قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامێكی نوێی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی

Monday, 18/01/2016, 12:04

3491 بینراوە


 قوبادی كوری تاله‌بانی كه‌یه‌كێك له‌ به‌ڵاكانی تاله‌بانیه‌ بۆ دنیای سیاسه‌ت ، جونكه‌ له‌رێگای  پله‌ و پایه‌ی باوكیه‌وه‌ به‌یه‌ك هه‌نگاو پله‌یه‌كی  به‌رزی له‌م وولاته‌  وه رگرت .   قوباد تا نه‌ببوه‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌واشه‌ی زۆری خه‌لكی كرد،  كه‌گوایه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی {ساده‌ و هه‌ژار دۆسته‌} ، وه‌ك سموره‌ به‌سه‌ر داردا هه‌لده‌گه‌را به‌لام له‌بری گوێز  ، لافیته‌ی لێ ده‌كرده‌وه‌ .  به‌سازه‌كه‌ی موسیقای ئه‌رێ له‌یلێی بۆگه‌نج لێ ده‌دا  ، ده‌جوه‌ سه‌رتاشخانه‌ گشتیه‌كان ، ساده‌ بوو له‌گه‌ل خه‌لك به‌س مابوو بچێت  دامه‌ له‌گه‌ل خه‌لكی قه‌راج و كه‌ندیناوه‌ بكات .... به‌ڵام به‌قودره‌تی قادر كه‌بووه‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران نه‌ سموره‌ بونی ما ؟، نه‌هونه‌ر و سه‌ردانی سه‌رتاشخانه‌كان ، بۆخۆی له‌گه‌ل نیچیری ولاش زاوای سیاسی به‌یه‌كه‌وه ن ده‌لێیی یه‌كێك له‌كوره‌كانی مه‌لا مسته‌فایه‌ !؟ جونكه‌ هیج جیاوازیه‌كی له‌گه‌ل حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی نیه‌ .  پارتی  تاوان وناپاكی و تاڵانی ده‌كات ئه‌میش بۆیان  پینه‌  ده‌كات .   نه‌ك هه‌ر قوباد سه‌یركه‌ن بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی  به‌گوته‌ ده‌لین ئێمه‌ دژی سیسته‌می بنه‌ماله‌ی بارزانین و جه‌واشه‌ی جه‌ماوه‌ری گوران و ده‌نگه‌ ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌لك ده‌كه‌ن ،  له‌لایه‌كی تر له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی بارزانی تالانی نه‌وت ده‌كه‌ن ، له‌كه‌یسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم   به‌پراكتیكی مامه‌له‌ له‌گه‌ل بارزانی وه‌ك سه‌رۆك ده‌كه‌ن . میدیاكانیان له‌ ره‌خنه‌گرتن  له‌پارتی بێده‌نگه‌ ؟ قوباد و نیجیر وه‌ك دوو نوێنه‌ری بنه‌ماله‌ی بارزانی وتاله‌بانی له‌هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك كۆكن ؟ وه‌زیر  ده‌رده‌كرێ و سه‌رۆك په‌رله‌مان رێگای لێده‌گیرێ و بودجه‌ ده‌دزرێ.... ، ئه‌و وه‌ك باوكیتی  كورسیه‌كه‌ی خۆی گرتوه‌ ، هه‌قی به‌هیج كێشه‌یه‌ك نیه‌ ،ته‌نانه‌ت به‌كێشه‌كانی یه‌كیتیشه‌وه‌  .  ئه‌بله‌ شانازیشی جار جار بابه‌تێك بۆ جه‌واشه‌ی خه‌لك ده‌نوسێ ،  به‌لام له‌ملای تره‌وه‌   له‌ژێره‌وه‌ له‌گه‌ل پارتی  رێك ده‌كه‌ون .   بۆ جه‌واشه‌ی خه‌لكیش  نوێنه‌رانی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ هه‌ندێ دێر ده‌نوسن تا وه‌ك دلی شه‌قام و خه‌لكه‌كه‌یان راگرن  .
  ئیستاش به‌نیازن  و بلین  ئێمه‌ له‌گه‌ل پارتی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند خالێك  رێك كه‌وتوین و باسمان كردوه‌ ،  بێ ئاگا له‌وه‌ی خه‌لك هوشیاره‌ و سه‌یری كرداره‌كان  ده‌كات نه‌وه‌ك گوته‌ ونوسینه‌ بلاوكراوه‌كان ، جونكه‌ هه‌ر سێ باڵی یه‌كیتی بونه‌ته‌  په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كانی پارتی  و به‌هیزكردنی كه‌به‌ئاره‌زوی خۆی  سیاسه‌ت به‌ناوی هه‌رێمه‌وه‌ بكات ، به‌تایبه‌تی  ئه‌و قوباده‌ی كاری بۆته‌   گوته‌بێژی و په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كانی حكومه‌تی پارتی  و بنه‌ماله‌ی بارزانی . گه‌را راست نیه‌ با نمونه‌یه‌ك له‌جیاكاری خۆی و یه‌كیتی له‌روداوه‌ سیاسیه‌كان دیار بخات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە