لە پەنای ماڵی خوداوە

Thursday, 24/12/2015, 18:23

2171 بینراوە


لە جەزیرەی عەرەبیەوە
هەر لە پەنای
ماڵی خواو پەیامبەرەوە،
کۆبونەوە
تێرو برسی ، ڕیشن بێ ڕیش
سپی و ڕەش پێست
سەر بەڕوتی و بەعەگال و
مێزەرەوە،
سی و چوار دەوڵەت کۆبونەوە
فتوایاند
لە دوا ڕۆژی کونگرەوە،
هاوپەیمانی
سەربازی ئیسلامی تێکڕا
پەیوەستەبن
بە فەرمانی جەلادەکەی
ئەنقەرەوە،
ئێستا لە دوای فتوای ئەوان
سوپای ستەم
خەڵتانی خوێنی کردووە
مناڵانی
بێنازی جزیرەی بۆتان،
جزیرەی کورد 
نیشتمانی ژیانی ئازاد و ئەوینە،
ئاخر ئەوێ
شوێنی عەشقە مەزنەکەی
مەم و زینە،
شاری شیعری مەلای جزیری و
خانی یە،
ئەوێ زێدی بەهای مرۆڤ و
جوانی یە،
خۆ هەر دەبو چاوەڕوان بین
بۆو هەڵوێستە،
لە چاوی جاهیل و جەلاد
لە چاوی دۆلار پەرست و
خوێن خۆر و نەوت خۆر و گەواد،
مناڵی کورد
هەموی تێکڕا تیرۆریستە!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە