کورد ئەگەڕێتەوە بۆ بەغدا ؟

Saturday, 07/05/2016, 22:16

1878 بینراوە


پرسیارێک لە گۆڕێیە ، کورد بچێتەوە بەغدا یان  نا ؟! سەیرە یەکێک باوەڕی وابێت ، کورد ئەبێ لە بەغدا بێت ، تائاگاداری پڕۆسەی سیاسی بێت ، یا بەشدار بێت لە نۆژەن کردنەوەی حکومەتی بەغدا .. بێئاگان لەوەی پڕۆژەی دەوڵەت لە بەغدا شکستی هێناوە . عراق وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ  و خاوەن سیادە کۆتایی هاتوە ..
ڕۆژنامە عربیەکان ، هەم الکترۆنی ، هەم نوسراو  .. گرنگیەکی زۆریان داوە بەو تەنگژە  سیاسی یەی  عراقی پیا تێئەپەڕێ   .. هەندێ لەو ڕۆژنامانە هۆشداری مەترسیدار ئەدەن لە مەڕ دواڕۆژی کاری سیاسی  و  چارەنوسی عراق و مانەوەی وەک وڵاتێک .. هەندێکی تریان ، ئەو خۆپیشاندان و مانگرتنانە ، بە ژانی شۆڕشێکی گشتگیر دائەنێن ..
  لە وتارێک دا  بە ناونیشانی ( دابەشبونی عراق ، بە ڕێگای هەرج و مەرج ) ، ( داود بەسری ) لە ڕۆژنامەی ( سیاسە ) ی کوێتی دا ، ئەنوسێ : " ئەو  گۆڕانە خێرایانەی لە شەقامی عراق دا ڕوئەدەن ، ئەو هێرشە جەماوەریە فراوانەی ، لە لایەن تەیاری ( سەدر ) یەوە ئاراستە ئەکرێن ، بۆ سەر  ناوچەی سەوز و داگیر کردن  و وێران کردنی پەڕلەمان و لێدان و  سوکایەتی  کردن .بە  هەندێ لە پەڕلەمتارەکان ، کە زۆریان لە تەیاری شیعین ، نامەیەکی ڕونە بۆ هەموان ، کە پڕۆژەی سیاسی لە عراق دا بەم شێوە تایفیە پوچەڵەی ، بۆتە گاڵتەجاڕی " ..
 هەر وەها  وای دەبینێت ،  پرۆسەی سیاسی لە عراق دا  "  لە حاڵەتی گیانەڵا و لێک ترازان و هەڵوەشان دایە " .. وە زۆر گرانە کۆنتڕۆڵی ئیقاعی شەقامی عراقی  بکرێت . لە کاتێکا نەخشەی دواڕۆژی عراق لە لایەن وڵاتانی دەرەوە ، لە ژورە  ڕەشەکان دا داڕێژراوە .. وەک وڵاتێکی یەک پارچە کە لە ١٩٢١ ەوە سنوری دیاری کراوە ، ئەبێتە رابردو  ..
 ( محمد خروب ) لە رۆژمامەی ( الرآی ) ئەردەنی دا دەنوسێت : " کشانەوەی تەیاری سەدری لە ناوچەی سەوز ، کۆتایی یاریەکە نیە ، پێک هێنانی حکومەت  ی تکنۆکرات ، بێ بناغەی پشکاندن .. چارەسەرێکی سیحریی پێ نیە بۆ کێشە قوڵ و مەترسیدارەکانی عراق ..
بە ناونیشانی ( ڕاپەڕینی هەژارەکانی عراق ) ، جاسر عبدالعزیز الجاسر ، لە ڕۆژنامەی ( الجزیرە ) ی سعودی دا ئەنوسێت : " هەژارەکانی عراق ،کۆتاییان بە  دوابەشی حوکمی پشکاندن و بە  کرێگیراوانی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە  هێنا .. وە باوەڕی وایە " ئەوەی ڕوئەدات ژانی شۆڕشە ، بەڵام هەوڵەکانی لەباربردنی ، سەری هەڵداوە ، ئەوەش پەنابردنی حکومەت بۆ هێزە میلیشاکان وەک حشدی شعبی  و  ڕێخراوی بەدر ، ئەوەش دەرگا بۆ چەند ئەگەرێک ئەکاتەوە ..
  لە دەسپێکی رۆژنامەی ( الریاض ) ی سعودی دا ، ( ایمن الحماد ) وای ئەبینێت ، عراق بەرەو دژوارترین هەڵدێر مل ئەنێ ..
  وە دەنوسێ " گرتنی پەڕلەمان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە  بەو مانایە دێ ، جەماوەری عراق باوەڕی وایە ئەو چینە سیاسیە توانای بەڕێوەبردنی عراقیان نیە،  خۆیان ئەتوانن  جڵەوی کاری خۆیان بگرنە دەست ، لە ڕێی ئەو پەڕلەمانەوە ، خۆیان هەڵیان بژاردوە "...
 ئەوە بۆچونی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی عرب ، لە بارەی دۆخی سیاسیی عراقەوە ، سەیرە نوێنەرانی کورد لە بەغدا ، دەرک بەوە نەکەن .. دەسەڵاتێک هەیە لە بەغدا بتوانێ بڕیار بدا ، حکومت هەیە لە بەغدا ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە