یاساكانی نێچیر بارزانی

Tuesday, 08/09/2015, 22:10

4519 بینراوە


نێچێر:من تازە وەعدم داوە لێی پەشیمان نابمەوە، ئێوە بڕۆن قانونی خۆتان بگۆڕن من وەعدی خۆم ناگۆرم
هاورێیەكم گێڕایەوە، دە ساڵ پێش ئێستا كە نێچیرڤان بارزانی بوە سەرۆكی حكومەتی یەكگرتوی هەرێم،وەزیرێكی نوێ لەكابینەكەی بۆ وەزارەتی رۆشنبیری دانرابو ،كە ساڵانێك لەدەرەوەی كوردستاندا بو.. ئەم وەزیرە كۆنە برادەرەێكی هەبو لەقۆناغەكانی سەرەتاییەوە  بەیەكەوە بون، رۆژێكیان دوای كۆبونەوەی ئاسایی حكومەت وەزیرە تازەكەی رۆشنبیری لەگەڵ نێچیرڤان مایەوەو داوای لێكرد ئەو برادەرەی بۆ بكاتە بەرێوەبەری گشتی.. ئەویش پێیوت برۆ عەریزەكەی بێنەو، یەكسەر بۆی ئیمزاكردو رەزامەندی پیشاندا لەسەر گۆرینی ناونیشانی ئەم برادەری وەزیر لەنوسەرەوە بۆ بەرێوەبەری گشتی؟! ..
 كاتێك عەریزەكە و ئەمری سەرۆكی حكومەت ئەچێتە لای بەرێوبەری تایبەت بەدەركردنی فەرمانی دامەزراندن لەئەنجومەنی وەزیران ئەبینن كابرا بەڵگەنامەی ناوەندی هەیە. بەرێوەبەرەكە ئەچێتە لای سەرۆكی حكومەتی تازە یەكگرتوو كاك نێچیر بارزانی و پێی ئەڵێ" جەنابی سەرۆك ئەمكارە ناكرێت.. ئەویش ئەپرسی بۆچی ناكرێت؟. لەوەڵامدا بەرێوەبەرەكە پێی ئەڵێ" ئەم برادەرەرە شەهادەی ناوەندی هەیە، پۆستی بەرێوەبەری گشتی ئەبێت لانی كەم شەهادەی كۆلیژی هەبێت، بۆیە لەرووی قانونیەوە  ئەممكارە نابێت.. ئەویش پێی ئەڵێ"من تازە وەعدم داوە لێی پەشیمان نابمەوە، ئێوە بڕۆن قانونی خۆتان بگۆڕن من وەعدی خۆم ناگۆرم"؟!
بەم عەقلیەتەوە نیچیرڤان بارزانی وحزبەكەی ئیدارە وڵاتیان داوە لە چوار كابینەی حكومەتدا كە پارتی و نیچیرڤان سەرۆكی بوونە و، بەم عەقلیەتە دواكەوتوەش ئەیانەوێ سەرۆكی خۆیان بكەنە سەرۆكی هەرێم ، بەم عەقڵەشەوە ئەیانەوی دەستور دانێن و دەولەتی كوردی دامەزرێنن.
جاران سەدام حوسینیش وەكو دیكتاتۆریك مەجلیسی قیادەی سەورەی خستبوە سەروی دەستور و یاساكانی عیراقەوە، بریارەكانی ئەم مەجلیسە قوەتی قانونی هەبوو، بۆیە عیراق وەكو دەوڵەت گەرایەوە كلكی لیستی دەوڵەتە فاشیلەكانی جیهان.
خۆ پیشتریش لویسی چواردەهەمی پادشای فەرەنساش وتبوی" من دەوڵەتم، دەوڵەتیش منم". كەواتە هیچ شتێك نیە رێگری لە دیكتاتۆر بكات، ئەم بنەماڵەی بارزانیەش بەهەمان رەفتاری دیكتاتۆرەكان ئەیانەوێ خۆیان لە سەروی یاساوە بن. بریارەك عەشایەرەكانیان شوێنی یاسای دەولەت و پەرلەمانیش بگرێتەوە، بۆیە زۆر بەلامەوە ئاساییە كەوا بە قسەی دكتۆر عیزەت سابیر، نێچیرڤان لەو قەیرانە دارایییە كوشندەیەشدا زاتی ئەوە بكات هەرچی یاسا و عورفیش هەیە بخاتە ژێر پێیەكانیەوە و فەرمانی دامەزراندن بۆ هەزاران ئەندام و هەواداری حیزبەكەی دەربكات و موچەیان بۆ ببڕێتەوە، خۆ ئیستا ئەگەر لێی بكوڵینەوە سەدان ملیۆنى دۆلاری ئەم میللەتە بە ناهەق و بە زۆری زۆردارەكی ئەچێتە قورگی ژماریەكی كەمی ئەندام وكادیرانی حیزبی پارتیەوە.
جەنابی سەرۆكی حیزبەكەشیان بێبەری نیە لەو پێشێلكردنی یاساكانەوە، ئەویش ناوبەناو ئەحكامی هەمو دادگاكان ئەخاتە ژێر  پێیەوە بەدەركردنی یاسای لێبوردنی گشتی كە هەمیشە زەلام كوژ ودزو گەندەڵەكانی حیزبەكەی و خزم و كەسانی سەرۆك عەشایەرەی هاوپەیمانەكانی ئەگرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە