داروینی چوار

Friday, 20/11/2015, 23:01

3524 بینراوە


داروین چوار چیە و لە چیەوە دروست بووە؟
زانایانی بواری فەلەکناسی باوەڕیان وایە کە سەده ها هەسارەی تر هەبێت لە گەردوندا  کە ژیانی تێدا بێت، بەڵام تا ئێستا بەداخەوە مرۆڤ نەیتوانیەوە پێشکەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنێت لە گەشت کردن بۆ هەسارە دورەدەستەکان، ئەمەش وای کردوە تەنها بتوانین بە تیۆری باس لە بونی ژیان بکەین لەسەر هەسارەکانی تر.
زانایان چیان کردوە تا بتوانن بزانن ئەگەر هەسارەیەک هەبێت وەک زەوی دەبێت چ جۆرە زیندەور، ئاژەڵ یان ڕوەکێکی تێدا بێت؟
هاتون بەرنامەیەکی کۆمپیوتەرییان دروست کردوە  واتە simulation  و هەموو تایبەتمەندیەکانی ژیانیان پێ داوە ، واتە ئەو زانیاریانەی کە ئێمە هەمانە لەسەر زەوی وژیان تێیدا هەمووی دراوەتە کۆمپیوتەرو ئەویش لە ماوەی ١٥ ساڵدا ئەنجامەکەی داوە بەدەستەوە.
ئەنجامەکەی چیە؟
ئەگەر ژیان هەبێت بە هەمان ئەو مادانەی کە ئێمە هەمانە لەسەر زەوی هیچ کات مەرج نیە کە هەمان جۆی ژیان و بونەوەر لەسەر هەمان هەسارە بونی هەبێت.
ئێستا فەرموون لەگەڵ ئەم ڤیدیۆیە کە ئەنجامی لێکدانی هەموو زانیاریەکانە بەڵام دەبینیت کە ژیان لەسەر هەسارەی داروینی چوار زۆر جودایە وەک لە ژیان لەسەر زەوی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە