دادە هێرۆ!

Tuesday, 10/11/2015, 19:06

2070 بینراوە


خێزانی ژنی جەلال کوردکوژ، هێرۆ، هەتا دوینێ مێردەکەی سەرۆککۆماری عێراق بوو، نەیدەگووت پێم مەڵێن، خانمی یەکەمی عێڕاق. ئێستا کە مێردەکەی زمانی گۆناکاو لەکار کەوتوە دەفەرموێ،پێم خۆش نەبووە ئەو ناوەم لەسەربێ!
-----------------------------------------------------------------------
لە باشووری وڵاتی کوردان ئەوە نییە کە تەنیا داگیرکاری بیانی گەمارۆی دابێ. گەمارۆی داگیرکاری ئەو دەسەڵاتە کە لەسەرناوی کوردوکوردایەتی ٢٤ساڵە کۆمەڵگای گەمارۆداوە وکردوویەتی زەندۆڵستان کە لە گەمارۆی دەسەڵاتی عێڕاقی عەڕەبی دڵتەزێن ترە. ئێستێ باشووری کوردستان بۆتە دوو توێژ،چینی گیرفان پرێ دەسەڵات کە وەک گەنە بە جەستەی ئەو خاکە چەسپاوە و خەریکە ژێرخانی ئابووری ئەو خاکە دەداتە بیانیان. چینێکێش کە زۆرینەن خەڵکی هەژاری ئەو خاکەن کە ژیانی رۆژانەیان سات بە ساتە وبۆرۆژی دواییش دەڵێن: خوداکەریم وخەفوورە!
دەڵێن: مستەفا بارزانی شۆڕشێکی لەسەر کەرکوک دانا ونەتوانی وەریبگرێتەوە. مەسعودی کوڕیشی دەڵێ کەرکوک بە ئێمە سەهلە بەکوڕی/ بابۆش/ وەرناگیرێتەوە! هەروەک دەزانن،، بابۆ،، کوڕی هەری بچووکی بنەمالەی بارزانییە کە بە ناوی بابیان کردوە. مەبەستم لەو کورتە قسانەئەوەیە:
ئەوڕۆکە د،نەجمەددین کەریم، لەلایان یەکێتی نا نیشتمانی بۆتە دمڕاستی کەرکوکیان. دڵیان بەوە خۆشە کە دژی بنەماڵە بارزانی لەوێ هەمە کارەی هیچ لەدەست نەهاتوون. ئەورۆژانە لافاوێکی گران ئەوشارەی داگرت. خەڵكی هەژار زەرەدیان وێ کەوت. دەیان گووت: زۆرمان هاواری کاربەدەستی ئەوشآرە کرد کە یارمەتیمان بدەن، بەڵام کەس ئاوڕی وێنەداینەوە! وادیارە دەسەڵاتی تاڵەبانیش لە کەرکوک بەرگەی سێڵاوێکیش ناگرێ.
خێزانی ژنی جەلال کوردکوژ، هێرۆ، هەتا دوینێ مێردەکەی سەرۆککۆماری عێراق بوو، نەیدەگووت پێم مەڵێن، خانمی یەکەمی عێڕاق. ئێستا کە مێردەکەی زمانی گۆناکاو لەکار کەوتوە دەفەرموێ،پێم خۆش نەبووە ئەو ناوەم لەسەربێ! چون پێشمەرگەبووم.ئەوەی کە لەرابوردوودا چۆن بووە،ئەو حیزبەی کە ئەو تێدا ئەندام بووە، کام دەسکەوتی بۆ کورد بەدیاری هێناوە و چەندی خزمەتی داگیرکار کردوە من باسی ناکەم. بەڵام لەوماوەیەداکە بارودۆخ بەو شێوەیە شڵەقاوە ئەو بنەماڵانەی کە هەتاڕادەیەک توانای ماڵییان باشە، دەستە دەستە روولە تورکیە دەکەن ولەوێ زەوەی وخانووبەرە دەکڕن! ترس لە داهاتووی ژیان لەسەر سایەی ئەو دەسەڵاتەدا ئەو رێکارەی دروست کردوە.! بەوشێوە بچێتە پێش وڵات چۆل دەبێ. ئەوەش یەکێکە لە سیاسەتەکانی، بارزانی+ ئەردۆغان، بۆ قەڵاچۆکردنی وڵات!
ئەوەی کە من زۆرم پێ سەیرە ئەوەیە، لە چەند مانگی رابوردوودا پاڕلمان ودامودەزگای حیزبی ودەسەڵات چی لێ‌هاتووە وبەرەوکام ئاقاردا دەڕوا سەدان بابەتی دیکە کە رۆژانە تاکی کورد لێی ئاگادارە وبە پەرۆشەوە دەڕوانێتە داهاتووی سیاسی وکۆمەڵگاکەی لەبەر چاوانە. کە چی لەودەموو دەستەدا خانمی یەکەمی پێشووی عێڕاقی / فدڕاڵ / ! گڕووی گرتووە کە حوکمە ئیللاوبیللا دەبێ لەمەوە بەدواپێم بڵێن،،، دادە،،،!! چون وام پێخۆشە. خەڵكی هەژار بۆ نانی شەوانەی خۆی بە ئاوروئاودادەدا، مندآڵی کوڕي فەقیر دەبێتە پێشمەرگەو شەهید دەبێ. کەس ناڵێ ژنی خاس کوا کاتی ئەو قسە قۆڕانەیە. ئێمە لەسرودی نەتەوەییماندا پێکەوە هاوار دەکەین / دینمان ئایینمان هەر نیشتمان /. کەچی واوێدەچی نیشتمانی بن دەستی بارزانی تاڵەبانی لەسەر مانەوی/ سەرۆک/ ونازناوی / دادە/ پەکی کەوتووە!
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستاپۆست.
٩/١١/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە