چیرۆکى ژنێک لەوکاتەى لە سێدارە درا منداڵەکەی لەدایک بوو

Monday, 27/06/2016, 19:03

8492 بینراوە


ساڵى ١٩٨١ لە یەکێک لە بازگە سەربازیەکان لە خالێ ژن و پیاوێک دەستگیرکران. دەزگا سەرکوتگەرەکان بەوە تۆمەتباریا نکردن کە پێشمەرگە ولایەنگری حزبی شیوعی یاخین . ئەوان تۆمەتەکەیان رەد نەکردەوە، بەڵام وتیان :
”ڕاستە ئێمە پێشمەرگەی حزبی شیوعی بووین ، بەڵام هاتوینەتەوە تا لە بەغدا ژیانی ئاسایی خۆمان دور لە سیاسەت بگوزەرێنین و منداڵەکەمان بە ئارامی پەروەردە بکەین“
 دەزگاکانی ڕژێم جەختیان لە تۆمەتەکەیان کردوە ، گوایا ئەوان نێردراون تا زارەکی ڕێنوێنی سەرکردایەتی حزبی شیوعی بە کۆمیتەی بەغدا بگەیەنن!
 ئەوان دوای ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەیەکی دڕندانە برانە بەردەم ” دادگای شۆڕش“ ولە چاوتروکانێکدا بڕیاری لە سێدارەدانیان درا!
 (میادە) ژنێکی جوانبوو ، لە بەهاری تەمەنیدا بوو، دوو گیانبوو ، سکەکەی لە دوامانگیدا بوو، ئەو لە نامەیەکی پاڕانەوەدا داوای لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق بەرزان تکریتی کرد ، لەداری نەدەن تا منداڵەکەی دەبێت. بەرزان لەسەر داواکەی بەخەتی خۆی نوسیبوی:
 “ دەولەت پێویستی بە ناپاکێکی نوێ نیە!“
 جارێکیتریش نامەیەکی نوسی ، داوایکرد بە نەشتەرگەری منداڵەکەی بهێننە دەرەوە ، بەڵام ئەمجارەش بەرزان ڕازی نەبوو!
 دکتۆر العبیدی بەم جۆرە ئەو بەیانیە دەگێرێتەوە کە لە سێدارەیاندان:
 یەکەمجار هاوسەرەکەی سەر بەرزانە چوە سەر مەنەسەکە و ویستیان چاوی ببەستن ، ڕازی نەبوو ، ئەو ئاوڕێکی لە مەیادە دایەوە و وتی:
 ” خۆشەویستم بمبورە نەمتوانی باوکێکی باشبم بۆ کوڕەکەت و بۆ خۆت ” جاست سەماوی جەلاد پەتەکەی کردە ملی و بە بەرچاوی ژنەکەیەوە لە داریاندا!
 نۆرەی میادە هات ، بردیانە سەر مەنەسەکە ، میادە وتی بۆ دواجار لێتان دەپاڕێمەوە کەمێکیتر چاوەڕی بکەن ” سەراوم ” تەقیوە با کورەکەم بژی . ئەوان بێبەزەییانە خەریکی مەراسیمی لەداردانەکەبوون ، میادە کەوتە نزاکردن تا پێش مەرگی کورەکەی لەدایک بێت، هاوکات بە هەموو هێزیەوە هەوڵیدەدا مناڵەکە بێتە دەرەوە. مەنەسەی ژێر پێەکانی مەیادە کرایەوە ، باڵای لە نێوەڕاستی ژورەکەدا شۆڕ بویەوە ، خوێن بە قاچەکانیدا وەک چۆڕاوگەی بەفری تواوەی بەهار ، دەهاتە خوارێ .
 لاشەی ئەویان داگرت ، گەرچی ئەو مردبوو بەڵام مندالەکەی هێشتا زیندوو بوو، ناو ژورەکە پڕبوو لە خوێن ، قاچەکانی میادە وەک بڵێیت بۆ لەدایک بونی ئەو کرابونەوە ، منداڵەکە هاتە دەرێ!
 جاست وتی:
 لێیگەڕێن با لە پەنا دایک و باوکیا ئەویش بمرێت! ئەو مەلایەش کە هاتبوو تا قوربانیەکان لە دواساتەکانی ژیانیاندا ، لەسەر دەستی ئەو شاهێتومان بهێنن ، لایەنگری پێشنیارەکەی جاستی کرد! بەڵام ئەم ( دکتۆر العیدی ) ڕازی نەبوو بە کوشتنی منداڵەکە. هەرسێکیان لەسەر ئەوە ڕێکەوتن منداڵەکە لەولا دابنێن تا چارەنوسی لەلایەن دەزگای هەوالگری و سەرۆکەکەی بەرزان تکریتیەوە ، دیاری دەکرێت. 
منداڵەکەیان دایە دەست ” رچیە“ ی فەراشی خاوێنکردنەوەی ژوری سێدارە.
 رچیە ژنێکی رەشتاڵە لە کۆتایی بیستەکانی تەمەنیدا بوو ، ئەو دەمێک بوو شوی کردبوو، بەلام منداڵی نەدەبوو، بە ئاواتەوە بوو منداڵێکی هەبێت. جاست ناوی منداڵەکەینا ” زعیر ” و لەگەڵ رچیە ڕێکەوتن گەر ”سید بەرزان“ ڕازی نەبوو دەبت منداڵەکە فرێبدا تا دەمرێت! ئەویش ڕازی بوو.
 خێرا رچیە ژورە خوێناویەکەی سێدارەی پاک کردەوە لەو هەموو خوێنەی میادە و منداڵەکەی لە ئاودەستی زیندانەکەدا شت و لە کراسێکی دایکی ئاڵاند . لە خۆشیا کە منداڵێکی دەستکەوتووە شوێنی بە خۆی نەدەگرت، بەهەڵەداوان خۆی گەیاندەوە ماڵەوە لە ناوچەی ” لحێوە“ لە نزیک ئەبوغرێب. 
 کە خۆی کرد بە ماڵدا مێردەکەی لەوێ بوو ، هەموو چیرۆکەکەی بۆباسکرد ، یەکەمین کارێک کە کردنیان، ناوی منداڵەکەیان لە ” زعیر“ ەوە گۆڕی بۆ ” ولید“  .
 ساڵ هات و چوو ، وەلید گەورە بوو . کە ئەمەریکا عێراقی داگیرکرد و ڕژێم ڕوخا ، ئینجا لەدائیرەی نفوس ناوی وەلیدی وەک کوڕی خۆی و مێردەکەی قەید کرد ! 
 ڕۆژنامەیەک چیرۆکەکەی بلاوکردنەوە ، برای مێردەکەی میادە دوای ٢٢ ساڵ گەڕایەوە بەغدا و کەوتە سۆراخی برازاکەی. سەرەنجام دۆزیەوە و بە ڕچیەی ڕاگەیاند ، دەیەوێت وەلید لەگەڵخۆیدا بەرێت بۆ ئەڵمانیا ، هەرچەندە ئەو وەک دایکێکی ڕاستەقینە زۆری پێناخۆشبوو ، بەڵام وتی:
 ئەوە وەلید دەتوانێت بڕیاربدا!
 وەلید لە نزیک ماڵی خۆیان عەرەبانەی هەبوو سەوزە و میوەی دەفرۆشت ، بەڵام ئەو باوەشی دایە ( رضیە ) ی بە هەموو خۆشی دنیا نەدەگۆڕیەوە ، بۆیە بێ هیچ دوودڵیەک بە مامی وت :
 ببورە مامە گیان من دەمەوێت لەگەڵ دایکما بژیم!
 ئەو ڕۆژەی دادگای باڵای تاوانەکان ، بڕیاری لە سێدارەدانی بەرزان تکریتی دەرکرد ، وەلید لە چایخانەیەکدا نان و ماستاوی دەخواد ، کە دادوەر بڕیاری دا ، ئەم پاروەکە لە بینی گیرا و چاوەکانی 
 پڕ بوون لە فرمێسک … وشەی سێدارە ئازارەکەی دایە میادەی و بابی وەبیر هێنایەوە 
**********************
 ئەمە چیرۆکێکی خەیاڵی نیە ، بەلکە ڕوداوێکی واقعیه بە دەسکاریەوە لە عەرەبیەوە وەرگیردراوه لەلایەن هاورئ رۆژنامەنوس ئاراز ئەمین له نوسینگەى رانیەى ریگا تیفى
تێبینی: ئەو ڤیدیۆیە پەیوەندیی بەم رووداوەوە نییە، تەنیا دیمەنێکی لە سێدارەدانی ژنێکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە