ڕاپەڕینى ئەمجارەى خەڵک لە پێناوی چیدا؟

Saturday, 23/01/2016, 19:28

2091 بینراوە


ماوەیەکە مەقۆمەقۆى ئەوە هه یە کە راپەڕێنێکى جەماوەرى بکرێت بۆڕاماڵێنى دەسەڵاتدارنى کورد  لە پێناو ڕزگاربونیان لە دەسەڵاتى سەرکردە فاشیلەکانى کورد و خۆشگوزارنیە بۆماڵ ومنداڵیان 
بۆیە ڕاپەرێنى ئەمجارە لە پێناو ناندایە  کە بەرپرسە گەندەڵ ودزکان زۆر بێ شەرمانە دەستیان خستوەتە  ناو قوت وبینەقاقەى  خەڵکەوە 
هەر بەوە نە وەستاون بە ڵکولە ئێستا دا لە سەرمل ملانیە ناشەریفیەکانیان  بۆ لەدەست نە دانى کورسى پیسیان  دەست بۆهه موکاربژاردە یەکى  نادروست ودژە مرۆف دەبەن لە پێناو مانەوەى  خۆیان و چواردەوەرکانیان...
ئەوە نزیکى سى مانگە فەرمانبەران نان و قوتی ماڵ و مندالیان لەقوڕگى گورگدایە  مانگ لەدواى مانگیش لە ساییەى فرۆشتنى نەوت و داهاتى ناخۆ موچەى فەرمانبەران بەرەو تارمایی و تاریکى هەنگاو دەنێت ئەگەر واش بەردەوام بێت نوزە لە خەڵک ئەم هەریمە دەبڕن بە ناوى شەرى دژە داعش وتیرۆرە کە بە برواى من شتێکى لە و بابەتە بونى نیە بەس بۆ کپ کردن وبێدەنگ کردنى خەلک وجەماوەر
دەپرسین داهاتى ٢ساڵى نەوت لەکوێ ولاى کیە؟
دەپرسین دەهاتى ٢ساڵى ناوخۆ لە کوێ و لاى کیە؟
دەپرسین داهاتى ٢ساڵى مەرزەکان لەکوێ و لاى کیە ؟
دەپرسین بودجەى لە ١٧% بە شى کورد لە عێراق لە کوێ ولاى کێە ؟؟
ئێوەى سەرانى گەندەڵ و دزو تاڵان چى ومافیایی  ئەم هەرێمە کە تواناى حوکومەتدارى  ووڵات بە رێوبردنتانیە یان دەست بەردارى  حوکومەت بن بە شەرمەزارى و ڕیسوایی  یان ووڵات بە جێ بهێڵن بۆ خەڵکە دلسۆز و خمخۆرەکەى با ئەم هەرێمە کە بە خوێنى هەزاران کە س ئازاد کراوە بە هۆى نە زانین وگەمژیی ئێوەوە لە دەست نەچێت  کوردیش هیچ نەبێت هەرێمێکى هه بێت لە سەربژى بە ئازادى
با هاونیشتیمانان  و خەڵک تف و نەعلەت  لە ڕاپەرێنى ساڵى١٩٩١نەکەن بە هۆى ستەمکارى حوکومرانى و ئێوەوە ......
ڕاپەرینى ئەمجارە  لە پێناو  کرى خانودایە .....  دەستى  دەرە کى و کەسى لە پشت نیە
ڕاپەرینى ئەمجارە لە پێناو  کارە بادایە .............دەستى ئەم لاو لاى لە پشتەوە نیە
ڕاپەرینى ئەمجارە لە پێناوى ئاوى خواردنەوەى پاکدایە  ....خەنجەر وەشاندن نیە لە پشتەوە بوەشێنرێت 
ڕاپە رێن ئەمجارە لە پێناو نان دایە نان   .........................
ڕاپەڕێنى ئەمجارە  لە پێناو ژیاندایە  بۆ ئەوە ى  تۆزێک  بە ئاسودەى بژێن  لە هەرێمى کورداندا 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە