێن پۆرت لەگەڵ ئای پی، ئای پی ژمارەی کۆمپیوتەرەکەیە و پۆرت دەرگاکەیەتی.
واته‌ ئه‌گه‌ر سێرڤه‌ره‌که‌ی که‌ باسمان کرد له‌ ئه‌مریکا پۆرتی ژمارە 80 ی هەبێت که‌ ده‌کاته‌ پۆرتی www و ئەو پۆرتە کراوه  بێت ئەوا تۆ بە یەک کلیک دەچیتە ناو کۆمیوتەرەکەی ئەمریکا‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م پۆرته‌ دابخه‌ین یان فایه‌ر ۆڵت هه‌بێت واته‌ دیواری ئاگری ئه‌وا که‌س بێ پرس خاوەن سێرڤەر ناتوانێت بێته‌ ناو سێرڤه‌ره‌که‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م پرنسیپه‌یه‌ به‌کار بهێنی بۆ سه‌فه‌ر کردن به‌ گەردوون ئێمە چیمان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌فه‌ر بکه‌ین له‌ ئه‌ستێره‌یه‌ک بۆ ئه‌ستێره‌یه‌کی تر؟
ده‌بێت یه‌که‌م شت ئا‌له‌تێکت هه‌بێت که‌ پۆرته‌که‌ت بۆ بکاته‌وه‌ ئه‌م پۆرته‌ش پێی ده‌ڵێن ۆرم هۆڵ، واته‌ کونی کرم،  دووه‌م شت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت هه‌تبێت ژماره‌ی پۆرتی ئه‌و ئه‌ستێره‌ی که‌ ده‌ته‌وێت بۆی بچیت لەگەڵ ئامێرێک کە وەک تەلەفۆن ژمارەی پۆرتەکەی پێ وەرگریت. ئه‌م ئامێرەش لە خەیاڵی زانستی بە‌ ستار گه‌یت ناوده‌برێت، واته‌ ده‌رگا بۆ ئه‌ستێره‌کان، ئه‌م وشه‌یه‌ له‌ مێژودا زۆر جار باسی لێوە کراوە نمونە مێژوی‌ سۆمه‌رییه‌کان، میسریه‌ کۆنه‌کان، گه‌لانی مایا له‌ باشوی ئه‌مریکا.
ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ بڵێین ئه‌م ستار گه‌یته‌ بونی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر زه‌وی زۆجاریش له‌ مێژودا باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ له‌ شاری ئه‌تلانتا بووه‌ دروستکه‌ری ئه‌م ستار گه‌یته‌ش بونەوەری سەر هەسارەکانی تر بوون که‌ له‌ گەردوونێکی ترەوە هاتوون بۆ سه‌ر زه‌وی و چه‌ند شوێنەوارێکیشیان به‌ جێ هێشتوه‌.

گریمان ستارگەیتمان هەیە و توانیمان ده‌رگایه‌ک بکه‌یته‌وه‌ له‌ هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ک ئه‌وا ده‌توانیت به‌ چه‌ند چرکه‌یه‌ک بچین‌ بۆ سه‌ر ئەو ئه‌ستێره‌یه واته‌ ئیتر کات و مه‌سافه‌ ده‌وری نامێنێت.
له‌ چی کاتێکدا کات و مه‌سافه‌ ده‌وری نامێنێت؟ له‌ حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر تۆ بتوانیت فێل له‌و کۆمپیوته‌ره‌ بکه‌ین که‌ تێیدا دەژیت واتە
( manipulating time and space)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە