بۆ سەردەشت عوسمانتان کوشت؟

Thursday, 28/04/2016, 21:21

1679 بینراوە


من وەک یەکێک لە ھاورێکانی سەردەشت دوای شەش سال ئەم جارە جیاوزتر قسە دەکەم .
من ئەو جارە لە یادی سەرۆ تەنیا روو دەکەمە بکوژان و پرسیار دەکەم و دەلێم بۆ سەردەشتان کوشت ...؟؟
پێم بلێن خاوەن مافیایەکان 
وەلامم بدەنەوە جەک بە دەستەکان 
ئێوە لە سەر جەند قسەیەکی سەرۆتان تیرۆر کرد ئاخر ئێوە پارە دارن جۆن پیاو کوژ دەکرن بۆ پارێزگاری خۆتان دە کەمێک مرۆڤ بن مامۆستایەکی رێزمانی کوردیش بکرن تا لە حالەتێکی ئەوە بتوانن کەمێک ھۆگر بن و دان بە خۆتان بگرن ئەمر لە سەر پیاو کوژەکان نەکەن تا سەرۆیەکان بەنووکی قەلەماکانیان تیرۆر بکەن جەرگی دایکەکان بکەن بە پارجەیەک رەژوو...
ئەرێ ئێوە مرۆڤ ؟ ئێوە کەی ھەول دەدان ببن بە مرۆڤ ؟ ئێوە دەزانن سەرۆ سەرەتایی تەمەنی بوو ؟؟ ئێوە دەزانن ئەو لاوە جەندەھا ئاواتی ھەبوو تا پێی بگات ؟؟؟
من رووی دەمم دەکەمە ئەوانەی قسەکانی سەرۆیان بۆ سەرکردەی مافیایەکان خوێندەوا 
من بەوان دەلێم ئەوانەی سەرۆیان تیرۆر کرد تەنیا جارێک دژی مرۆڤن
بەلام ئەوانەی قسەکانی سەرۆیان بۆ سەرکردەکەیان خوێندەوە بۆ ھەمیشە دژی مرۆڤن ..
ئاخر من ئێستا قسەکانی سەرۆ ھەموو شیکار دەکەم دەزانم  دەخوێنەوە بەلام دوای خوێندنەوەکە ئیتر دەبێت ئێوە جۆن بژین ئێوە چۆن ھەست بە تاوان بکەن ...
قسەکانی سەردەشت ھەق ھەموو شتێک ھەبوو جگە لە تیرۆر نە بێت بەلام سەرۆ گیان وەک خۆت گوتت لە نێو ئەو ھەموو نەوەی شیتانە کوا حەق داوای حەق لە کوێ بکەین؟
یەکەم وتار سەردەشت عوسمان کە بریاری کوشتنیان لە سەردا 
من ئاشقی کچەکەی بارزانیم 
من حەزدەکەم ببمە  زاوای بارزانی و ئاول زاوای نێچرڤان بارزانی ....
ئاخر ئەگەر ئێوە لە ھەموو ژیانتان بۆ تەنیا جارێک مرۆڤ بایەن ئەو قسەنە نە تحدایە نە ھەرەشە تۆزێک خاوەن ھزر و ئایدیا بایەن ئەو قسانەتان راڤ دەکرد ...
سەردەشت دەلێت من حەز دەکەم ئاخر ئێوە خاوەن ج ویژدانێک توانیتان ئەم لاوە بگێنن بە ئامەنجەکانتان ئێوە بۆ تەنیا جارێک بیر ناکەنەوە کەسێک ئەو خۆرە قسانە بکات خۆ رقی لێتان نیە ئەوەی خاوەن ئەو قسانە بێت دروشمێکی سۆز و خۆشەویستی ھەیە بۆ ئێوە ..
بەلام ئێوەیەکی دل رەش و نا مرۆڤ تەنیا لە ووشەیەک ناگەن جۆن دەتوانن لە خۆشەویستی و ھەست و سۆز بگەن ئێوەیەکی ھەمیشە دەست بە خۆێن کوشتنی سەردەشەتکان پیشەتانە ....
من لێرە بەر لە کۆتایی ئەو یادە وەک ھەمیشە گوتوومە روو رەشی بکوژان لەم دەسەلاتە تا سەر نابێت
رۆژێک دێت دەبێت باجی ھەموو ئەم جۆرە تاوانەنە بدەن دەرحەق بە ھەموو سەردەشتەکان کردووتانە ...
 بەدران مەجید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە