مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەر بەعس تاوانبار نیە لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال

Wednesday, 13/04/2016, 17:42

3162 بینراوە


هەرکەسێک بە ووشەیەکیش بەشداری ئەنفالی کردبێت، دەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
١/ پارتی بەرپرس و هۆی سەرەکیە لە ئەنفالکردنی بارزانیەکان لە ساڵی ١٩٨٣، بەهۆی پێش ڕەوی کردنیان بۆ بەرەی شەڕ لە حاجی هۆمەران یارمەتی سوپای پاسدارن، بۆیەکەمجار ئێران توانی بەرەیەکی شەڕ لە کوردستان بکاتەوە بە پشتیوانی ڕاستەو خۆی چەکدارەکانی پارتی.
٢/ هێنانی پاسدار بۆ سەر کەرکوک و لیدانی بۆریە نەوتیەکان کە زیانێکی ئەوتۆی لێ نەکەوت بەڵام لەڕووی مەعنەویەوە بۆ بەعس کارەسات بوو، ئەویش تٶلەی خۆی لەخەڵکی سڤیلی گەرمیان کردەوە.
٣/ ڕێگری لە ڕاکردنی خەڵک لەکاتی شاڵاوەکانی ئەنفالدا، کە ڕاستەوخۆ هەندێک سەرکردەی یەکێتی تێوە گلاون..
٤/ بەشدار کردنی زیاتر لە هەزاران جاش،لەکاتێکدا جاشەکان ئەنفالچیەکان پڕوپاگەندی ئەوە دەکەن کەخەڵکیان ڕزگار کردوە، ئەگەر هەر بە دوو جاشیش مندڵێکی کوردیان ڕزگار کردبا، ئێستا ژمارەی ئەنفالکرەکان زۆر لەوە کەمتر دەبوو..
٤/ کەمتەرخەمی دەسەڵاتی کوردی لە پرسی بە ژینۆساید ناساندنی ئەنفال..
٥/ داڵدەدانی جاش و ئەنفالچیەکان لەجیاتی دادگایی کردن و لێپیچینەوە لێیان، پێدانی پلەو پایەی حیزبی و حکومی.
٦/ بەرگری کردن لەتاوانباری تر وەک نزار خەزرەجی و سوڵتان هاشم و کەریم سبتی و تاریق ڕەمەزان، کەبە هەموو پێوەرێک دەچنە خانەی خیانەتی نیشتیمانی.
٧/ ئاور نەدانەوە لەکەسوکاری ئەنفال کراوەکان، لەڕووی مادیو مەعنەویەوه‌، نەهێنانەوەی ئیسکوو پروسکی ئەنفال کراوەکان.
٨/کار نەکردن و فشار نەخستنە سەر دەوڵەتی نوێی عێراق بۆ داوای لێ بوردن کردن لە گەلی کورد.
٩/کەواتە ئەنفال بەشیوازێکی تر درێژەی هەیە!!
١٠\ شنگالیش ئه‌نفالێكی تر له‌ زه‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، هه‌موو لایه‌كیش ئه‌و راستیه‌ ده‌زانن.
كه‌واته‌ ئه‌نفال درێژه‌ی هه‌یه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە