به‌ده‌ستی خۆمان ریكلام بۆ پارتی ده‌كه‌ین!

Sunday, 10.04.2015, 16:20

4194 بینراوە


وه‌ك جون ترس وتوقانی داعش بلاو ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ و له‌هه‌وال و پۆست و لێدوانه‌كانمان ترسی پارتی له‌نێو خه‌لك بلاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، به‌مه‌ش له‌بری ئه‌ندامه‌كانی پاراستن ئێمه‌ ده‌بینه‌ ریكلام كه‌ری ... راسته‌ پارتی ده‌ستی بۆ زۆر تاوانی قێزه‌وه‌ن بردوه‌ ، به‌لام   له‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهان له‌شاشه‌یه‌ك بجوك بۆته‌وه‌  ناتوانی وه‌ك كۆن بیكات . دواتر له‌كوێ بوه‌  دژه‌كه‌ت گه‌وره‌ بكه‌ی ؟ هه‌موو كات ده‌بێت دژه‌كه‌ت جه‌نده‌ گه‌وره‌ش بێت هێز  و  تواناكه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌واداره‌كانت  بجوك بكه‌یه‌وه‌ ... راستی ئه‌مه‌ش : 
١/ له‌جله‌كانه‌وه‌ تا ٢٠١٠ پارتی له‌تاریكیدا  ، سه‌دان كه‌سایه‌تی له‌ سه‌رۆك حزب و خێل و سیاسی   تیرۆركرد... به‌لام ئیستا ده‌ست بۆ كادیرێكی پاراستنی خۆی ده‌بات ، رسوا ده‌كرێ ، بۆیه‌ش دوای تیرۆروی شه‌هید سه‌رده‌شت ناوێری خه‌لكی دیار تیرۆر بكات ... ئه‌وه‌ی ده‌یكات خه‌لك ده‌رفێنێ ، دواتر گه‌ر فشاری گه‌وره‌ی بكه‌وێته‌ سه‌ری ئازادی ده‌كات ... وه‌له‌ ١٧ شوباتیش سه‌ره‌تا وتیان ده‌ست ده‌برینه‌وه‌ دواترپاشه‌كشه‌یان به‌كردار كرد.. به‌لام گه‌ربشلین ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له‌روژهه‌لاتی ناوه‌راست بێ قوربانی و ئازاردان ده‌بێت    ده‌جیته‌ ده‌ره‌وه‌ی عه‌قل .. 
٢/  زۆر جار ده‌لێن پارتی سیاسیه‌ ...باشه‌ هێزێك سیاسی بێت ئه‌و هه‌موو پارت ورێكخراوه‌ ده‌بێته‌ دژی !! مه‌گه‌ر ئیستا بنه‌ماله‌ی بارزانی لای پانتایه‌كی به‌رفراوان وه‌ك سه‌دام و پارتیش وه‌ك حزبی به‌عس قێزه‌وه‌ن نه‌بونه‌ !! یان  ٣ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌نمایشه‌سه‌ربازیه‌كانه‌وه‌ ، بۆلێدانی په‌رله‌مانتاته‌ره‌كه‌ی گوران ، سوكایه‌تی به‌په‌رله‌مانتار سوران عومه‌ر ، ڕێگا گرتن له‌په‌رله‌مانتاره‌كانی گوران .... لێدوانه‌ قێزه‌وه‌نه‌كانیان و تیرۆره‌ سیاسی كادیره‌ بالاكانی خۆی ... هه‌مووی شكستی سیاسی توش نه‌بوه‌ !! مه‌گه‌ر بارزانی ئیستا هیج سه‌نگێكی سیاسی لای خه‌لك ماوه‌ ، دوای بلاوبونه‌وه‌ی ٢ ڤیدیۆی كه‌ده‌لێت من كورسی جێده‌هێلم .... مه‌گه‌ر بارزانی دوای ناپاكی شه‌نگال و  كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پارتیه‌كه‌ی یه‌ك سال له‌مه‌وبه‌ر ماوه‌ ؟ 
یان له‌وماوه‌یه‌ ریكلامێكی زۆركرا كه‌پارتی به‌نیاز بوه‌ سه‌رۆك په‌رله‌مان و جه‌ند سه‌رۆك فراكسیونێك بكوژێ !؟  تو بلێی له‌سه‌رگرتنی كه‌سایه‌تیه‌ك پارتی رسوا  وماندو بكرێ؟ ئه‌ی ده‌بێت به‌رامبه‌ر تیرۆری سه‌رۆك په‌رله‌مان وسه‌رۆكی جه‌ند لیستێكدا ج كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌ك جه‌ماوه‌ری به‌لكو جیهانی و میدیاییش روبدات ؟ ئایا پارتی به‌رگه‌ی ده‌گرێ ،له‌و جركه‌ساته‌ی كه‌ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری یان بلێن بێزاری خه‌لك له‌م پارته‌ نه‌ك به‌هه‌فته‌یه‌ك به‌لكو  به‌كاتژمێرێك به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ ده‌توانێ ببردرێ ....
دواتر هێزه‌ سیاسیه‌كانی تر خۆیان له‌رزۆك و بێهه‌لویستن ..... گه‌رنا به‌س له‌ئه‌ورپا ده‌توانن جه‌ماوه‌ر و خه‌لكی نارازی هان بده‌ن گه‌وره‌ترین فشاری جیهانی بخه‌نه‌ سه‌ر پارتی ؟ مه‌گه‌رئه‌وه‌ی بوه‌ هۆكاری به‌هانا هاتنی كۆبانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئه‌ورپا ، هه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌كانی كوردان بۆ فروكه‌ خانه‌ و شوێنی پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و شه‌قامه‌كانی ئه‌ورپا نه‌بوو كه‌هه‌موو میدیای جیهانی سه‌رنج پێ راكێشا ... راسته‌ به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ، به‌لام هه‌ندێ كارو چالاكی هه‌یه‌ ده‌توانی بیكه‌یته‌سه‌رنج راكێشانی هه‌والی میدیای یان فشار بخه‌یته‌ سه‌ر ئه‌ورپا و ئه‌مریكا 
بۆیه‌ تكایه‌ پارتی قه‌به‌ و ریكلامی بۆمه‌كه‌ن ، پارتی نه‌زانترین حزبی سیاسیه‌ ، به‌س سه‌یری تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت و فه‌ریدون جوانراویی بكه‌ن ده‌زانن ج هێزكی نه‌خوێنه‌واره‌ ؟ ئه‌وه‌ی پارتی راگرتوه‌ ( جاشایه‌تی ، ئیرهاب و پاره‌ یه‌ ) به‌نمونه‌ له‌٣١ی ئاب به‌عس و له‌٩٧ توركیا ، له‌نه‌مان رزگاریان كرد ؟ كه‌ده‌لێن %٣٨ ده‌نگی هێناوه! به‌به‌لگه‌ ی مه‌كته‌ب رێكخستنی پارتی له‌لڤین بلاوكرایه‌وه‌ % ١٨ له‌دهۆك % ٢٠ له‌هه‌ولێر ساخته‌ كراوه‌ ... جگه‌ له‌بونی جه‌ماوه‌رێیكی زۆری كه‌جه‌ماوه‌ری پاره‌ و پله‌ی سیاسی و ئیداری و ترس بونیتی له‌نان بران  .... كه‌دلنیابن زۆرینه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی پارتی له هاوشێوه‌ی جاشه‌كانی سه‌دامه‌ ، له‌گه‌ل بجوكترین زانینیان كه‌ پارتی ژیانی سیاسی ده‌كه‌وێته‌ لێژی ، لێی هه‌لده‌گه‌رێنه‌وه‌  وه‌ك جاش و به‌عسی ٩١ ، جونكه‌ جه‌ماوه‌ری پارتی جه‌ماوه‌رێكی به‌بیروباوه‌ر نیه‌  ململانێی سه‌ختیش به‌هێزی بیروباوه‌ر ده‌كرێ نه‌وه‌ك به‌هێزی  فشۆل و پاره‌ په‌رست...