مەسعودی مەلا مستەفا و ڕەجەب تایب ئۆردوگان دەڵێن: پەکەکە و پەیەدە یەک شتن

Sunday, 27/03/2016, 20:51

1914 بینراوە


دوژمنە سەرسەختە موسڵمانەکەی کورد، ڕەجەب تایب ئۆردوگان لە کوشتن و خوێنڕشتنی کورد تێر نابێت، کورد لە هەرکوێ بێت دوژمنایەتی خۆی بە ئاشکرا نمایش دەکات. هەموو هەوڵێکی دا پەیەدە لاواز بکات و هەردەم داعش و پەکەکە و پەیەدە وەکوو یەک بناسێنێت. ئەم سوڵتانە موسڵمانە نەخۆشەی کە خەونی خەلافەتێکی عوسمانی نوێ دەبینێت، ئەوەندە دڕندەیە لە یەک هەناسەدا شۆرشگێڕەکانی پەکەکە و پەیەدە لەگەڵ داعش وەکوو یەک هێزی دڕندە و ناموسڵمان و وەحشی باس دەکات..
مەسعودی مەلا مستەفا لە چاوپێکەوتنێکدا بەر لە چەند ڕۆژێک لەسەر هەمان ڕێچکەی تورانە دۆستەکەی دەڵێت، پەکەکە و پەیەدە یەکشتن. بۆ مەسعودی مەلا مستەفا ئەم قسەیە لەم کاتەدا دەکات، ئەم پیاوەش خەون بە سەربەخۆی کوردستانەوە دەبینێت، بەڵام خەونەکەی جیاوازە لە گەڵ ئەوخەونەی کوردەکان دەیبینن. خەونی ئەو لە بەر خاتری خۆیەتی تا ببێتە قارەمانێکی نەمر و کوردەکان بیپەرستن، گەرنا هەموو دەزانن بانگەوازی سەربەخۆی لەو هەلومەرجەی کوردستانی باشوری تێدایە، بانگەوازە بۆ خۆکوشتن.
خۆبەزلزانینەکەی، مەسعود و خۆپەرستیەکەی و خۆبەستنەوەی بە تورکەکان تا دێت کێشەی بۆ دروست دەکات. ئەو قارەمانانەی کە فریای باشور کەوتن و شەڕی داعشیان دەکرد لە شنگاڵ و مەخمور و کەرکوک، دوای ماوەیەک بوون بە میوان و کوڕەکەی ماوەیەک دوای شەڕکردن گوتی، پەکەکە و پەیەدە میوانن و دەبێت باشوری کوردستان بەجێبهێڵن. هەر دوای چەند ڕۆژێک دۆستە تورانەکەیان کەوتە هێرشکردنە سەر پەکەکە و بە تەیارە دەیان گەریلای قارەمانیان شەهید کرد. ئەو گەریلایانەی تا دوێنێ لە شەڕی داعشدا بوون بۆ پارێزگاری لە باشوری کوردستان.
مەسعودی مەلا مستەفا زۆری بۆ هاتوە، لە بەرئەوەی لە شەڕێکی ساردی سەختدایە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ پەکەکە و پەیەدە و لە دژایەتی رۆژئاوادایە لە سەر خواستی تورکەکان. چاوی بە پێشکەوتنەکانی پەیەدە و ڕۆژئاوای کوردستان هەڵنایە و هەر بۆیە بەو هاوپەیمانێتیەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەرێکا و پەیەدە زۆر ناڕەحەتە و وەکوو دۆستە تورکەکەی ئێستا دەڵێت: پەکەکە و پەیەدە یەک شتن. هەوئەوەندی نەماوە بڵێت، داعش و پەکەکە و پەیەدە جیاوازیان نیە.
مەسعودی مەلا مستەفا لە کاتێکدا ئەم قسانە دەکات کە هەستدەکات زۆری بۆ هاتوە، پەکەکە و پەیەدە نەک لە باکور و ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتوون و بونە نمونەی قارەمانی دیموکراتی بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە و دونیا، لە باشوریش تا یەت پێگەو شۆڕشگێڕیان بەهێز دەبێت و لە ناوچەی شنگاڵیش هێزی یەکەمن و متمانەی خەڵکەکەیان بە دەست هێناوە. ئەم گۆڕانکاریانەش تا یەت مەترسی بۆ پێگەی ئەم پیاوەو و بنەماڵەکەی دورست دەکات. هەروەکوو لە بابەتێکی پێشوتردا پێشبینم کردوە، سەرۆکە خێڵەکیەکانی کورد دەتوانن ببنە گەورەترن مەترسی بۆ سەر دۆزی کورد و کوردستان.
هەورامان سیوەیلی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە