گێلە پیاو وشیاری حەشدی شەعبی بە!

Sunday, 15/11/2015, 20:42

3360 بینراوە


کوردستانپۆستم شاهیدە، لەرۆژی ٢٨/٤/٢٠١٥ وتارێکم لە سەر ناوی /  لەدوای شەڕی داعش نۆرەی هێرشی حەشدی شەعبیە بۆ سەر باشووری کوردستان! /. کە تێدا ئاماژەم بە چەند خاڵ کردبوو، کە خەریکی بە خشکە هێدی هێدی دێتە دی. هەر سەرکردەیەکی سیاسی، یان نیزامی، ئەگەر بە کێشەی کورد شارەزانەبێ دەبێتە سەرۆک عەشیرە یان سەرۆکی عێلێک. لەوسەردەمە ئەستەمەدا کە بە ئاشکرا شەڕێکی جیهانی بەڕێوەیە ودانیشتوانی گۆی زەوی لە هەر جوغڕافیایەکدا کە هەن بە شێوەیەک ئەو شەرە یەخەی گرتوون. بارگرانی ئابووری ئەو شەڕە کاریگەری خستۆتە سەر ژیانی رۆژانەی خەڵک، ئەو خەڵكانەی کە دوورکە جوغڕافیای ئامریکا دەژین یان دوورن لە جوغڕافیای ئورووپا هەرکامیان بە جۆرێک کەوتوونە بەر پڕیشکی ئەو شەڕي مەزنە.
لەوهەلو مەرجە دژوارەدا نەتەوەیەک دێرینی وەک نەتەوەی کورد کە خاوەنی مێژوویەکی دوورودرێژە وبۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆی هەزاران شەهیدی بە خاکی پاکی کوردستان بەخشیوە، سەرۆک عەشیرەیەکی بێ سەوادو نەزان بە مێژووی لێ بۆتە سەرۆکی کوردستان! سەرۆکێک کە ئەوەندەی لە فکری پاراستنی سەرۆکایەتی خۆیدایە نیە ئەوەندە بۆ پاراستنی وڵات حەولی دابا بەو شێوەیە کورد تووشی قەیرانی چاوەڕوان نەکراو نەدەبوو.
لە ساڵی ١٥٠١ هەتا ١٧٢٢ ی زایینی بنە ماڵەی سەفەوی بۆ یەکەمین جار دەسەڵاتیان بەدەستەوەگرت وفەرمانڕەواییان بەسەر وڵاتی ئێڕاندا سەپاند. ئەو بنە ماڵەیە توانیان ئایینی/ شیعە / بکەنە ئایینێکی رەسمی لە ئێران. هەروەها سەرآی ئەوی کە سەفەویکان بەڕەگەز تورک ئازەری بون، زمانی فارسیان کردە زمانێکی ڕەسمی لە هەموو ئێران.( بە کوردیشەوە). پاش نزیکەی ٢٢١ساڵ حوکمڕانیەکی تاکلایەنە بۆ هۆی گەندەڵێ وفەسادی ئیداری و بەڕێوەبەری هێدی هێدی ئەو ئیمپڕاتوڕیە بەرەو لاوازی ڕۆیشت و بڵاوەی پێکرا. بەڵام پاشێ سەفەوەیەکانیش هەر دەسەڵاتێک لە ئێڕان هێزی بە دەستەوە بووە دوو بابەتی سەرەکی لە بەرنامەی کاری سیاسی لە بیر نەکردوە. یەکەمیان دینی ڕەسمی/ شیعە / بووە وزمانی رەسمی زمانی / فارسی / بووە. سەردەمی ئەوڕۆی کۆماری ئیسلامی درێژەپێدەری سەردەمی سەفەویەکانە. وڵاتی ٦٥ لەسەتای شیعەی ئێڕاقیشی جیرانە، بەوواتایە هەرواهەسان دەست لە کەربەلاو نەجەف بەر نادا.بۆیە سیاسەت بەڕیوەبردن بۆ چارەسەری کێشەی کورد نەکاری مەسعودە نە کاری جەلال کوردکوژە.
" حەشدی شەعبی لە عەرزهەڵنە قوڵیوە "
کورد سەلاحەددینی ئەیوبی هەیە، تاقە چرکەیەک بۆ نەتەوەکی تێنەکۆشیوە! قەت شانازی بەوە نەکردوە کە کوردپەروەر بووبێ، تاقە رستەیەکیشی لەسەر کوردبونی خۆی وەک مێژوو بە دەستەوە نییە کە مرۆڤی کورد پشتی پێببەستێ! بڕواننە بنە ماڵەی سەفەوی چۆن وبەکام شێوە حوکمڕانیان بەسەر ئێڕاندا کردوە. پادشآکانی سەفەوی بە رەگەز ئازەری بون( تورک). بەڵام بەفارسی دەئاخفین.هەروەها زمانی فارسی وئایینی رەسمیان کردبوو بەخاڵی یەکەمی یاسای بنەڕەتیان بۆ ئەوەی وڵاتێک بکەنە هی خۆیان دانیشتوانی ئەو وڵاتەش بخەنە ژێرچەنگی خۆیان.
من نەکارم بە ئایینی شیعەیە نە کارم بە ئایینی سوننەیە.ئەودوو ئایینە باشن یا خراپن ، مژاری قسەکانی من نییە.چون ئیسلامناس نیم.بەڵام خۆزگە بە هەزار خۆزگە مەڵاو رێبەروئاییندارەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان توانیبایان وەک سەفەوەیەکان ئەگەر ئایینداریش بوون ، نیشتمانپەروە بوایەن ووەک کورد بۆ یەکپارچەیی وڵات تێکۆشابایەن ئەوەی ئێستێ کۆماری ئیسلامی دەیکا لە ڕەچەی سەفەوەیەکان دەچێ.کوردی هەژار نە لە پردێیە نە لە بازێیە. نە سەرکردەی سیاسی هەوە، نە سەردکردەی ئایینی وێدەچێ! ئەوە سیاسیەکانمان لە باشوور،ئەوە حیزبە ئاییندارەکانمان لە باشوور!
شای توون بە توونی ئێڕان ئەوەندە خوێڕی ولەرزۆک بوو کە بە ماوەی ٦ مانگ تەختی بەختی هاتە لەرزین وئاوارەکرا.هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیش بە رێککەوت نەبووە. لە راستیداخومەینی زۆر زیرەکانە کڵاوی شەرعی لە سەر ئامریکا داناوسەقامگیربوو.هۆی سەرەکیش ئەوە بوو کە باش لە ئایینی شیعە تێدەگەیی وشواری مێشکوڕامانی خەڵکی لە دەست دابوو. ئەو کاتێک وەدوای مێژووی خۆی دەکەوت کە حیزبەکانی ئێمە لە رۆژهەڵاتی وڵات وەدوای لنین ومارکس ومائۆوئەنوەرخۆجە ....،دەکەوتن.! جەوهەری کەلام:

" حەشدی شەعبی داعش نییە"
مەلامستەفای بارزانی وکوڕو کوڕەزاکانی بە سەرۆکی زۆرە ملێی کوڕیشیەوە قەت جێگای گازەندە نین. ئەوان هەر ئەوەندەی تێدەگەن. خەتای سەرەکی هی خۆمانە کە منداڵەکانمان بە فەقیری وهەژاری مەزن دەکەین تا ببنە پێشمەرگەی ئەو حیزبانە .( ئەوانی کۆیە وزڕەگوێزیش دەگەڵن کە ٧ کەس لە ئەندامانی بنە ماڵەکەی منیان بە کوشت دا،،، جگە لە هەزاران شەهیدی دیکە،،، وئێستێش بە ریشمان پێدەکەنن). هاتا داعش بەرەو لاوازی دەچێ، حەشدی شەعبی بەهێزتردەکرێ! چاو لێکەن لەو رۆژە سەختانەدا کە شەڕ بەربینگی پێگرتووین چۆن حەشدی شەعبی ( بەسیجی عەڕەبی) هێرش دەکاتە سەر خوورماتوولە هەمان کاتدا کوردانی دانیشتووی بەغدا دەبوغزێنێ. ئەو حەڕەکەتە بە رێککەوت نییە. پەیامێکی روون وئاشکرایە بۆ داهاتووی دوای ئارام وبوونەوەی شەڕی داعش. مەبەستی سەرەکیش شاری/ کەرکووکە / ! پاشآن ناوچەکانی کوردنشین وعەڕەب نشین. پاشی پاشآن هێرش بۆ سەر کوردستانی بن دەستی سەرقافڵەی گەندەڵکاران، جەلال کورد کوژومەسعودی کوڕی مەلای.
هیوادارم ئەو کارەیان سەر نەگرێ. بەڵام رزگاری کورد بە پشتبەستن بە هیواوئامریکاو ئورووپیەکان وچەکی قورسی بە قەرزپێک نایە. کەسێک کە ژێرخانی ئابووری نەتەوەیەکی بندەست بداتە دڕندەترین دوژمنی کورد لە تورکیە کوا جورئەتی هەیە باسی رزگاری کورد بکا؟ حیزبێکی وەک ( ی،ن،ک) کە دەربەست بۆتە لقێکی سەر بە ئئیتڵاعاتی ئێڕان کوا دەوێرێ باسی فدڕآڵی وسەربەخۆیی بکا؟ بنەڕنە حیزبە ئیسلامیەکانی باشووری وڵات، چون گوێپچڕێنەیانە بۆدۆستایەتی دەگەڵ ئێران وتورکیە.! خۆ پەیوەندی دیپلۆماسی هیچ عەیب نییە،بەڵکوم پێویستیشە. بەڵام پشتکردن لە نەتەوەیکەت کارێکی ناشەرعی وناسیاسیانەیە.
لەدوای لاوازبوونی داعش،یان کۆتایی هێنان بە داعش، رێگوزەری عێڕاقی عەڕەبی دەبێتە نامەی کاری رۆژانەی پارڵمانی عێڕاق لە بەغدا، بۆ کێشەی ئەو نەفتەی کە بارزانی دزیویەتی، بۆ پرسی پێشمەرەگە،پرسی خوێندن،مووچەی مامۆستاوکارمەندوزۆر پرسی دیکەش. بێگومان رۆڵی سیاسی دەدرێتە پارڵـمان، رۆڵی سەرەکی بۆ پرسی ئیزامی وکێشەی خاک دەکەوێتە سەر ئەرکی/ حەشدی شەعبی/. تازە دەوڵەتی زۆرینەی بەغدا هیچ باوەڕێکی بە ئەڕتەش نامێنێ چون ئەزموونی لەدەستدانی مووسڵیان هەیە. مێژووش ئەوەی ئیسپات کردوە کە هیچ زلهێزێک پادارەکان بەرنادا بێپایەکان بگرێ. بارزانی و تاڵەبانی بۆخۆیان لاوازتر لەوەن کە دونیای دەرەوە لێیان بترسێ. دەمێنێتەوە عێڕاقی عەڕەبی کە بە هیچ لەونێک نایگۆڕنەوە بە دەسەڵاتی دووکنشینی بارزانی.
لەو ٢٤ساڵەدا زەرەدمەندی سەرەکی بنەماڵەی شەهیدان وخەڵکی هەژاری بندەستی دیکتاتۆڕی خۆماڵییە. ئەو ٢٤ ساڵ دەسەڵاتە تەنیا کاریگەری لەسەر باشووری وڵات نەبووە بگرە کەشووهەوایەکی ئاڵۆزی سیاسیشی لەسەر پارچەکانی دیکەی وڵاتیش هەبووە. دەتوانم بڵێم بێبەختی ونەهامەتی لەسەدەی ٢٠ و٢١ کاتێک بەسەر کورددا داباری کەجەلال کوردکوژ ومەسعود لە دایک بوون.! کەس وێی نەکەوێ ولێم زوێر نەبێ تاقە دەسکەوتێک،تاقەرۆژیك، تاقە مانگێک، تاقە ساڵێک، دەستکەوتێکی ئەرێنیم بۆ وەدۆزە کە ئەو دووحیزبە بۆ کوردیان وەدەست خستبێ؟ ئەرێ بۆ چرکەیەک خێروبێریان بۆتاکی کورد هەبووە؟ دەبڕۆن چاولێبکەن بۆ نەیاری کوردیش خەروار خەروار قازانجیان هەبووە.! چەپ وڕاست پێمان دەڵێن: ئێمە خاوەنی هەزاران شەهیدین.! هیچ هەنگاوێکی کوردخوازانەیان بۆ شەهید هەڵنەگرتوە. تۆبڵێی دەسەڵات لە باشوور خۆی بۆ ئاڵۆگۆڕەکانی دوای شەڕی داعش ئامادە کردبێ؟ من دەڵێم،،، نا،،،.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە