بۆ شیوعییەکان: ئەو رەنگە زەردە لە خۆتان داماڵن، بە سورەوە جوانن

Thursday, 31/03/2016, 19:47

2357 بینراوە


سەرەتا سڵاو ڕێزم، پیرۆزبایی ٨٢ ساڵەی لەدایک بوونی حزب پیرۆز دەکەم،جارێکی دیکەش سەری ڕێزو نەواش بۆ سەرجەم شەهیدانی جیهان بەتایبەت حزب دادەنەوێنم، پاشان هیوادرم کە حزب کەشتی ئاواتی گەل بگەیەنێتە کەناری ئارام، بەڵام دۆستان بەم شیوەی ئێستا هەرگیز ناتوانێت. هاوڕێێانم ناومەێت کە درێژ دادڕی بکەم،بەکورتی دەیبڕێنمەوە،ئەو دەسەڵاتەی کە ئێستا ئێوە تێدا بەشدارن،دەسەڵاتێکە سنوورەکانی دیکتاتۆر فاشیەت و سەرجەم پەسنەکانی دیکەی تێپەڕاندوە،بەڵکوو ئەو دەزگایەی کەئێوە تێیدا بەشدارن لەکۆمەڵێک مافیای سەرسەری هێچی دیکە نین، چونکە تەنانەت مافیاش ئەخلاقیەتی تێدایە،"ڕۆبن هود" چەتەبوو،بەڵام ئەو کۆمەنیستێکی ڕاستەقینە بوو،ئەو دزی لە فیۆداڵەکان دەکردو دەیدایە هەژاران، هەر ئەوەش ئەخلاقی کۆمەنیستە، کە هەمیشە دژ بە چەتەیی مافیا بێت،نەک پاڵپشتی و هاوخەباتی، هۆکاری لاوازیبوونی حزب هەر ئەو ڕیبازەی  ئێستای حزبە،جا ئەگەر لەغەمی حزب و خوێنی شەهیداندان، دەبێت دەست بەجێ،پێش هەموو شتێک پشت بکەنە بنەمالەی بارزانی و شەرمەزاریشیان بکەن،بەپەلەش لە دەسەڵات بکشێنەوە، وەک بەرەنگارێکی شۆڕشگێڕ ڕەوتار بکەن. من لە دڵسۆزیم بۆ ڕێبازی مارکسیزم وشەهیدانی دێمەگۆ، گەل پێتان ئەڵین حزبە نۆکەرەکەی بنەماڵە، هاوڕێێان بە ئاشکراش زیزبوونی دۆستان لێتان ئاشکرا و زەڵالە. دڵنیام کە شیکردنەوە وبەڵگە پێویست ناکات، چونکەدارو دیواری نیشتمان هاوار دەکەن لەدەست بێدادی دەسەڵاتە مافیاکانمان، تەنانەت دەشت کێوەکانیش جەور ستەمی دەسەڵاتی تێیدا دەبیندرێت و دەبیسترێت،بۆیە لەسەر بەڵگە بورهان ن کردن ناڕۆم،تەنها باسێکی خۆمتان بۆ دەکەم. شەوی کریستاڵی ٢٠١٥ دوای گەڕانەوەم لە سەرکۆنەکردنی نازییەکان لە خۆپیشاندانێکی شیوعیەکانی باشووری سوید، دوای کاتژمێر ١٠ پاشنیوەڕۆ هەستم بە ئازارێکی نامۆ کرد، بەتایبەتی بەشی چەپی سنگم هەروەها هەستم بەهیلاکیەکی ناجۆری هەردوو دەسەتەکانم کرد، لەبەر ئەوەی نیشانەکانی سەکتەی دڵم پێشتر خوێندبوویەوەو ئاشنایم لێی هەبوو،دەستبەجێ تەلەفۆنمکرد بۆ ١١٢، لەباس باکردن بەماوەیەکی کورت، دوو پەریزادە هاتنەماڵەکەم، دەستبەجێ بە پشکنینێکی خێڕا، ئیتر دووجاردەرمانێکیان پڕژاندە ژێر زمانم کە بۆنی نەعنای دەدا،دوایش یەکێکی دیکەیان چوە دەرەوە بەپەلە قەرەوێڵەی ئامادەکردو وەکوو وایەری کۆمپیوتەر کۆمەڵی وایەریان لێبەستم و بەردوام یەکێک لە فریشەکان بەردەوام لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ ناوەندی سەرەکی خەستەخانە، پاشان هایشتمیانە نێو ئەمبوڵانس بەرەو ناوەندی نەخۆشخانەی زانکۆی لوند بەڕیکەوتین،لە ڕیگا دیتیان کە کەمێک لەبەرسەرما دەلەرزم،بەپەلە گەرمایی نێو ئەمبڵانسەکەیان بەرزکردەوە،من خوێندبوومەوە کە سەرما پاڵپەستۆی خوێندادەبەزێنێت،بۆیە پرسم،بەڵام فریشتەکە ووتی: نا ئێستا باش نیە بەڵکوو بەرزتری دەکاتەوە، بەگەیشتمان بە خەستەخانەی زانکۆی لوند دەسبەجێ، بردمیانە ژوورێکی تایبەتەوە، کەمن لەوە پێش لە ئامێرانەم نەدیت بوو بۆیە پرسیم بۆ سکراب خانەمدەنێرن یان هێشتا ماومە؟ یەکێک لە فریشتەکانی دیکە دڵنیای کردم کە تەنها دوو کاژێری دیکە،وەک ئەوەی کە تازە لەکارخانە دروست بکرێت تازەت دەکەیەنەوە، بە پێکەنیەوە ووتی بۆ واتدەزانی هەرخۆت قسە خۆشی! ووتم نا خانمە شۆخەکە، تۆتەنها قسە خۆش نیت، تۆ خونچە لەدەمت دەبارێت،چاوەکانیشت گەوهەر پەخشدەکەن. خانم ووتی بەسە بە کارەکەمان بکەین ئەوەیان کوڕەکە واتا مێردەکەمە، بەتەمای هیچ مەبە. بەڕاستی سەرسامبوومبەو هەموو ڕێز و خزمەتە،ئاخر من نەسویدیم نەئەورپیش، بابایەکی کاتی کورد،یان ڕەنگە لێێان تێکچووبێت بەکەسێکی سویدیم تێبگەن،نا براممادام تۆمرۆڤیت شایستەی هەموو ڕێزێكیت.
ئەو کارە یان نەشتەرگەرییە بە زمانی ناوچەی خۆمان کە باوە پێی ئەڵێن "قەستەرە"،بەزمانی سویدی پێی ئەڵێن "باڵٶنڤدینگ"  بەواتای "میزڵدانی تەون" ی بۆ ڕزگارکردنی ژیان"، یان بۆکردم، دوای دووسێ کاتژمێر بە قسەی خۆشو گاڵتەو گەپ وتەماشاکردنی جۆری نەشتەرگەریەکەمان تێپەڕاند، کە چۆن لوولەیەک لە دەستەوە تێدەپەڕێنن بەناو خوێنەرەکاندا،تا دەگاتە خودی ترومپاکەی دڵ،ئیتر لەوێوە ووردە ووردە،دەست دەکەن بە پاکردنەوەی ئەو شوێنەی کە خوێنەکەی تێزاوە، پاکی دەکەنەوە لە جێگایدا تۆڕێکی لولەی دادەنێن لەناو بۆری خوێندا،تا تەواو جێگە برینەکەخۆشدەبێتەوە. دوکتۆرەکەی پێی گووتمکە جارێکی یدکە سەکتە لێی داویت ئاگادار نەبوویت، بەڵام ئێستا نەشتەریت بۆ ناکەین بەڵکوو کاتت بۆ دەنوسین بۆ٩ مارش،حەزیشدەکەمکە بزانیط لەکاتێکی زۆرباشدافرییای خۆت کەوتوویت ئەگەر هەبوو کەئەگەردرەنگتر بەگەشتنایە، کارەکەت سەخت دەبوو. پاشا دوو سی کاتژمێر بە ئەمبۆلانس گەیاندمیانە، ناوەندی نەخۆشخانەی شاری مالمۆی باشووری سوید،لەوێ ناسیاوێکی عەرەبم ناسیەوە.کەهەمیشە دەیگووت وەڵاعمی تەها حۆرییەکان لێرەن،باشە ئەم هەموو حوریەنەیان لەکوێەوە هێناوە،بۆمن لە دەرەوە نایان بینم؟ بەکورتی لەوێش خزمەتێکی شاهانەیان کردین کە بەڕاستی مرۆڤ خەجاڵەت دەکات،ئەمە سەڕای ئەوەی ئامێڕێ ئاگادارکردنەوە لە ئەوانەی نەشتەری بۆکراوە دەبەستن لە گیانی کەسەکان، کە چرکە بە چرکە زانیاری دەگەیەنێت بە چاودێرەکان کەلەبەردەم داتای چاودێریکراودا ئاگایان لە لێدان وتەنانەت بەرز و نزمی هەموکار وکردارەکانی گیانی نەخۆشەکان،هەمیشەش دوو سێ پەرستار بەدەوری مرۆڤاکانەوەن. ئا لەو کاتەدا بیری هاوزمان و هاوڵاتیانی نیشتیمان کەوتەوە کە جارێکدوکتۆرێک بە ئافرەتێکی دووگیانی گووتووە چیقە چیق دەڵەقٶر،باشدەزانی قاچی بەرزکەیتەوە. ئاخ نیشتیمان ئاخ نیشتیمان ئاخ دانیشتووی کوردستان،چ دەردێکی پڕ بەسۆیت،چ ئازارێکی لەبن نەهاتوویت،ساختەچیەکی وەک مەلاعەلی کەڵک،ڕۆژێک میزی ووشتر دەرخواردی خەڵک دەدات،ڕۆژێک شیاکەی مانگا، یان ساختەچیەکی دیکە پەیدابوە بەناوی حاجی لێزەر،بە چاوتروکاندن بەردی گورچیلەی مرۆڤ دەدۆزێتەوەو چارەسەریان بۆدەکات، یان دوای ئەوو هەموو تەکنیکوتەکەنلۆجیایە قورمارچی ساختەچیەکی وەک مەلا عەلی کەڵەک چارەسەری سەرەتان بۆ خەڵک دەکات.
دوکتۆرێکی کورد کە دوکتۆری دەکرد لەباشووری سوید،ناسنامەی دوکتۆریەکەیان لێسەندەوە،لەبەر ئەوەی بە چەقۆی ماڵەوە خەتەنەی منداڵێکی کردبوو،کەپاکی نەکردبوەوە و هێشتا شیلەی پیازی بوو، ناچارسویدی بە جێهێڵا و گەڕایەوە کوردستان لەوێ کردیان بە بەڕیوەبەری خەستەخانەکان.
لەهەمووشیان ترساناکتر،زۆربەی ساڵی٢٠١٣ لە گورجستان بووم،لەوێش سەردانی دکتۆرم دەکرد،ئەوەی کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جەرگبڕترو ترسانکرم لەوێ دیت، لەبەر ئەوەی کە کەمێک زمانی ڕووسی دەزانم، هەروەها نەخۆشێکی زۆریش ڕوویان لە جۆرجیاو دەکرد بۆ چارەسەر،بەڵام تەنانەت زۆرێک لە وەرگێڕەکانی واینزانیوە کە جۆرجییای ئەمریکایە،وا تێگەیشتوون کە زمانی ئینگلیزی دەزانن، بۆیە ڕووسیزان لەوێ نانی کەوتۆتەڕۆنەوە،‌هەرچەند من بە خۆڕای وەک یارمەتی یارمەتیمداون و بەس،بۆیە لەگەڵ چەند دوکتۆرێکیان بوومە هاوڕی یەکێک لەوانە دوکتۆرە ڕۆزە کە یەکێک بووە کەدوتۆرە ناودارەکانی هەموو سۆڤێت، ڕۆزە خان بەیانیەکان زوو تەلەفۆنی بۆکردم کە چاوەڕێی تەلەفۆنی ئەوەم نەدەکرد، پێێووتم بەپەلە بگەرە ئێرە،پرسیم چی بووە،بەقوڕگی گریاناوییەوە ووتی وەرە توانای قسەکردنم نیە. بەپەلە بەڕێکەوتم و ناچارلەخۆمم دەپرسی دەبێت چی ڕوویدا بێت، کەوتەوە بیرمکە پێری وەرگێڕیم کردوە بۆکەنجێکی تورکمان، ڕەنگە مردبێت و نەزانن کە تەرمەکەی چی لێبکەن چونکەیەکەم جار بوو تەلەفۆنم بۆبکات. گەیشتم بە بەشداری ٥دوکتۆری دیکە ووتی من باوەڕی یەقینم هەیە کەئەم کەسە بە گورچیلە نەخۆشکەیەوە ناردویانە بۆ ئێمەو گورچیلە ساغەکەیان دەرهێناوە لەکوردستان. چونکە ئەمەباوەڕی هەر شەش دوکتۆرەکەیە. جگەلەوەش ئێستا سەدان وەرگێڕ لەگەڵ نەخۆش دەچن بۆهیندستان، ئێران، ڕوسیا، ئەرمینیا، ئۆکرانیا، بڕۆن نوێنەرتان یان ڕۆژنامەنووسەکانتان بنێرنە لایان ئەوسا دەزانن کەئەوەی نەتان بیستووە و نەبیستراوە،دەبیستن. وەک ئەڵێن لە وەرگێڕەکانم بێستووە،کەدوکتۆرێک عەلاگەیەک دەرمان بە نەخۆش دەکڕێت،پاشان کە دەچێتە لای دوکتۆرێکی دیکە، هەرهەموو عەلاگە دەرمانەکەی پێفڕێدەداتە زبڵەکەوە،بە نەخۆشکە ئەڵێ ئەو دەرمانانە هیچیان پەیوەندی نیە بەنەخۆشیەکەی تۆوە،ئیتر بێ ئەوەی دوکتۆرەکان گوێ بدەنە نەداری خەڵک زیان گەیاندن بە جەستەی مرۆڤ. واتای ئەخەلاق قڕانی تێکەووتووە. دەیان سەدان کارەساتی دیەکە لە وەرگێرەکانەوە دەبیسترێت، بۆ نموونە کەسێک ووتی کە نەخۆشێکم بردووە بۆهیندستان کەنیوەی جگەریان بڕیوە بەڵام جام وێونەییەکان ئەشعە دەردەخات کە جەرگی ئەو کەسەی هیچ نەخۆشیەکی نەبووە،یان لویەک کە پێویستی بەتەها بڕینی بۆ نموونە ٥٠ گرامێک بووە ئەوان نیوکیلۆیان بڕیوە، هەر وەکووجەرگی مەڕن بزن. یان گورچیلە هەبووە توانای چاککردنەوەی هەبووە لە بەر گرنگی پێنەدایان بەتەواوی دەریان هێناوە. هاوڕێێان لەسایەی دەسەڵاتی مافیاکاندا دوکتۆریش بۆتە قەساب،کەکارێکی مرۆڤ دۆستانەیان هەیە. ئەمەیان تەنها بەشی کەرتی پزیشکی بێت،ئایا دەبێت چەتەو مافیاکانی بەشەکانی دیکەچی بکەن و نەکەن؟من ٣٠ ساڵێ ڕێکە کەلە سوید دەژیم، نەک هەر من بەڵکوو نزیکەی دوو ملێۆن کورد لەئەوروپا دەژی لێیان بپپرسن، کە ئایا لێرە ئەوروپا لەکەستان بیستوە دەرزیان لێبدرێت؟ کەچی هەربۆ هەڵاماتیش بچۆرە لای دوکتۆری نیشتیمان، یەکسەر دەرزیەک دەکەن بەلا قونتا. دۆستان ووڵات کەوتۆتە دەستی مافیا سەرسەریەکان،بەشدریتان لەو دەسەلاتە هاوکاری ئەو جانەوەرییە کەدەسەڵات ئەنجامی دەدات،بۆیە زیزمەبن کەپێان ئەڵێن حزبی شیوعی وەکوو کالیار هەتا زیاتر بگات زەرد دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە