بێ ئەدەبی گەیشتە ئەو ڕادەیی پێشمەرگە دەرکەن!

Sunday, 18/10/2015, 1:54

3294 بینراوە


پێویست ناکات شتەکان ئیتر زۆر شیبکەیتەوە یان ڕاڤەیانکەیت، زۆرمان ووت بەڵام هەرگیز لە حونجەکردنی نیشتیمان نەگەیشتین. ئەم بێ ئەدەبییە ئیتر ڕاگرن، ئەم ئاشی نەزانە هەتا کەی بەدەست بێدەنگیەوە بێت! ئەم جەستە ماندووە، ئەم هەنگاوە شلانە، ئەم سەرە پڕ لە ئێش‌و ئازارە هەتاکەی بەدەست گێلەکانەوە بێت؟ هەی زۆرداری گەمژە ئەوە خوێن‌و گۆشتی ڕۆڵەکانی دایکانی نیشتیمانە لەبەرەکانی جەنگدا خۆشبەختانە خۆیان دەبەخشن بەم نیشتیمانە نەک کورسی‌و کورەکانی تۆ، نەک تاج و خێڵەکەی تۆ ئەی گەمژەی نەزان، بێ ئەدەبی گەیشتە ئەو ڕادەیە کە پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگەوە دەرکەیت و منەتت پێیان نەبێت  واتا خوێنی ڕۆڵەکانی نیشتیمان ئەوەندە بێ قیمەت بوون ئەی بۆ ناچیت وەک سەدام حوسێن کە لە هەشتاکاندا زێبارێکانی دەگرت بەقۆنتەرات تا شەری کوردی بۆبکەن تۆیش واکەیت و ئیتر بە پارەی دزراو منەتت بە کەس نەبێت تا شەڕت بۆ بکات! ئەم خەڵکە زوو شتی لە بیر دەچێتەوە بەڵام هیوادارم ئەم بێ حوورمەتێیان لە بیر نەچێتەوە کە بە برا پێشمەرگەکانمان دەکرێن لە بەرەکانی جەنگدا، ئەم گەمژەییە بە بیانووی گۆرانەوە دەیەوێت سوکایەتی بە گەلێک بکات و بێ منەتیانکات، تەنانەت بە خەیاڵیشیا نەیەت کە شەڕی بۆبکەن، یان پارتی دەیەوێت تەنها شەڕو تفەنگ و چەک بۆ خێڵی نەزان هەڵگرن و تەنها ئەوان بپارێزن و هیچیتر، یان دەیەوێت بە پارەی دزراوی چی بۆ بچێتەسەر بیکات، هیوادارم خەڵک ئەم بێئەدەبییە قبووڵ نەکەن ، ئەوەی ئەمرۆ بە گۆران دەکرێت ئەگەر بۆی بچێتەسەر ئەوا نۆرەی ئەوانیتریش دهێت، بێدەنگی سەری هەمووتان دەخوات. ئەوە خودی بارزانییە کە سوکایەتی بە پێشمەرگەوە دەکات بێ نان‌و بێ منەتیان دەکات، دەوەرە لە پێناوی ئەم میللەت‌و نیشتمانەدا خۆت بدەیت بەکوشت هێشتا سوکایەتیت پێبکەن نان بڕاو دەرتکەن. ئەم بێئەدەبییە ڕاگرن، ئەم ئاشی نەزانە سەری هەموومان دەخوات! بێ ئەدەبی گەیشتە ئەو ڕادەیە کە پێشمەرگە لەبەرەکانی جەنگەوە دەرکەیت‌و ئیتر منەتت پێی نەبێت کە پارێزگاری لە خاک‌و ئاو نیشتیمانی خۆیکات و پێبڵێت ئیتر تۆمان ناوێت بچۆ ماڵەوە، ئاخر کام ماڵەوە؟ ئەو ماڵەی پڕە لە برسێتی، ئەو ماڵە پڕە لە ماندووبوون. ئەو ماڵەی کە سێ مانگە موچەیان وەنەگرتووە، ئاخر کام ماڵە جەنابی سەرۆک!     

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە