ئەڵمانیا بەیەکجاری دەرگای یەکێتی ئۆرپای بەسەر تورکیادا داخست

Friday, 03/06/2016, 19:22

4299 بینراوە


وادیارە پاش جموجوڵە نێوخۆییەکانی ئۆردوگان، ئاراستەیەکی نوێ بۆ ئابڵوقەدانی تورکیا لە لایەن وڵاتانی ئۆرپاوە هاتبێتە ئاراوە و، هەوڵێک لە ئارادابێت بۆ فشار کردن و لەباربردنی هەوڵەکانی ئەردۆگان لە هەنگاوە تەسک بینیە ناوخۆییەکانی و، لە مەرامی فەرزکردنی سەڵتەنەتدا . ئەڵمانیایەک کە ساڵانە بە بری 30 ملیار دۆلار ئاڵوگۆری ئابووری لەگەڵدا بێت و ئەمرۆ ئەمە هەڵوێستی بێت کە نزیکترین وڵاتە لە تورکیاوە،  سێ ملیۆن هاولاتی ئەڵمانی بەرەگەز تورکن،  تایبەتمەندی خۆیان هەیە و لەو بارەوە زۆر شت لەبەرچاو دەگیرێت، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە لەو ئەندام پەرلەمانانەی کە دەنگیان بەم بریارە دا بە بنەچە تورکی تێدایە . دیارە بۆ وڵاتانی تر زۆر ئاساییە کە هەنگاوێکی وا بنێن . چاودێران وا چاوەروان دەکەن زۆرێک لە وڵاتانی تری ئۆرپا بەم نزیکانە هەمان هەڵوێستی ئەڵمانیایان هەبێت  و شوێن پێی ئەو بگرنە بەر .
هەموومان ئاگاداری ئەوەین کە ئەڵمانیا لە سەرجەم دەوڵەتانی ئۆرپا بە پەرۆشتر بوو بۆ وەرگرتنی تورکیا لە یەکێتی ئۆروپا و ، لەم ماوەیەی پێشودا، ئەحمەد داود ئۆغلۆ رۆَڵێکی گەورەی لە نزیکبونەوە و نەرمی نواندنی وڵاتانی ئۆروپا  لە ئاست هەنگاوە قەبوڵنکراوەکانی ئەردۆگان هەبوو، بەڵام بە وازهێنانی ئۆغلۆ و مکوربونی ئەردوگان لەسەر جێبەجێ کردنی مەرامەکانی و فراوانکردنی هەژمونی خۆی بۆ کاری تاکرەوانە و بۆ بەرژەوەندی شەخسی  بە هەنگاوی دوور لە دیمکراسیەت و  کردەوە سەڵتەنەتیەکانی، مەرجەکانی وڵاتانی ئۆرپای خستە نێو هەڵوێستێکی رووگیرانەوە و ئەوانی ناچار کرد کە لە خەمساردی و گوێنەدان بە هەندێک بۆچونی ئۆردۆگان بەردەوام نەبن و بریاری یەکلاکەرەوە بدەن . 
ئەو کۆدەنگیەی پەرلەمانی ئەڵمانیا  لەبەجیۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیەکەی ئەرمەنیەکان کە لە ساڵی 1915 لە لایەن تورکیاوە جێبەجێ کرا،  تا رادەیەک لە لایەن ئۆردوگانەوە چاورەروانکراو بوو  و، خۆی بۆ حازرکردووە و پیلانی لەوبارەوە ئامادە کردوە، بۆیە هەر لە کینیاوە هەرەشەی کاردانەوەی کرد لەکاتی گەرانەوەیدا . بەڵام جگە لە بەکارهێنانی پەنابەران و ناردنی تیرۆریستان بۆ ئۆورپاو و دووبارە کردنەوەی پیلانەکەی پێشووی بە دەرگاخستنە سەرپشتی سنورەکانی بۆ ناردنی بە لێشاوی پەنابەران وسەرقاڵ کردنی ئۆرپا و بەکارهێنانی بانگەشەی راگەیاندن بۆ بەرژەوەندی شەخسی و ئیستغیلالکرکنی تیرۆریستان و پەنابەران بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵێک قازانجی سیاسی و ئابوریی و فشار خستنە سەر ئۆرپا، چیتری پێیە کە ئۆروپیەکان نەیزانن و خۆیان بۆ حازر نەکردبێت، . جگە لە  بێ ئومێدبونی لە نزیکبونەوە لە یەکێتی ئۆرپا هیچی تری پێناکرێت، کە ئەم کاردانەوانە هەمووی لە کۆتاییدا بە زەرەری خۆی دەشکێتەوە . ئەم بریارەش پەیوەندیەکانی تورکیا و ئەڵمانیا بەرەو دۆخێکی نادیار دەبات و دەردانی زۆری لێدەکەوێتەوە . لە پێشەوەیدا هەڵوەشەانەوەی رێکەوتنەکەی تورکیا  و ئۆرپا لە بارەی پەنابەران و بەخشینی 6 ملیار دۆلارەکە بە تورکیا بۆ ئەو مەبەستە و دابرانی تورکیا و ئۆرپا بۆ ماوەیەکی درێژ. 
وادیارە ئۆروپیەکان جەنگی تۆڵە سەندنەوەیان لە تورکیا بە هۆی ئەو شەپۆلە پەنابەرانەوە کەماوەیەک لەمەوبەر رووی لە ئۆرپا کرد و ئەردۆگان دەستی تیدا بوو وەک سەرەتایەکی قۆناغێکی نوێ لە مامەڵە کردن لەگەڵ تورکیادا دەستی پێ کرد و لەو نێوەندەشدا هاوکاری ئۆرپا روسیا و رێکەوتنی ئەگەر ژێربەژێریش بێت لە نێوانیاندا لەبەرامبەر بێ دەنگبونی ئەمریکا لە ئاست ئەم وەزعەی تورکیا، ئۆردوگان دەخاتە گۆشەیەکەوە کە پەنجەی پەشیمانی بگەزێت و،  ئەمەش باشترین هەلی زێرینە کە کورد قازانجی خۆی لێ بکات . لە مێژووی نزیکی تورکیادا هیچ کاتێک بەم شێوەیە تورکیا بێدەرەتان نەبووە و رۆژانی داهاتوو زۆر شتمان بۆ روون دەکاتەوە 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە