جەنابی شێخ سەیرێکی کوردستان بکە

Thursday, 14/01/2016, 1:01

1974 بینراوە


قسەم لە سەر ڕانک و چۆخە کوردیەکەت نیە، چونکە سەدام و ئەحمەدی نەژاد بە هەمان ڕێک پۆشی نمایشی سیاسی یان بە جل و بەرگی کوردییەوەکردووە، کارم بە پێگەوپلەکەشت نییە دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ، لە بەرئەوەی سازییەکەی جەنابتان ئەوەندەی ئیخوانیە ئیسلامی نییە، ئیسلام بە مانا جەوهەریەکەی، بەڵام دەکرێت وەک مرۆڤ ڕوبەڕوی پرسیارێکت بکەینەوە چونکە دڵنیام لە مرۆڤ بونت هەروەها خاونی پێش ناوی دکتۆر و پرۆفیسۆریت، ئایا جەنابت هیچ هەستێکی مرۆڤدۆستانە بۆ گەلی کورد لە ناختدا بونی هەیە? دڵنیابە هەمو کەسێکی خاوەن ویژدان و مرۆڤدۆست ئازار و مەینەتیەکانی مرۆڤایەتی ئازاری پێدەگەیەنێت، بۆیە ئەرکی مرۆڤایەتیە داکۆکی لە قوربانییەکانی غەزە بکەیت و هاواری بەدەنگەوەچونی برسیەکانی شارۆچکەی مەزایا بکەیت، بەڵام ئەوەش ببینە وەک مرۆڤێکی خاوەن ویژدان نەک وەک کوردێک ئەوەتا هاوفکرێکت کە هەڵگری هەمان ئایدیای تۆیە لەو تورکیایەی زۆر جار جەنابت ستایشی دەکەیت، کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات، ماڵی کورد وێرن دەکات ، تەرمی ژن و منداڵ لە سەر شەقامەکانەو جەلادەکانی ئەردۆغان ناهێڵن بەخاک بسپێردرێن، زیاتر لە چل ڕۆژە بەتۆپ و تانگ ماڵی کوردی موسڵمان وێران دەکرێت، زیاتر لە پەنجا تەرمی بێناز لە ساردخانەکاندایەو ڕادەستی کەس و کاریان ناکرێنەوە، هەر ئەمڕۆ 10\1\2016 لە شاری وان دوانزە لاوی کورد بەشێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکوژکران، ئەوەی باسمکرد مشتێکە لە خەرواری تاوانەکانی ئەکەپەو ئەردۆغان ، ئایا مرۆڤ چۆن دەبێت بێدەنگ بێت? مرۆڤێک هەڵگری ئەو هەموناوە زلە بێت دەکرێت هێندە بێ ناوەڕۆک بێت? مرۆڤ بون، موسڵمان بون، ئاکادیمی بون، بەڕاستی ناکەونە ژێر پرسیارەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە