شه‌رمه‌زاركردنی كه‌پلان ، شكستیكی ئاكاپه‌ و سه‌ركه‌وتنیكی كورد

Saturday, 04.16.2016, 17:25

2857 بینراوە


ئێمه‌ كه‌ هاولاتی سویدین و له‌م وولاته‌ ده‌ژین گرنگه‌ دۆسیه‌یه‌كی وه‌ك رسواكردنی كه‌پلان ( وه‌زیری نیشته‌جێبون ) كه‌ سێ روژه‌ سه‌رجه‌م میدیا به‌ناوبانگه‌كانی سوید له‌ تیڤی و روژنامه‌ و رادیۆكان به‌ده‌یان راپۆرت وبابه‌تیان له‌سه‌ر دانیشتنیكی له‌گه‌ل گورگه‌ بۆره‌ فاشست و جیگری فیدراسیونی توركه‌كان له‌سوید سازكردوه‌ ، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ ی ژینگه‌ بجوكترین هه‌لویست داوای لێبوردنه‌ بیكات !؟ ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و دۆسیه‌ گه‌وره‌تر بكه‌ین جونكه‌ ئه‌وكه‌سایه‌تیه‌ هه‌موو هه‌وال و زانیاریه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌روات كه‌له‌ ئیسلامیه‌ توندره‌و و فاشیسته‌كان به‌تایبه‌تی ئاكاپه‌ و ئه‌ردوگان  نزیكه‌ . 
مروڤ كه‌ئه‌و هه‌لویسته‌ی میدیا ی سویدی و ده‌نگه‌ ئازادیخوازه‌كان  به‌رامبه‌ر رسواكردنی   وه‌زیریكی  سویدی له‌سه‌ر دانیشتنیكی له‌گه‌ل  گور گه‌ بۆره‌ فاشتیسه‌كانی تورك و   ئیسلامیه‌ توندره‌وه‌كان له‌گه‌ل رسواكردنی هه‌لویستی  جیگری سه‌رۆكی فیدراسیونی  توركه‌كان له‌سوید ده‌بنی   كه‌گوره‌پانی سیرگلستوری  ستوكهۆلم ده‌لێت ئه‌رمه‌نه‌كان سه‌گن ده‌بیت خوێنیان برژێ .... كه‌ده‌بینی  میدیای سویدی  رسوایان ده‌كه‌ن و پانتایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌واله‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و دووبابه‌ته‌ ده‌بێ   ، له‌ملای تریشه‌وه‌ هه‌رجی جه‌لادی نه‌ته‌وه‌كه‌ته‌ له‌تاوانی گه‌لكوژی كورد ( ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌ و بارزانی و فه‌یلی .... كردوه‌ و به‌ئازادانه‌ ده‌سورێته‌وه‌ هه‌ست ده‌كات  ، دوو دنیای جه‌نده‌ جیاوازه‌ ؟ له‌ئه‌خلاقی ده‌سه‌لات و  میدیا و  هوشیاری گه‌له‌كان !؟ 
 وه‌ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی كورد له‌وولاتی سوێد جیگای سه‌رنجه‌ ، جون ده‌كرێ هاوسه‌روكانی پارتی ژینگه‌  (  ) وابه‌راشكاوانه‌ داكۆكی له‌و هه‌لویسته‌ی كه‌پلان بكه‌ن كه‌گوایه‌ نه‌یزانیوه‌  
  نه‌یزانیوه‌ ئه‌و توركه‌ فاشستانه‌ و ئیسلامیه‌ توندره‌وانه‌  له‌م دانیشتنه‌ بونه‌ !؟ به‌مه‌ش نیگه‌رانی و توره‌بونی پانتایه‌كی گه‌وره‌ی خه‌لك  له‌ سویدیه‌ ره‌سه‌نه‌كان له‌گه‌ل باكگراوه‌نده‌ كانی كورد وئه‌رمه‌ن و ئاسوری ..... تاده‌گاته‌ ئه‌نتی ئیسلامیه‌كان له‌پارته‌كه‌یان كۆكردوته‌وه‌  جونكه‌ قه‌پلان كه‌سایه‌تیه‌كی ئیسلامیه‌  ؟
هاوسه‌رۆكانی ژینگه‌ ده‌لێن كه‌كه‌پلان له‌ژێر پره‌نسیبه‌كانی ژینگه‌ ده‌رنه‌جوه‌ !؟ به‌لام بالێره‌دا نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌رجونی پره‌نسیبه‌كانی كه‌پلان به‌رامبه‌ر حزبه‌كه‌ی بهینینه‌وه‌ . سالی ٢٠١٠ هه‌ولی ناساندنی ئه‌نفال و ئه‌رمه‌ن له‌په‌رله‌مانی سوید درا له‌كاتی ده‌نگداندا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی ژینگه‌ ده‌نگیان پێدا ، جگه‌ له‌و كه‌پلانه‌ ؟ ته‌نانه‌ت ئه‌و وه‌زیره‌ كه‌ئه‌وكات په‌رله‌مانتار بوو له‌كاتی گفتوگۆكاندا ووته‌یه‌كی دژ به‌ناساندنه‌كه‌ له‌كاتی گفتوگۆكاندا ده‌ربری ؟  یان كه‌ی كه‌پلان وه‌ك حزبه‌كه‌ی داكۆكی له‌كیشه‌ی كورد و ئه‌رمه‌ن كردوه‌ ؟ كه‌ی كه‌پلان روژێك دژی تاوانكی ئه‌ردوگان هه‌لویستی هه‌بوه‌ كه‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كانی مافی مروڤ و روژنامه‌گه‌ری به‌رده‌وام ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن ؟ ئایا ئه‌مانه‌ ده‌رجون نیه‌ له‌پره‌نسیب بوونی ژینگه‌ ؟ ، ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ ریكخراوێكی وه‌ك داعشیش ئیدانه‌یه‌كی جدی ناكات؟ بۆیه‌ ئه‌م داكۆكیه‌ی ژینگه‌كان له‌م وه‌زیره‌یان باجی گه‌وره‌ی سیاسی به‌دواوه‌ دێتن.
بۆیه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ركی  كوردانه‌ له‌وولاتی سوید ئه‌م هه‌له‌ بقوزنه‌وه‌ له‌رسواكردنی زیاتری بارباروس  هه‌رجه‌نده‌ له‌میدیای سوید گریا و داوای لێبوردنی كرد ،  به‌لام پیداگیری وه‌زیره‌كه‌ی ژینگه‌ (كه‌پلان)  كه‌هه‌له‌ی نه‌كردوه‌ و پارتی ژینگه‌ش داكۆكی لێده‌كات ،  پیویسته‌ ئه‌مه‌ بقوزرێته‌وه‌ و ره‌خنه‌بارانی هه‌ردولا بكرێ     ، تاده‌گاته‌ هه‌ولدان بۆ  لادانی كه‌پلان له‌وه‌زیرایه‌تی ، ئه‌مه‌ش  ده‌بیته‌ سه‌ركه‌وتنیكی گه‌وره‌ی مه‌عنه‌وی و سیاسی  بۆ ئازادیخوازانی سوید به‌گشتی و گه‌لی كورد و ئه‌رمه‌ن و به‌تایبه‌تی