هەموو کەس لەم ڕۆژهەڵاتەدائەگەرى هەیە ببێتە فاشیستێک

Sunday, 27/12/2015, 0:26

1640 بینراوە


باوکێک ، مامۆستایەک ، پیاوێکى دینى ، دایکێک ، خوێندکارێک ، کرێکارێک ، ئەکتەرێک ، گۆرانیبێژێک ، نووسەرێک ، سەرکردەیەک ، بەرپرسێک ، ڕۆشنبیرێک ، بەڕێوەبەرێک ، هەموو مرۆڤێک .. ئەگەرى هەیە ببێتە فاشیستێک ..
چونکە لەڕۆژهەڵات دا فاشیزم وەکو سیستم کار دەکات ، لەپەروەردە وکۆمەڵایەتى وسیاسەت وبوارە گشتیەکان دا مرۆڤیکى توندوتێژ وخوێن ڕێژ بەرهەم دێنێت ، خۆى لەچەندین بەرگى جیاوازدا دەخوڵقێنیت لەبەرگى دینى وناسیونالیستى ولیبرالى ومارکسى دا ..
وەکو چۆن پیاوێکى دینى ئەکرێ ببێتە فاشیستێکى توند ، ئەکرێ مارکیس وبێ دینێک ببێتە فاشتیستێکى خوێن ڕێژ ..
بۆیەئەگەر دەستکارى کۆى ئەو عەقلیەتە نەکریت کەلەسەر ئەم سیستمە کار دەکات ولەڕیشەوە گۆڕانکارى لێ نەکرێت ، ئەوا مەحاڵە بەئاسانى لەم سیستمە فاشیستیە دەربازمان بێت ، ئەوەى کەلەسوریا ولیبیا ڕوو دەدا دوور نیە لەژێر ناو شوێنى جیاوازدا لاى خۆمان دووبارە نەبێتەوە ، فاشیزم کات وشوێن دیاریکراو نیە ، لەهەر شوێنێکدا زەمینەى بۆ بڕەخسێت وبوارەکانى بۆ فەراهەم بکرێ دەردەکەوێ ، تاکە کەسێک پێوەرێکى سەرەکی نیە بۆ فاشیزم واتا ناکرێ ئێمە بەمردنى صەدام یاخود ئەتاتورک یاخود بەشار ئەسەد بڵیین فاشیزم کۆتایى هات ، چونکە فاشیزم کولتورێکە هەمیشە لەژێر بەرگى جیاوازدا خۆى نوێ دەکاتەوە .
گرفتەکە لەڕۆژهەڵات دا وبەتایبەتى لەووڵاتى خۆمان دا ئەوەیە ، فاشیزم تەنها لەسیاسەت دا کورتکراوەتەوە  ، لەنێو سیاسەتیش دا تەنها لەیەک کەس دا کورتکراوەتەوە ، بوارەکانى دى ، کون وقوژبن وسێکتەرەکانى دى پەراوێز وپشتگوێ خراوە ..
بەرپرسێک گەندەڵیەکى ئابورى دەکات فاشیزمە ، دادوەرێک ناعەدالەتى دەکا فاشیزمە ، مامۆستایەک هەڕەشە لەخوێندکارێک دەکا فاشیزمە ، باوکێک کوڕەکەى خۆى ماڵ بەدەر دەکا فاشیزمە .. 
کاتێک سەرۆکى ووڵات ، هەڵدەستێ بەڕیگە گرتن لەسەرۆک پەرلەمان بۆ کارەکەى ئەوە ئەوپەڕى فاشیزمە ، ئەندام پەرلەمانێک بەبڕیارى حیزبەکەى نەک خەڵک دەجوڵیتەوە فاشیزمە ..هتد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە