کۆیلە جاش

Sunday, 21/02/2016, 21:36

1962 بینراوە


ئێستا سێ بەشی نیشتمان
وێران دەکرێ
بە تۆپ و تانک و فڕۆکە،
ئێستا ناپاک
وڵاتێ شاباش دەکات و
بەسەرشۆڕی
لە پێش دوژمن لە سەرچۆکە،
ئێستاگورگێ
سێ کەڵبەی لە جەستەمانەو 
خوێن دەڕێژێ،
سەیری ئەوە شەرمەزارییە
گوێڕادێرن
نۆکەرەکەی ئەردۆی فاشیت
چی دەبێژێ،
ئاخ لە دەس جاش و نۆکەران،
بون بەخۆرەی 
خاکی پیرۆزی کوردستان،
تورک لە باکور
لە جزیرەو سوری ئامەد
کۆمەڵ کۆمەڵ
ئازادیخواز دەسوتێنێ،
تورک لە باشور
لە خواکورک و خنێرەو ە
هەتا قەندیل
بۆمبی یاساخ دەبارێنێ،
لە ڕۆژئاڤا
لە کۆبانێی سەربەرزەوە
هەتا عەفرین
بە تۆب باران و بەچەتە
خەونی وایە
دەسکەوتەکان بشێوێنێ،
پێمان ناڵێن
ئەی مافیاکانی نەوت وگاز،
هەتاکوکەی
لەبەرپێی دوژمنەکاندا
کەللەی پوچتان
دادەنێن وەکو بەردەباز،
ئیتر بەسە
ناپاکی کردن درۆ
بەداگیرکەر
مەڵێن دۆست و دراوسێی باش،
گەل دەزانێ
کێیە وڵات دەپارێزێ 
بەگیانی خۆی
کێیە وڵات دەفرۆشی و
بێ شەرمانە
خۆی کردووە بە کۆیلە جاش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە