نجم الدین كریم .. ڕێوی لە پێستی گوركدا

Monday, 07.11.2016, 20:50

4421 بینراوە


لە سالی 2010 ئەو كاتەی كە جەلال تالەبانی نەجمەدین كریمی هێنایەوە بۆ كەركوك و خۆی پالاوت بۆ هەلبژاردنەكان . یەكێتی و خودی جەلال تالەبانی هەموو هەولێكیان دا بۆ سەر خستنی نەجمەدین كریم . تەنانەت بەخشینەوەی پارە بۆ كرینی دەنگ بۆ نەجمەدین كریم كراوە بوو . سەرجەم ڕاگەیاندنەكانی یەكێتی خرابونە خزمەت نەجمەدین كریم . تا لە ئەنجام توانیان نزیكەی 22 هەزار دەنگ بۆی كۆبكەنەوە . چونكە ئەو كات كەس نەجمەدینی نە دەناسی .
- نەجمەدین كرایە پارێزگاری كەركوك .
جلال تالەبانی و خودی یەكێتی نەجمەدینیان هێنایەوە بۆ كەركوك و كردیان بە پارێزگاری كەركوك . ئەو كێشەی پارێزگار لە كەركوك قول ببوەوە بە تایبەت عبدالرحمن مستەفا كە پارێزگاری كەركوك بوو كاتی خۆی وەك بێلایەن دانرابوو . بەلام پارتی توانی بۆ لای خۆی كێشی بكات . بۆیە بە ژێر بەژێر ببوو بە پارتی . یەكێتی بە مەی دەزانی و پۆستی پارێزگاری كەركوكی بە مافی دەزانی بۆیە هەولی دا كە ئەو پۆستە لە پارتی وەربگرێتەوە . ئەو كات بە سەرپەرشتی خودی تالەبانی ڕێكەوتنێك لەگەل توركمانەكان كراو پارێزگاری كەركوك درا بە نەجمەدین و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا درا بە بەرەی توركمانی . ئیتر لەو رۆژەوە ئەستێری بەخت بە سەر شانی نەجمەدینەوە نیشتەوەو هەولی كۆنترۆل كردنی تەواوی جومگەكانی دام و دەزگاكانی كەركوكی دا.
-نەخۆش كەوتنی تالەبانی و یاریكردنی نەجمەدین لە نێو بالەكانی یەكێتی ..
دوای نەخۆش كەوتنی جەلال تالەبانی و پەرتەوازە بوونی یەكێتی نەجمەدین زۆر لێزانانە یاری دەكرد لە نێو بالەكانی یەكێتی دا تەنانەت لە نێوان یەكێتی بزوتنەوەی گۆران دا كە ئەو كات دەچوو بۆ لای نەوشێروان مستەفا بە ئاوازی ئەو دەیخوێند و لە لای یەكێتی و هەر یەك لە هێرۆ و كۆسرەت یاری پێدەكردن . تا شوێنی خۆی زیاتر جێگیر بكات لە كەركوك و كەس بۆی نەبێت قسە لە سەر دزی و گەندەلیەكانی بكات .
- نەجمەدین كریم چۆن خۆی هەلدایە باوەشی پارتی ؟؟
نەجمەدین كەریم لە ماوەی دوساڵ زیاتر زۆر بە توندی ڕوبەڕوی پارتی بوەوە لە كەركوك . وا خۆی نیشان دەدا كە ئەو ئەنتی پارتیە . لە ژیر بە ژێریش پەیوەندی لەگەل بنەمالەی بارزانی خۆش دەكرد . بۆیە پارتی تەنها لە ئاستی بەرپرسەكانی كەركوكیان قسەیان بە نەجمەدین دەوت و باسی كارە خراپەكانی نەجمەدینیان دەكرد . لە دەركردنی قائیمەقام و تەواوی بەڕیوبەرەكانی پارتی لە كەركوك ئەو حزبە بێدەنگی هەلبژاردو هیچ هەلوێستێكی نەبوو . تا كار گەیشتە ئەوەی كە لە سەرۆكایەتی پارتیەوە بە فەرمی داوا لە بەرپرسی سەركردایەتی كەركوك و لقی 3 پارتی كرا كە بە هیچ شێوەیەك نابێت قسە بە نەجمەدین كریم بوترێت . لە كاتی دیاریكردنی پۆستی سەرۆك كۆمار نەجمەدین كریم بە پلانی پارتی خۆی بۆ ئەو پۆستە هەلبژارد . هەرچەندە یەكێتی و مەكتەب سیاسی و سەركردایەتیەكەی داوایان لێكرد كە خۆی بكشێنێتەوە بەلام ئەو سوربونی خۆی نیشان دا بۆ ئەوەی ئەو پۆستە وەربگرێت . بەلام لە ئەنجام شكستی هێناو نەیتوانی بە مەرامەكانی خۆی و پارتی بگات .
- هاتنی داعش و ئاشكرا بوونی چەند پلانێك ؟
لە دوای هاتنی داعش بۆ ناوچەكانی باشور و رۆژئاوای كەركوك و كشانەوەی سوپای عێراق لەو ناوچانە بە تایبەت لە رۆژئاوای كەركوك هەر زوو پارتی هێزێكی زۆری نارد بۆ  دەستبەسەرداگرتنی بەشێك لە كێلگە نەوتیەكانی ئەو ناوچانە . لەوانە گێلكەی بای حسن . تەواوی فەرمانبەرە كۆنەكانی لەو كێلگانە دەركردو فەرمانبەری خۆی بۆ هێناو راستەوخۆ لە لایەن كۆمپانیای كاری سەر بە نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتی گرتە دەست . لێرەدا و تا ئێستا نەجمەدین یەك وشەی نەوتووە دەربارەی ئەو كێلگە نەوتیانە . ئەویش لە ئەنجامی ڕێكەوتنێكی نێوان بارزانی نەجمەدین بووە بۆ دزینی نەوتی كەركوك .
- لیژنەكەی كۆسرەت و دەرئەنجامەكانی ؟
لە دوای ئەوەی كە پارتی نەوتەكەی كەركوكی دزی مەكتەب سیاسی یەكێتی نیگەران بوون بۆیە نەجمەدینیان ڕاسپارد بۆ ئەوەی پارتی پشكی یەكێتی لەو نەوتە بدات پاشان نەجمەدین دوای ڕكەوتنی لەگەل پارتی بە مەكتەب سیاسی یەكێتی وتبوو كە ڕێكەوتنی لەكەل پارتی كردووە بە %3 هەر چەندە یەكێتی رازی نەببون لە سەرەتاوە بەلام نەجمەدین قەناعەتی بە مەكتەب سیاسی هێنابوو بەوەی كە یەكێتی دەتوانێت بە تەنكەر نەوت لە كێلگەكانی ترەوە بفرۆشێت وەك قەرەبویەك سەرەنجام یەكێتی رازی بوو بەو ڕێكەوتنە . 
- چۆن ئاشكرا بوو ؟
لە كۆبونەوەیەك دا لەگەل پارتی كۆسرەت رسول ئەوە بە پارتی وتبوو كە غدریان لە یەكیتی كردووە  لە بردنی نەوتی كەركوك و نەدەبوایە 3% یان بدابایە بە یەكێتی دەبوایە پشكی یەكێتی زیاتر بوایە . بەلام بەرپرسانی پارتی وتبویان كە لەو نەوتەی كە لە كەركوك دەیبەن بە پێی ڕێكەوتنی نەجمەدین و پارتی پشكی یەكێتی 12% . دوای ئەوەی كۆسرەت لیژنەی پێكهێنا دەركەوت كە نەجمەدین لە نەوتی كەركوك لە 9% بۆ خۆی دەبات و لە توركیا ژمارە حسابێكی كردۆتەوە بە ناوی ژنی كورەكەیەوە و پارەكە دەچێتە سەر ئەو حیسابە .
- نەجمەدین بۆ یەكێتی بۆتە بار لە كەركوك .
یەكێتی لە ئێستادا ناوێرێ دەست بۆ نەجمەدین بەرێت . هەرچەندە بۆ یەكێتی پارتی بونی نەجمەدین یەكلا بۆتەوە بە تایبەت لە پرسی بە هەرێمكردنی كەركوك كە پرۆژەیەكی پارتی و توركیا بون و توركمانەكان نەجمەدین جێبەجێكەری بوون . بەلام لەگەل ئەوەش دا یەكێتی كۆمەلێك ئاستەنگی بۆ دروست بووە كە ناتوانێت نەجمەدین لابەرێت .
- ئاستەنگەكان چین؟
بە پێی یاسا دەبێت پارێزگار لە ئەنجومەنی پارێزگاوە متمانە وەر بگرێت . لە ئێستا دا پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بالا دەستە بەو شێوەیە :ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك لە 41 كورسی پێكدێت (لیستی برایەتی 26كورسی - كوتلەی عەرەبی 6 كورسی - كوتلەی توركمانی 9كورسی ). لە ناولیستی برایەتی كەركوك پارتی خاوەنی 12 كورسیەو یەكێتی 6 كورسی .
واتا یەكیتی ترسی ئەوەی هەیە ئەگەر نەجمەدین لابەرێت و لە كاتی دیاریكردنی پارێزگاری نوێ پارتی پالێوراوی هەبێت و ئەو كاتە دەتوانێت بە ئاسانی زۆرینەی دەنگەكانی ئەنجومەن بە دەستبینێت و كەركوك لە ژێردەستی یەكێتی دەربكات بەو پێیەی كە لە ئێستا دا پارتی نێوانی لەگەل توركمان و عەرەبەكان زۆر باشە ئەویش لە ڕێی توركیاو  سعودیاوە . بۆیە یەكێتی لە ڕێگە چارەیەك دەگەرێت بۆ ئەوەی بە بێ زیان لە نەجمەدین رزگاری بێت .
هاوڵاتییەکی کەرکوکی