• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کوردۆ شوانی: ڕووداو بوو یان تیرۆر؟

لە یاسای دارستاندا شێر پاشایەكی بەهێزە و بۆ تێركردنی خۆی سڵ لە هیچ گیاندارێكی تر ناكاتەوە ، بەڵام یاسایەكی تایبەتی هەیە ئەوەش ئەوەیە كە تەنها ئامانجی پەیداكردنی ژەمێكە بۆ درێژەدان بە ژیانی خۆی نەك سڕینەوە و پاكتاوكردنی هەمو ئەوانی تر، هاوكات لەناو سەرجەم ئاژەڵە گۆشت خۆرەكاندا كردەوەكانی گورگ جێی سەرنج و سەرسوڕمانە، چونكە زیان گەیاندنی وچاوچنۆكی و كۆمەڵكوژكردنی ئەوانەی توانای بەرگری كردنیان لاوازە لە بەرامبەریدا كەم وێنەیە،  دەرئەنجامی پەلاماردانەكانی ئەوەند دڕندانە و قێزەوەنە هەمو پەلاماردانێكی...

کوردۆ شوانی: خۆ خاوەنی؟

خاوەن خۆبن خوانێک سازکەن هەرکەس بەڕەنگی خۆیەوە خاوەن بەش بێت، شەڕە دەنوک دەردی بێ دەوایە تاکەی ڕاوێژکارتان قەلە ڕەش بێت؟ڕەنگەکان ڕیزبن بۆ ڕازێک پێکەوە ڕازاوەترن ڕای جیا هەش بێت،ناکۆکی کارەساتێکی کاولکارە کارێ بکەن هیوا بۆ ئایندە گەش بێت.

کوردۆ شوانی: شاژنی زیندان؟

لە سەردەمی شای ئێراقەوە شاژنە،بۆ کورد نەبوو ھەمیشە دۆستی دوژمنە،ئەوان ڕەگی  شای کوردیان دەرکرد لە بنا،ھەربێدەنگ بون لە ئاستی ستەم کردنا،ئێخۆ مرۆڤ کۆتا وێسگەی ھەرمردنە،کورد بۆ عالەم خەریکی شیوەن کردنە،بەڵام بۆخۆی ڕێگا ڕاستەکەی لێ ونە، ھەر خەریکی کردەوەی بێ سەروبنە،بەئێمەچی  شاژن مردووە...

کوردۆ شوانی: ئاشقیانم

من ئاشقی ئەو کچانەم کە ئاشقیخاک و وڵات و ئازادین،لە دڵەوەئەشقی ئەو شۆخ و شەنگانەملە سەنگەردادژی ستەم و نادادین،ئەوینداریتاڵ بە تاڵی ئەو پرچانەمکە دوژمنان لەبەرچاویان وەکو مارە،شێت و شەیدایئەو گەردنە بڵندانەملێی دەترسنجەلاد و پەتی سێدارە،من حەیرانیئەو بەژن و باڵا زراڤەمکە بوو بە بەگڕتۆپ و تانگ...

کوردۆ شوانی: موسڵمانیەتی بە واتای مەرگدۆستی نییە

بەو بیرکردنەوە عاتیفیەی بەشێک لە گەنجانی کورد گوزارشت لە ھەستی خۆیان دەکەن نە خودی ئەو کەسانە قازانج, دەکەن نە ئاینەکەیان گەشەی پێدەکات, ھەروەھا نەتەوەکەشیان ھیچ بەرژەوەندیەکی نەتەوەیی بۆ دەستەبەر ناکرێت, کوشتنی (ئاندری کارۆلۆڤ) باڵوێزەکەی ڕوسیا لە ئەنقەری پایتەختی تورکیا دور و نزیک بە چاک و خەراپ پەیوەندی...

کوردۆ شوانی: لێژنە بۆچی؟!

دروستكردنی لیژنە بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان و بەدواداچون بۆ كەیس و دۆسیە جۆراو جۆرەكان لە باشوری كوردستاندا ، ئەوەندە بێ بەها بووە هیچ هاوڵاتیەك متمانەی پێی نەماوە، چونكە تائێستا هیچ لیژنەیە دەرئەنجامێكی باشی لە بەرژەوەندی كەسانی ستەم لێكراونەخستۆتە بەرچاو كە جێگەی دڵخۆشی بێت و متمانە بۆ خەڵك بگەڕێنێتەوە،...

کوردۆ شوانی: لە شەڕی ئەهریمەن و ئاهورامەزدا، ئایا فریاد رەسی ئاشتی و پێكەوە ژیان سەردەكەوێت ؟!

لە بەرگی پێنجەمی زنجیرە نوێی كتێبی پرسی كورد و ڕێگەچارەی نەتەوەیی- دیموكراتی بەڕێز ئۆجالان چەند یاداشتێكی سەرەنجڕاكێشی ژیانی خۆی بڵاوكردۆتەوە.------------------------------------------ئەم پەرتووكەی دابەش كراوەتە سەر نۆ بەش و لە بەشێكی كتێبەكەدا سەبارەت بە منداڵیی خۆی، دەگێڕێتەوە: "لە سەردەمی منداڵیمدا...

کوردۆ شوانی: جەلەمۆرد ، گەورەترین قوربانی فەرامۆشكراو !

گەلی كورد خاوەنی چەندین قوربانی مەزن و كارەساتی دەڵتەزێنە كە دەرخستن و ناساندن و بە ڕۆژڤكردنی وێژدانی مرۆڤایەتی دەهەژێنێت، بەڵام جێگەی داخێكی گرانە بەشێكی زۆری هێشتا بە بێدەنگی و شاراوەیی ماوەتەوە نەك بە مرۆڤایەتی نەناسێنراوە بەڵكو خەڵكی كوردستانیش وەك خۆی ئاگادارینین وئاشنای مەرگەسات ونەهامەتیەكانی...

کوردۆ شوانی: پێش ئۆغڵۆ ئەردۆگان كودەتای كرد؟

كەسایەتی سەرۆك كۆماری توركیا لە ئێستادا بە تەواوی ماسكە ساختەكە لە روخساری لادراوە و ڕوی راستی وەك دیكتاتۆرێكی شەڕناگێز بۆ دۆستەكانیشی ئاشكرابووە، ئەردۆگان لە پێناو كورسی سەڵتەنەت و دەسەڵاتخوازی خۆیدا سڵ لە هیچ كارێكی ناڕەوا ناكاتەوە، بەتەواوی لە هەموبەها مرۆڤایەتیەكان دوركەوتۆتەوە, ئەو كوڕی پیاوێكی...

کوردۆ شوانی: لە ڕۆژی شەهیدانی گۆپتەپەدا چی بكرێت؟

وەك هەمو ڕۆژە پڕ لە خەم و چاوەڕوانی و نائومێدی وكارەسات بارەكانی تر،ئەمڕۆ 3\5\2016 ڕۆژی كیمیا بارانكردنی گوندی گۆپتەپەو دەوروبەری بو، ئەوەی جێگەی سەرنجە لە سەرجەم یادەكانی قوربانیەكانی كوردستاندا ئەوەی هەمیشە وەك خۆیەتی  و گۆڕانكاریەكی لێبەدی ناكرێت و زۆر ئازار بەخش و دڵ هەژێنە تەنها ڕشتنی فرمێسكی...

کوردۆ شوانی: بەشاری ئەسەد و حەکیمی بەشار

بێگومان وڵاتانی داگیرکەری کوردستان هیچ جیاوازیان نیە لە دوژمنایەتی کردنی گەلی کورد ، مەگەر کردەوە دژەمرۆڤایەتیەکانیان ئاستی پێوانەیی کەم و زیادی هەبێت، بەهەمان شێوەی یەکتر سەرۆکە دیکتاتۆرەکانیان جیاوازیان نیە و لە دەرفەت دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی تاوانی گەورەترو سڕینەوەی نەتەوەی کورد، ئەوەی لە قامیشلۆ ڕویدا...

کوردۆ شوانی: سەد ڕۆژ بەرخۆدانی سور

لە دوای سەد ڕۆژ بەرخۆدانی كۆبانێ ئاسای یەكینەكانی پاراستنی سڤیل ، وەزیری ناوخۆی حكومەتەكەی  ئەكەپە ڕاگەیاندووە كە ئۆپراسیوێنەكانیان بۆ سەر ناوچەی سور كۆتایی پێهێناوە، وەك هەمیشە لە بانگەشەیەكی چەواشەكارانەدا ئاماژە بەوە دەكەن، گوایە 271 ئەندامی پەكەكەیان كوشتووە، هەڵبەتە شەهیدكردنی منداڵێكی چل ڕۆژە...

کوردۆ شوانی: لێگەڕێن گەریلا كاری خۆی بكات

تۆمەت بەخشینەوە و قسەی ناڕاست و چەواشەكردنی خەڵك لە پێناو بەرژەوەندی حزبی و ماڵباتی و تاكەكەسی و بۆ ڕازی كردنی دڵی دوژمنان , كردەوەیەكی زۆر نامەردانەو دوور لەهەمو بەهاو ئاكارێكی مرۆڤانەیە, ئاساییە ناكۆكی هەبێت سەبارەت بە سیاست كردن و بیرو ڕای جیاوازو جیهانبینی وخوێندنەوە بۆ دۆخەكە ، دەكرێت مودایەك لە...

کوردۆ شوانی: باڵی سیاسی داعش هار بووە

ئاشکرایە چەتەو تیرۆریستەکانی داعش بە هاوکاری باڵە سیاسیەکەیان کە حزبەکەی ئەردۆغانە تەنها کوشتن و سەربڕین و ئەتک کردنی مرۆڤ بەبنەما ناگرن، بەڵکو شارستانیەت و ئاسەوارو شوێنەوارە مێژویەکانیش وێران دەکەن، ئەوەش بەڵگە نەویستە چونکە هەموکەس لە ڕێگەی ئامرازەکانی ڕاگەیاندنەوە ئەوڕاستیەی زانیوە کە لە هەرشوێنێک...

کوردۆ شوانی: شەرم مەكەن و ڕاستیەكە بە خەڵك بڵێن

بۆ نەگبەتی كورد یەدەگی‌ نەوتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، بە 45 ملیار بەرمیل دەخەمڵێندرێت لە ریزبەندی‌ جیهاندا بە پلەی‌ دەیەم دێت، ئەم ڕێژەیە بە 4.5%ی‌ هەموو جیهان‌ و  10% بۆ 15%ی‌ نەوتی‌ عێراق دەخەمڵێندرێت , نەوتی كەركوكیش كە لە ئێستادا كەوتە دەستی هەرێم بڕی  10 بۆ 13 ملیار بەرمیل نەوتی هەیە، بەو پێیە...