درۆ

Monday, 11/04/2016, 1:19

1986 بینراوە


سیاسیەکانی ئێمه
کە لە رۆژنامەکان دێنە گۆ 
یا لەگەڵ خەڵك ئەکەن گفتوگۆ
هەزار وەعد و بەڵێن ئەدەن 
بەتاك ، یا بەکۆ
هەموو بەڵێنەکانیش
خشەیان دێ وەك چرۆ
شەرمیش ناکەن له من و تۆ
چونکه ڕووی شەرمیان
شکاوە لە درۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە