بونەوەری هەسارەکانی تر پەلاماری بنکەی سەربازی ئەمریکایاندا

Sunday, 25/10/2015, 21:21

7660 بینراوە


زۆربەی وڵاتانی جیهان دەزانن کە دەفری فڕیوی هەسارەکانی تر هاتوچۆی سەرزەوی دەکات ، بەڵام کەس ئامادە نیە لەم بارەیەوە گفتوگۆ بکات! ئایا هۆکارەکەی ترسی تێک چونی کۆمەڵگایە ؟ یان ترسی پێکدادان لە نێوان کەسانی دینی و لایەنەکانی ترە؟ یان هەموو شەریکن لە زانیاری و تەکنەلۆژیا وەرگرتن و شاردنەوەی زانیاریەکان.

کێ دەڵیت ئەو بونەوەرانەی ئیستا لەسەر زەوی بنکەیان هەیە وبونەتە سەرچاوەی زانیاری و تەکنەلۆژیا بۆ ئەمریکا خۆیان خاوەنی کێشەو جەنگ نین لەگەڵ بونەوەری تردا؟
لە بەرواری ١٧-٠٩-٢٠١٢ هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکی  لە نزیک کالیفۆرنیا ، ئەوە بوو هێزی سەربازی دەریایی ئەمریکا و هێزی دەریایی چین یەکیان گرت و بەرەوڕووی ئەو هێرشە وەستانەوە کە دەفرێکی فڕیوی شەڕەنگێز بوو.
ئەمریکا لە کەناڵە فەرمیەکانەوە ڕایگەیاند کە ئەوە تەنها ڕاهێنانی سەربازی بووە، زاناکانی بواری بونەوەری دەرەوەی زەوی دەڵێن ئەمریکا لە هەموو حاڵەتێکدا ئەم زانیاریانە کە ئایا هێرش کردن بێت یان پەیوەندی نێوان ئەمریکا و بونەوەرەکان دەشارێتەوە، هۆکاری ئەم شاردنەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ترس.
لە ڕاپۆرتە نهێنیەکاندا هاتوە کە دەفرێکی فڕیو هاتۆتە سەر ئەمریکا و زۆر شەڕەنگێز بوە ئەمەش تەهدید بوە بۆ سەروەری ولاتی ئەمریکا ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم زانیاریانە دەبێت بە شاراوەی بمێننەوەو نهێنی دەوڵەتە.
زۆرینەی لێکۆڵەرەوەکان ئەمە دەزانن کە لە رابردودا کۆبونەوەی نهێنی هەبوە لە نیوان سی ئای ئەی و ئەو  بونەوەرانەی کە لەسەر زەوی بنکەیان هەیە، لەم دانیشتنانەدا ڕۆناڵد ڕەیگن کە ئەوکات سەرۆک کۆمار بوو ئامادە بوەو ئاگاداری تەواوی پەیوەندیەکان بوە.
کەیسی دەڵێت : بەڵێ لە ساڵانی ١٩٤٧ دا دوو دەفری فڕێو کەوتنە خوارەوەو ٩ جەستەمان بەردەست کەوت کە یەکێکیان زیندوو بوو، ئەوەی کە زیندوو بوو بە ناوی جێڕاد لەگەڵ سی ئای ئەی کاری کردوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژی سەربازی.
ڕوداوی یەکەم:
بە هەمان شیوە لە بەرواری ١٩-٠٩-١٩٧٦ دا دەفرێکی فڕیو هاتە سەر ئاسمانی تاران، پاشان فڕۆکە جەنگیەکانی هێزی ئاسمانی ئێران کەوتنە شوێن دەفرە فڕیوەکە ، لە کاتێدا کە لە زەویەوە فەرمان کرا بە خستنە خوارەوەی دەفرەکە ، تەواوی چەک و تەقەمەنیەکانی فڕۆکە ئێرانیەکە لە کار کەوت فڕۆکەکە هێشتا دەفڕی بەڵام نەیتوانی یەک گولەش ئاڕاستەی دەڤەرەکە بکات.
ئەمەش ئەو پرسیارە دەهێنێتە پێشەوە کە ئایا ئەو بونەوەرانە دەتوانن تەواوی چەک و سیستمی بەرگری مرۆڤ  لە کار بخەن؟ 
ڕوداوی دووەم:
لە ١٦-٣-١٩٦٧ دا بۆ جارێکی تر بونەوەری هەسارەکانی تر چەکە ناوکیەکانی ئەمریکایان لە کار خست، ئەویش لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بوو بە ناوی:
 Malmstrom air force bace Monatana
 لە کاتێدا  ئەمریکا زۆر سەرقاڵی جەنگی ڤێتنام بوو، دەفرێکی فڕیو هاتە سەر ئەم بنکەیی هێزی ئاسمانی ئەمریکی  کە ١٠ موشەکی ناوکی تێدا بوو، هەر ١٠ موشەکە لە ماوەی کەمتر لە ١٠ چرکەدا لە کار خرا لە لایەن دەفرە فڕیوەکەوەو پاشان ڕۆیشت بێ ئەوەی هیچ کەس بتوانێت تەقەی لێ بکات یان بەرەنگاری ببنەوە.
ڕوداوی سێیەم:
جارێکی لە بەرواری ٤-١٠- ١٩٨٢ دا لە ئۆکرانیا بەهەمان شێوە بونەوەرەکان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ڕوسی ، ئەوکات ئەمریکا و ڕوسیا لە جەنگی سارددا بوون دژ بە یەکتری و هەمیشە موشەکە ناوکیەکانیان لەوپەڕی ئامادە باشیدا بوون.
چی ڕویدا لەو شەوەدا؟ سەربازەکان دیان کە لە ئاسمانەوە ٣ لایتی سور بەرەو بنکەکە دەهاتن، پاشان کەمێک هاتوچۆیان کرد بۆ لای چەپ و ڕاست ئینجا هەموو ئامێرەکانی کە موشەکی ناوکی پێ دەهاویژرێت داگیرسان بێ ئەوەی کەس دەستی بۆ بردبێت و چوە سەر ئەو بەشەی کە دەبیت ساروخەکان بتەقێنێت، بۆ ماوەی ١٥ چرکە ئەمە بردەوام  بوو کەس نەیدەتوانی بیکوژێنێتەوە، پاشان سیستمی ژماردە کردن دەستی پێ کرد بۆ تەقاندنی موشەکی ناوکی ، پاش چەند چرکەیەک کە دەبوو موشەکەکان بتەقن  هەموو کۆمپیوتەرەکان کوژانەوە و لایتەکان کە ڕۆشنای دەفری فڕیو بوو ڕۆشتن و بە ئاسمانەوە نەمان.
ئەم زانیاریانەی سەرەوە بەشیکی کەمە لەو زانیاریانەی ئازاد کراون. 
ئێستا تۆ چی دەڵێیت ئایا ئێمە دەتوانین وەک مرۆڤ پارێزگاری لە زەوی بکەین ئەگەر بکەوینە ژێر هەڕەشەی بونەوەری هەسارەکانی ترەوە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە