دین و دەوڵەت دژ یەکن

Friday, 29/07/2016, 22:10

2643 بینراوە


خودای من خوێنی ناوێ تا بمباتە بەهەشتی
کوشت و بڕی  ناو نەنا بە جوانترین ڕەوشتی
پێغەمبەرانی نەنارد بۆ کوشتن و تۆقاندن
هەرگیز قسەی خوا نییە ژن و کچان ڕفاندن
واتای ئاین قانونە بۆ ئاشتی و ئاوەدانی
هەر وڵاتێك ئاشتی بو لێی ڕازییە یەزدانی
یاسای بیابان مەکەنە لوب و گەوهەری دەسڵات
قورئان فەرمانی نەکرد دەوڵەت چێکرێ بۆ وڵات
دەوڵەتی ئیمپراتۆریەت لە خەڵك ببو بە بەڵا
لەپای نەمانی ستەم خوا ئیسلا می داهێنا
ناوەرۆکی پەیامی هەر هەمو پێغەمبەران
جەنگانە دژی زۆرو کلتوری دزی و تاڵان
داگیرکردنی خاکمان لێ مەکەن بە ڕزگاری
وەك کاهینی زەقورە بۆ خواکەت بریکاری
خودای تۆ حەزی ناخە نەك ئەفرێنەری جیهان
قالو قولی بیابانیش هاوتا مەکە  بە قورئان
خودا چۆن ڕێگە دەدات لە جەنگ هێزێ بشکێنی
ژن  و مناڵی ببەی وەك کۆیلە  بیڕەتێنی
دین و دەوڵەت دژ یەکن ! ئەگەر ئەتۆ وشیاری
دەسڵات ویستن مەکەرە خواستی پەروەردگاری
دەوڵەتی خوا دڵمانە،دڵە خانە خوێی ئیمان
خاك و ئەرتەشی ناوێ هیچ کات پەیامی یەزدان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە